بەکۆبوونهوهی هەر پێنج ئەندامەكەى یەكێتى، دەرەنجامەكان دەردەكەون
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
1378 بینراوە
سەرچاوەیەكى نزیك لە مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی بەكوردستانپۆستى راگەیاندن، که دوای کۆبوونه‌وه‌ی کۆسره‌ت و عوسمانی حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، وا بڕیاره به زووترین کات بگه‌ڕێنه‌وه، يڕ پێنجیان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بکه‌ن و قسه له سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که و تاوتوێی کێشه‌کانیان، به‌تایبه‌تیی ئه‌و خالانه‌ی که پێکه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هەردوولا که بریتییه له (11) یانزە خاڵی گرنگیی ناو یاداشته‌که رێكەوتوون، بڕیاریشە لە گەڕانەوەى (كۆسرەت، عوسمانى حاجى مەحمود و مستەفاى سەید قادر) و پەیوەندییكردنیان بە (عومەرى سەید عەلى و جەلال جەوهەر)ه‌وە، هەر پێنجیان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن و بریارى كۆتایى خۆیان دەدەن. ئەمرۆ تاڵەبانى لەكۆبوونەوەكەى لەگەڵ ئەو ئەندامانەدا بریاریدا گشت داواكارى ناویاداشتەكەیان بۆ جێبەجێ بكات و بە ئیمزاى تاڵەبانى لە سەرنووسراوى سەریاداشتەكان دەگەرێنەوە سلێمانى . سەرچاوەیەكى تر پێى راگەیاندین، رەنگە دوایى كۆبوونەوەى ئەو پێنج ئەندامەش (عومەرى سەید عەلى) بەتەواویى دەست لەكاربكێشێتەوە و چیتر سیاسەتى تاڵەبانى و هەندێك لە ئەندامانى (م س)ى بەدڵ نییه .