له چاوی "موحسین جوامێر"ه‌وه ئاسمان هێنده‌ی ده‌می چاڵێکه ...
Thursday, 17/06/2010, 12:00
سه‌رکرده‌ی کۆیله هه‌ر خودی خۆی کۆیله ناکات به‌ڵکو کۆمه‌ڵگاش دووچاری کۆیله‌بوون ده‌کات . زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان دووچاری داگیرکاری هاتن به‌ڵام سه‌رکرده‌ی هیچ گه‌لێکی داگیرکراو هێنده‌ی سه‌رکرده خێڵه‌کی و ناوچه‌گه‌ریه‌کانی کورد کۆیله‌ی به‌رده‌ستی داگیرکه‌ران و کڕنووشبه‌ری دوژمنان نه‌بوون .
خۆ ئه‌گه‌ر له گه‌لێکی بنده‌ستدا سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌ڵکه‌وتبێت و که‌مێک له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ره‌که‌یدا نه‌رمی نواندبێت ئه‌وا که‌سانی خاوه‌ن پێنووس هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و بوونه‌ته به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م کرده‌وه‌یه‌کدا که ببێته هۆی نه‌نگی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان . لێ به‌ڵێ له کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌دا کۆیله‌بوون وه‌کو هونه‌رێک له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانه‌وه چاوی لێده‌کرێت ، که‌چی کۆمه‌ڵێک له پێنووس به‌ده‌سته‌کان نه‌ک هه‌ر هیچ ڕۆڵێکیان نه‌بووه له که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده دزێوه‌دا به‌ڵکو هه‌میشه بوونه‌ته نووسه‌رێکی ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕێگه خۆشکه‌رێکیش بوون بۆ زیاتر له گێژاونانی کۆمه‌ڵگه بۆ نێو هزری کۆیله‌بوون ، ته‌نانه‌ت ئه‌م جۆره نووسه‌رانه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌کراوی کلتوری کۆیله‌بوون بوون ئه‌وا هه‌میشه خۆیان به بچووک و له‌جێی نه‌بووش دازانن کاتێک له‌گه‌ڵ نووسه‌رێکی بێگانه‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه که نموونه‌ی ئه‌م پێنووس به‌ده‌ستانه‌ش موحسین جوامێری کۆیله‌په‌رسته .
موحسین جوامێر ئه‌گه‌رچی خۆی کردۆته پڕۆفیسۆر له زمانی ستاندارد و یه‌کگرتووی کوردی‌دا که‌چی هێنده گیرۆده‌ی کۆیله‌بوون بووه که هه‌تا شه‌رم بکات له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی خۆی‌دا به زمانی کوردی ئاخافتن بکات ، یان باشتر بڵێم هزری تورکپه‌رستی ده‌سه‌ڵاتداران(یه‌کێتی و پارتی به گشتی و یه‌کگرتووی ئیسلامی به تایبه‌تی) به جۆرێک له مێشکی موحسین جوامێردا چه‌سپاوه که هه‌تا زمانی تورانی بکاته زمانی ستاندارد له ماڵدا و به‌جۆرێک په‌یوه‌ست ببێت به تورکه که‌مالیسته‌کانه‌وه که هیچ ده‌روێشێک هێنده په‌یوه‌ست نه‌بێت به شێخه‌که‌یه‌وه .
له به‌رواری 04 06- 2010دا له ماڵپه‌ڕی "سوت العراق" بابه‌تێک به پێنوسی موحسین جوامێر بڵاوکراوه‌ته‌وه به ناونیشانی [ تحیە کوردستانیە للشهم اردوغان ] که له‌و بابه‌ته‌دا به جۆرێک ستایشی ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست ده‌کات که مرۆڤ شه‌رم له بیستنی ئه‌م جۆره گوتانه‌ش ده‌کات .
ستایش‌کردن له پای چیدا ؟
- له پای ئه‌وه‌ی که مرۆڤدوستیه‌کانی ئه‌م مسوڵمانه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که منداڵانی غه‌زه له‌بیر نه‌کات و که‌شتی "ئازادی"یان بۆ به‌ڕێ بخات !
- له‌پای ئه‌وه‌دا که هێنده مرۆڤێکی ئاشتیخوازه که دڵی ژان ده‌کات بۆ ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی که دووچاری ئازار ده‌بن به ده‌ستی ئیسرائیلیه‌کانه‌وه !!
- له‌پای ئه‌وه‌دا که ئه‌ردۆغان حه‌ز به ڕشتنی خوێن ناکات و ناخوازێت هه‌م ده‌نگی ته‌قه و هه‌م ناوی شه‌ڕیش ببیستێت !!!
- له‌پای ئه‌وه‌دا که ئه‌ردۆغان مرۆڤێکی بوێره و بوێریش له‌و کاتانه‌دا خۆی نواند که ده‌ستی یارمه‌تی بۆ مرۆڤه‌کان درێژ کردووه !!!!
ئه‌مه تێڕوانینه‌کانی موحسین جوامێره که له تێڕوانینی ئه‌و بۆقه زیاتر نییه که له‌بنی چاڵێکدایه ، چونکه له چاوی بۆقه‌که‌وه ئاسمان هێنده‌ی ده‌می چاڵه‌که‌یه . موحسین جوامێریش توانای دیتنی مرۆڤه مه‌زنه‌کانی نییه به‌ڵام گرکنێکی وه‌کو ئه‌ردۆغانی لێ گۆڕدراوه به چیای له‌بن نه‌هاتوو ، توانای بیستنی هاوار و ناڵه‌ی ده‌ست و لاق په‌ڕیوه‌کانی کوردستانی نییه به‌ڵام کاوێژکردنه‌که‌ی ئه‌ردۆغانی لێ بۆته ئه‌و (کلام الله)یه‌ی که هه‌میشه له گوێی‌دا ده‌زرنگێته‌وه ، توانای گوتنی ڕاستیه‌کانی نییه به‌ڵام توتی ئاسا ئه‌و قرخێنه‌یه ده‌داته‌وه که له ئه‌نجامی ڕشاندنه‌وه‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه بۆگه‌نه‌که‌ی بڵاوبۆته‌وه .
تۆ بڵێی چاوی موحسین جوامێر نه‌ک هه‌ر مرۆڤه‌کان به‌ڵکو ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش نه‌بینێت که وه‌کو لیژنه‌دار به‌سه‌ر یه‌کدا تێک سمڕاون به‌هۆی کرده‌وه بوێریه‌کانی ئه‌ردۆغانه‌وه ؟
تۆ بڵێی بۆکڕوزی خانوبه‌ره و ڕه‌ز و باخی جوتیاره کورده‌کان نه گه‌یشتبێته کونه لوتی موحسین جوامێر که ئه‌نجامی فتوای ئه‌ردۆغانی گه‌وره کۆنه‌په‌رسته .
تۆ بڵێی بیابانی غه‌زه له چیای قه‌ندیل بڵندتر و پیرۆزتر بێت که موحسین جوامێر له ئاستی قه‌ندیل‌دا نابینایه و له غه‌زه‌شدا چاوه‌کانی هاوشێوه‌ی چاوی گورگه بۆره‌کانه ؟
کاتێک کۆنه‌په‌رستێکی وه‌کو سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین بانگه‌وازی بۆ لاوانی کورد بکات که بچن خۆیان به ئیسرائیلیه‌کاندا بته‌قێننه‌وه بۆ پشتیوانیکردنی حه‌ماس ، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رستیش به نموونه‌ی دیموکراتی پێناسه بکات و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌رچی گوته‌ی نه‌شیاوه ئاڕاسته‌ی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی بکات ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێکی وه‌ها ترسه‌نۆکانه له قه‌ڵه‌مفرۆشێکی وه‌کو موحسین جوامێر ناکرێت ؟
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4285
کاتێک عه‌لی باپیر سڵ له ده‌ستتێکه‌ڵاویه‌کانی نه‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و سوپای قودسی تیرۆریست و له په‌یوه‌ندی ژێر به ژێریشدا بووبێت له‌گه‌ڵ گه‌وره دڕنده‌یه‌کی وه‌کو سه‌دام حسێنی گۆڕبه‌گۆڕدا ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی وه‌ها لێدوانێک له نه‌فامێکی وه‌کو موحسین جوامێریش ناکرێت که به ناوی هه‌موو کوردستانێکانه‌وه کڕنووش ببات بۆ ئه‌ردۆغان ؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1459a480
ئایا کێ مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی به کۆنه‌په‌رست و پێنووسفرۆشێکی وه‌کو موحسین جوامێر داوه که به ناوی هه‌موو کوردستانیه‌کانه‌وه کڕنووش ببات بۆ ئه‌ردۆغان و وه‌کو بوێرێک و مرۆڤپه‌روه‌رێک پێناسه‌ی بکات ؟
من خودی خۆم ڕێزم بۆ هه‌موو گه‌لانی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشی جیهان هه‌یه چ فه‌له‌ستینی بێت و چ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش ، لێ به‌ڵێ چ ئه‌قڵیه‌تێک ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست به هه‌ند وه‌رده‌گرێت که ڕۆژانه ئاگر و ئاسن به‌سه‌ر زه‌حمه‌تکێشانی کورددا ببارێنێت و ده‌ست له مه‌ڕ و ماڵات و په‌له‌وه‌ر و ڕه‌ز و باخی جوتیارانیش نه‌پارێزێت و پرد و نه‌خۆشخانه و خوێندنگه(دبیستان) بکاته ئامانجی خۆی ، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه فرمێسکی تیمساحیانه بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌ڵبڕێژێت و ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژ بکات . به مه‌رجێک هه‌م ئه‌ردۆغان و هه‌م حیزبه کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی ئاکه‌په ده‌ستکردی موسادی ئیسرائیلین و هه‌موو یارمه‌تییه‌کی لۆژیکی و ساربازیش له ئیسرائیله‌وه دابین ده‌که‌ن بۆ قه‌ڵاچۆکردنی کوردان .
تۆ بڵێیتیشکی گڵۆپه‌کانی ناو که‌شتی به‌ناو "ئازادی" ڕووناکتر بێتن له تیشکی لێزه‌ر و بۆمبی فسفۆڕی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکه ئاکه‌په‌ییه‌کان که به‌سه‌ر ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و گوندنشینه بێ ده‌ره‌تانه‌کاندا ده‌بارێن ؟ که چاوی موحسین جوامێر و هاوشێوه‌کانی تیشکێک ده‌بینێت که له غه‌زه‌یه‌کی هه‌زاران میل دووره‌وه ده‌رده‌که‌وێت ، به‌ڵام له ئاستی تیشکی ئه‌و بۆمبه لێزه‌ر و فسفۆڕیانه‌دا نه‌ک هه‌ر شه‌واره‌ی داهاتووه به‌ڵکو چاوه‌کانیشی دووچاری نابینابوون هاتوون که به‌سه‌ر کوردستانیاندا ده‌بارێن .
له کۆتایدا منیش به زمانه پاراوه‌که‌ی موحسین جوامێر ده‌ڵێم [ بسقه کوردستانییە علی جبین أردوغان الارعن و علی کل من یدافع و یبرر و ینپر لژا القومی المجرم ] .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی موحسین جوامێر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
www.sotaliraq.com/articlesiraq.php?id=67227
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست