سووکایه‌تیی یه‌کێتیی به منداڵ و گه‌نج
Saturday, 18/07/2009, 12:00
باشووری کوردستان یه‌کێکه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی، که تێیدا گه‌وره‌تریین سووکایه‌تیی به منداڵ و گه‌نج ده‌کرێت. ئه‌م سووکایه‌تییپێکردنه له‌لایه‌ن پارته زلهێزه زاڵده‌سته‌کانی ئێمه‌وه بووه به کلتوور. به‌دبه‌ختتریین که‌س له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا منداڵ و گه‌نجه، پیره نه‌زانه‌کانی ئێمه بکووژی سه‌ره‌کیی ویست و وره‌ی گه‌وره‌ی گه‌نجانن، ئه‌و پیره‌مێردانه‌ی، که له کۆبوونه‌وه‌کانی پارت و په‌رله‌ماندا خه‌ویان لێده‌که‌وێت، ئه‌و پیره‌مێردانه‌ی شه‌یدای پاره و سامانن نه‌ک زانیین و خۆشه‌ویستییان بۆ نیشتیمان، هه‌تاوه‌کوو ئه‌م پیره نه‌زانانه‌ش نیشتیمان به‌رن به‌ڕێگاوه، له زیان زیاتر هیچ شتێکی تر به‌رهه‌م ناهێنن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ی مێرمنداڵه‌کانی دواڕۆژ، ئه‌ی گه‌نجه یاخیی و سه‌رکه‌شه‌کانی سه‌رده‌م، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له له‌دایکبوونتانه‌وه وه‌ک مۆم بۆ گۆڕان ده‌سووتێن، ئێوه هیچ که‌ستان نییه خۆتان نه‌بێت، هیچ که‌س خاوه‌نی ئێوه نییه خۆتان نه‌بێت. لێبگه‌ڕێن خۆتان بن، لاسایی هیچ که‌س مه‌که‌نه‌وه، چاوه‌ڕوانی هیچ خواوه‌ندێک مه‌که‌ن ڕێگای ڕاستتان نیشان بدات، ئه‌وه ئێوه‌ن ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو ده‌گۆڕن، ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی لیستی کوردستانیی و وته‌بێژه‌که‌یان پێتان ده‌کات، وه‌ک ئه‌و به‌ردانه وه‌هان، که چه‌نده‌ها نه‌زانی وه‌ک وته‌بێژێکی ئاوها ده‌یخاته ناو گۆمی ئێوه‌وه، ئێوه ئه‌و ماسییه نارنجییه سرکانه‌ن، که به‌رده‌کانی ئه‌م نه‌زانانه ده‌که‌ن به لانکه‌ی گه‌راکانتان، له‌ژێر به‌ردی توانج و سووکایه‌تیی ئه‌ماندا بۆ ئاینده سه‌دان هه‌زار ورده ماسیی نه‌وه‌ی نوێی گۆڕان ده‌خه‌نه‌وه.
حه‌مه‌که‌ساسیی شاعیر، که له سه‌رده‌می دروستبوونی لیوای تایبه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانیی دا، بووه وته‌بێژی سیاسیی لیوا، هه‌مان سووکایه‌تیی به مێرمنداڵه‌کانی لیوای تایبه‌ت ده‌کرد، که سۆزانی خاڵه شیهاب پێیان ده‌کات. حه‌مه‌که‌ساس له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لیواکه‌دا، که قسه‌ی بۆ منداڵه‌کانی لیوا و ئه‌فسه‌ره‌کانی ده‌کرد، گووتی: ئا به‌م منداڵه ورتکانه ئاودیووی ئێرانمان کردن. ئاخر یه‌کێتیی، نه‌ک لیواکه‌ی له منداڵان له‌پێناوی کووشتن و بڕییندا به‌رهه‌مهێنا، به‌ڵکوو له ڕێگاشیه‌وه ده‌یویست هه‌م سووکایه‌تیی به منداڵان بکات و هه‌میش به پارتی دیموکرات، که هێزێکی ئه‌وه‌نده لاوازه به منداڵه‌ورتکه ئاودیووی ئێرانی ده‌کات.
هه‌موو شتێک بۆ یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات ڕه‌وایه و هه‌موو شتێکیش له‌ناو یه‌کێتییدا خاوه‌نی کردنه و ئه‌ندامانی چرای سه‌وزیان بۆ هه‌موو شتێک بۆ هه‌ڵکراوه. زانکۆ سلێمانیی له سه‌ره‌تای سه‌رله‌نوێ دروستکردنیه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕیین، ئامانجی گه‌وره‌ی یه‌کێتیی بوو، که نه‌ک به‌هۆیه‌وه هه‌وڵی پێشخستنی نیشتیمان بدات، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامانی خۆی بکات به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵا. ئاخر پێمان بڵێن: کێتان ماوه نه‌بێته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵا له زانکۆی سلێمانییدا؟ خۆ کێشه‌ی گه‌وره‌ی خوێندکارانی سلێمانیی، نامه‌کانی ئێوه بوو، که ده‌تاننارد و که‌سێکی لاوازتان له خوێندنێکی باڵادا قووتده‌کرده‌وه و له ئاینده‌شدا ده‌بووه خاوه‌نی بڕانامه‌ی باڵا. ئاخر ئه‌وه هه‌ر دکتۆر شاهۆ سه‌عیده‌که‌تان نییه، به‌ڵکوو به هه‌زاران که‌سی وه‌هاتان هه‌یه له زانکۆی سلێمانیی و کۆیه‌دا. ئه‌وه بۆچیی هه‌تا شاهۆ یه‌کێتیی بوو، له گۆڵ کاڵتری پێنه‌ده‌گووترا، که‌چیی ئێستا، که شاهۆ گڵۆڵه‌تان ده‌خاته لێژیی، هیچ که‌س خاسیی نایه‌ژیی؟! مرۆڤ هه‌تاوه‌کوو یه‌کێتیی یان پارتی دیموکراته، هیچ خراپه‌یه‌کی نییه، لێ هه‌رکه له‌ناو ئه‌مانه‌دا نه‌ما، ئیدی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تیی ده‌کرێت و هه‌وڵی شکاندنی ده‌درێت. ماوه‌ته‌وه بڵێین: به‌ڕه‌ی ژێر قوونی که‌س هه‌ڵمه‌ده‌نه‌وه، هه‌تا سه‌قفی ماڵه‌که‌تان لانه‌بردرێت.
18.07.09
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست