ئەرێ ئەدهەم بارزانی راست دەکات؟
Saturday, 29/03/2014, 12:00
1793 بینراوە
هەتا سەردەمی ئێستامان سەرچاوەی هەرە گرینگ بۆ بناوانی مێژوومان، دەتوانین ئاماژە بە پەڕاوی بە نرخی ،،شەڕەفنامە،، لە نوسینی زێڕینی / میر شەڕەفخانی بدلیسی / کە بەدەستی چێورکاری بەتوانای کورد هەژاری رەحمەتی / خراوەتە بەردەستی خوێنەری کورد. لەو پەڕاوە بە نرخەدا زێدەتر من نەمدیوە کەسێکی دیکە ئاوا وەستایانە باش لە رووداوە کانی مێژوومان بکا. هۆیەکەش دەگەڕێتەوە سەر هەژاری وکەمتەرخەمی زانیار وبیرمەندی کوردە کە لە لایەکی دیش ئەو حیزب ورێکخراوانەی بۆ رزگاری نەتەوەکەمان دەستیان داوەتە چەک وئەوەی کە بۆ خۆیان ودەوروبەرو بنە ماڵەیان سوویانە تۆماریان کردووە! و گوتوویانە ها،،، ئەوەیە مێژووی ئێمە!!
لە رێ گوزەری قورس و گرانیدا ئەوەی کە سرنجی مرۆوی کورد دەبێ بۆ لای خۆی راکێشێ ئەوەیە: بە میلیونان تاکی کورد بە زمانی داگیرکار لە ژەکی دایکی بۆتەوەو هەتا مردنیش هەر مێژووی ئەدەبی دووژمنی لەوس داوە. بۆیە دووژمنیش بە کەیفی خۆی ئەوەی کە بە قازانجی خۆی بووە لێی هەڵێنجاوینو دزیویە ئەوانەشی کە پێی وابووە بە کاری نەهاتوون بە نوقسانی ڕەپێچەکی کۆلکە ئەدیب ودیرۆک ناسی کورت بین وناشارەزای کوردی کردووە. بێ گومان دیرۆکناس وسیاسەت باز دوو تەوەری جودا لە یەکترن دانیان لە گەڵ یەک ناکوڵێ. بەداخەوە لای ئێمە دۆو دۆشاو وا لێک دراوە کە لێکجوداکردنەوەیان دژوارە.
هەر کەس راست بۆوە لێمان دەبێتە شوورەی شارو دژی چیا (قەڵا) وپردی سەر رێ ،رێک دەست دەداتە خامەو بە کەیفی خزمو کەسانی خۆی غاردەدا بۆ لای مێژووی بریندارولەت کراوی کورد. من پێم وایە دوو نەتەوە لەم دونیایەدا تەنیا لە / شادەو ئیماندا / لێک نزیکن دەنا جیاوازیان زۆرە مەگەردوو بابەت لە ناو کوردو عەڕەبدا فرە دەبیندرێن ،ئەوش زێدە بونی ،،هۆز وعەشیرەن ،، قسەم لەسەر هی عەڕەباندا نییەو شارەزاییەکی ئەوتۆشم لەسەر عەشیرەکان کوردوستانی مەزندا نییە.(هیوا دەخوازم ئەو کەسانەی لەم بوارەدا پسپۆڕن ئەرکی نیشتمانی خۆیان بە جێ بگەیەنن) لەهەر لای کوردوستان سەتان عەشیرە گەورەو چووکمان هەیە کە مێژووی چەند ساڵەمان پڕدەکەنەوە، بە هۆی ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە بواری کولتورو داب نەریتی عەشیرەیی هەیانبووە لە مێژووماندا دەتوانین بڵێن زیاتر بە قازانجی نەیاری کورد هەڵسوکەوتیان کردووە. سەت هەڵبەتە هەش بووە مرۆوی شۆڕشگێڕو کورد پەروەریان تێدا هەڵکەوتە بوو بێ.
سەرۆکی پێشووی / حیزبوڵڵای کوردی عەشیرەی بارزانی ،، ئەدهەم بارزانی / لە سایتێکی کوردی ئاوا باس لە خۆیان دەکا: عەشیرەتێک بە نای بارزان بونی نییە!؟(بە پێی کام بەڵگە؟) دەپرسم؟ تۆ دیرۆکناسی یان کەسێکی بێ لایەن ؟ ئەگەر وایە بۆ چی تا ئێستا بێ دەنگ بووی؟ باسی خودا پەرستی شێخەکانی بارزانت کردووە وگۆیا داد پەروەرو کۆمەڵگا پەروەر بوون!(بەکار هێنانی ئایین بۆ دادپەروەری نیشێنەی نەبونی پڕۆژەیەکی سەردەمیانیە بۆ کۆمەڵگا) خەڵکی هەژارو چەوساوە ئاوا هەڵدەخڵەتێنن؟ لەوەش بترازێ باسی / ئاڵای میللەتی بارزانت کردوە! ئەوئاڵایەی کە ئێستا لە باشور هەیە ئاخۆ داگیرکار لێتان وەردەگرێ؟
نۆبەی ئاڵایەکی دیکە دێ کە خۆتانی پێ زل کەنەوە.! لە کۆتایی ئەو گوتنانەدا دەڵێ: وشەی بارزانم پێ درووستە نەک عەشیرەتی بارزان.منیش لە جوابی ئەو قسەیەدا دەڵێم ،،خۆزگە ئەربابەکەتان / ئاغای ئۆباما / زمانی کوردی زانیبایە لە مەبەستت تێگە یەشتبایە ئەو کات بەبێ یەکودوو لێکردن لە لیستەی ترۆریان دەردێنان.بەداخەوە پاش ئەو هەمووە ساڵانە تازە چۆنیەتی ژیانی عەشیرەگەریتان کۆ،،کۆ،،و،،لۆدە..لۆدە بە قسەی بێ بنە ما وەسەر یەک دەنێن ئێستەش پێتان وایە کورد هەمان نەتەوەی سەردەمی سەلاحەددین ئەیوبییە.