ئێمه و شه‌و
Thursday, 01/11/2012, 12:00
شه‌و که باڵی دا به‌سه‌ر شار , ڕۆژ ده‌کاته عه‌بدی خۆی
وه‌ک که‌سێکی تاسهباربێ غه‌رقی گریانی ده‌کا
ڕه‌ونه‌قی ڕووی خۆر ده‌گۆڕێ ده‌یمرێنێ ڕه‌نگ و بۆی
چاوی پڕ نور و تریفه‌ی مانگی تیا په‌خشان ده‌کا
له‌و ده‌ما سه‌رجه‌م عمومی ئینس و جن خامۆش ده‌بن
هه‌رکه‌سه و له مه‌سکه‌نی خۆی حوکمی حاڵی خۆی ده‌کا
جا ، من و فیکر و قه‌ڵه‌م و جه‌نگی مهغڵوبهش هه‌موو
شیعرێ وه‌سفی زیکر و فیکر و شهونخونییمان ده‌کا
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست