مەلا بەختیار لە خانەقین حاكم قادر تووره دهکات و ناڕاستهوخۆش ددان بهوهدا دهنێت که خۆی پهیوهندی بهڕژێمهوه ههبووه
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
بۆ یهکهمینجار، تایبهت به کوردستانپۆستپەیامنێری كوردستانپۆست:
سەرچاوەیەكی زۆر نزیك لە خودی تاڵەبانیەوە بە كوردستانپۆستى ڕاگەیاند: كە ئەمڕۆ كێشە كەوتۆتە نێوان مەلا بەختیار و حاكم قادرەوە بە هۆى ئەو وتارەى مەلا بەختیار كە لە قەزاى خانەقین باسى ڕووداوێكى هەستیارى كردبوو، كە بە هەموو پێوەرێك بە سەر خۆیاندا شكاوەتەوە و كێشەكە گەیشتۆتە ئەو ئاستەى تاڵەبانى ڕاستەوخۆ تەدەخولى كردوە. بەڵام كێشەكە بە تاڵەبانیش چارەسەر ناكرێ لە بەر ئەم ڕووداوهی خوارەوە:
ئەو ڕووداوەى كە مەلا بهختیار وروژاندویەتى لە هاوینى 1986 لە گوندى بەرگەڵوى دۆڵى جافایەتى ڕوویدا بەم شێوەیە بوو: ئەو چوار كەسەى كە مەلا بەختیار بە هاوڕێى و خۆشەویستى خۆى ناوى بردوون، لە ژێر پردەكەى نێوان ئێزگەى دەنگى گەلى كوردستان و بارەگاى هەریەكە لە نەوشیروان مستەفا و فوئاد مەعسومدا بۆمبێكیان چاندبوو بە مەبەستى تیرۆركردنى نەوشیروان موستەفا، لە كاتێكدا نەوشیروان مستەفا و فوئاد مەعسوم بە سەر پردەكەدا دەپەڕنەوە، بۆمبەكە لە دوورەوە لە ڕێگاى ڕیمۆود كۆنتڕۆڵەوە تەقێندرایەوە، لەو ڕووداوەدا به سوكی خۆى بریندار بوو. لە ماوەى چەند ڕۆژێكدا پلانەكە ئاشكرا كراو بكەرەكانى دەستگیر كران كە ئەو چوار خۆشەویستەى مەلا بەختیار بوون، ئەو ڕٍۆژە لە خانەقین باسى لێوەكردن. لە دادگاى شۆرش دوو پیاوى قانونى كە پێكهاتبون لە حاكم قادر حەمەجان و حاكم هۆشیار عەزیز تاوانبارەكانیان دادگایى كرد، ئەوانیش دانیان بە تاوانەكەیاندا نا ئاشكرایان كرد كە پەیوەندیان بە دەزگاى موخەبەراتى عێراقییەوە هەبووە و مەبەستیان بووە نەوشیروان مستەفا تیرۆر بكەن. یەكێك لە ئەنجامدەرانى تاوانەكە زوو دەرباز بوو، گەڕایەوە باوەشى دەزگاى ئەمنى عامە، ئەوانەى تریش بە ئەمرى دادگاى شۆڕش بە سزاى خۆیان گەیاندران.
ئێستا بەو قسانەى مەلا بەختیار بێت، كە دەڵێت ئەو چوار كەسە خۆشەویستى من بوون دەیسەلمێنێت كە جەنابیشى پەیوەندى بە دەزگای ئەمنى عامەوە هەبووە و بەشدارى داڕشتنى پلانەكەى كردووە.
باسكردنى ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە، كە یەكێتى لە پەلەقاژەى مەرگدایە و سەركردەكانى توشى هیستریا بوون و كۆنتڕۆڵى خۆیان لە دەست داوە لەوانەش مەلا بەختیار كە هەر شتێك دەڵێت بە سەر خۆیى هاوڕێكانیدا دەشكێتەوە.
ئەم وتانەى مەلا بەختیار حاكم قادرى توڕە كردووە، چونكە ئەو ڕووداوە بە سەر حاكم قادرا شكاوەتەوە و دەیكاتە دوژمندار. ئەوەش بووەتە هۆكاری تێكچوونی نێوان مەلا بەختیار و حاكم قادر.
ئەو وتانەی مەلا بەختیار زۆریەك لە پێشمەرگە دێرینەكانی خستە گومانەوە، كە مەلا بەختیار پیاوی ڕژێمی بەعس بووبێت. چونكە ئەوتا خۆی ددان بەو ڕاستیەدا دەنێت و پیاوەكانی ڕژێمی بەعسی بە هاوڕێی و خۆشەویستی خۆی ناوبردووە.
شایەنی باسە.ڕۆژى دوو شەممە 16/2/2010 مەلا بەختیار، كە نوێترین نازناوى مەلا تهماتهیە، لە قەزاى خانەقین لە چوارچێوەى بانگەشەى هەڵبژاردندا، وەكو عادەتێك كە خوى پێوەگرتوە پەلامارى نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەى گۆڕانیدا، تەلەفزیۆنە ئەرزى و ئاسمانیەكانى هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار وەكو تارق ڕەمەزانیان گرتبێتەوە دەقى خوتبەكەى ئەو كاربەدەستە فاشیلەیان لێدەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست