کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوا لە حكومەتی مەركەزی دەكەم، که‌ دادگایی موستەشارەكان رابگرێت!

Monday, 15/08/2011, 12:00


پیشەكی تورە مەبن , خۆم پیشمەرگەی دیرین بووم , بەلام كەسەیری ناوەكانم كرد ,بەم كویرە خوینەواریەی خۆمەوە یەك شتم بەخەیالدا هات .
حكومەتی مەركەزی عیراق زۆر زەبەلاحە , بە ملیار و ترلیۆن قسان دەكات , بە ملیۆن سەرژمیری دەزگا ئەمنی یەكانی دەكات , حكومەتە نەگبەتەكەی خۆشمان بەدەم هیچمان نەهیشتۆتەوە و كەچی هیچیش نین ؟ لە هەموو شتیك گەر نیوەی بەغداد نەبین , ئەوا كەمترین , بەمەرجی ئیمە لە 1991 تاوەكو ئیستا ئازادین و ئەوان لە دوای 2003 ! كەچی لە هەموو شتی دوو یان سی یان زیاتر ئەوەندەی ئیمەن !
بەلام لە یەك شت دا شوكر لەوە ئەچیت ئەوانیش نوقسان بن !!
سەیری ناوەكان بكەن , بۆ نمونە ژمارە 51 نوسراوە (شیخ روناك)! تو ئەو خوایە فالچیش ئەزانیت ئەمە كێ یە ؟
عەیب نیە بە ملیار دۆلار و بەهەزارەها دەزگای ئەمنی و بە سەدان شەهیدو كوژراو بەدەستی ئەمانە , كەس نازانیت ناوی سیانی ئەم زاتە بەرزە چی یە؟ تخوا وەزیرەكان , حكومەتەكان , تەنانەت ئۆپۆزسیۆنەكانیش عەیب نیە نیوەی ناوی ئەو لیستەتان لە 1991 تا ئیستا بۆ تەواو نەكراوە ؟

من لیرەوە رایدەگەیەنم كامیل ئەو لیستەم لایە بە ژمارە تەلەفۆن و ناوی پینجی و ! ناوی دراوسیكانیشیان ! تخوا هەقی خۆم نیە داوای (یەك ملیار دۆلار) بكەم بەرامبەر ئەم لیستە؟

ئەی عەیب نیە بۆ مەحكەمەی عالی و مەركەزی و وەزارەت بانكهیشتی (شیخ روناك) بكات ؟ بەخوا كەس نازانیت نیرە یان مێ ؟
بۆیە داواكارم لە هەموو كاربەدەستانی كوردستان و عیراقیش ئەم مەسەلەیەش وەك ئەوانی تر دیزە بەدەرخون بكەن و بیشیكەنە پیاوەتی بۆ خۆیان و بیدەنە دەست خوا و وازیان لی بهینن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە