کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردەشت وەک سەردەشت و،پێناسەیەکیش بۆبکوژەکانی!

Tuesday, 03/05/2011, 12:00








لەیەکەمین ساڵڕۆژی قوربانی بوونیدا،پێشکەشە بە گیانی پاکی ئەو سەردەشتەی کە خۆی کردە قوربانی لە پێناوی ئازادی ڕادەربڕیندا.

وا ساڵێک تێپەڕی بە سەرمەرگی ناوادەی لاوێکی بە ئەمەکو دەنگێکی،ئازادی خوازدا،وا ساڵێک تێپەڕی بە سەر فڕینی پەپولەیەکی بە ڕاست نەخشێنراوی دەگمەنو،واساڵێک تێپەڕی بە سەر گیانی ئەو مرۆڤانەی کە بە خەمی مەرگی ناوادەی لاوێکی دەم بە پێکەنینی، نێو پایتەختێکی داگیرکراودا ئاواتیان نەهاتە دیو، ئەو جەندرمەو کاسەلێسانەی ژێر باڵی شەبەحەکانیان نەدی لە بەردەم دادگایەکی بڕوا پێکراودا، ئەو تاوانبارانەی کە جەستەیەکی بێ تاوانیان لە گیانی لاوێکی دلسۆز بۆهیواکانی ووڵات لە یەک کردوو،وەک بەرزکی بانان لە سێبەری باڵەخانەکانی ستەمو ستەمکاراندا تا ئێستا ئەوان زیندوبە ڕووی ڕەشو، ئەوان سەر لە خوار وەک دزو جەردەو لە ووڵات وە دەرنراو،ئەوان قیزۆون وەک کەلاکی جاسوسێکی نەفرەت لێکراو،ئەوان زەلیلو تانەلێدراو لە هەموو کوچەو کۆڵانێکی شارونێو خۆی ووڵاتو دەرەوەی ووڵاتدا،ئەوان ترسنۆک وەک لاوازی دیکتاتۆرە بە فیلم بووەکانی سەدەی بیستویەکو،ئەوان نەویستراو وەک ڕۆژانێک کە خۆشبەختی گەلوو ووڵاتێک تیایدا بووبە نەهامەتیو (٣١)ی ئاب!خاکی ووڵاتیش لە بری هەڵمژینی هەناسەی ئازادیو سەربەخۆیی،بوو بە گۆڕەپانی چەکمەکانی سوپای تورکو عەجەمو عەرەبوبوارێک بۆهەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆو،هەموو ئەو تاوانانەی کە لە ژێرناوی خەبات بۆ ڕزگاری ووڵات ئەنجامداران،ئەوان! ئەوان بە هەزاران جار ئەوان، ئەوان وەک خۆپەرستو نامۆ بە گەل،ئەوان وەک سەرۆکێکی خۆسەپێنو گەل نەویستو،ئەوان وەک سوپایەک لە ترسو،ئەوان وەک هزرێکی پوکوبێ بەرهەم لە بەرابەر دەنگی شەقامو،ئەوان وەک گورگ لە پێستی مەڕو وەک دڕندە لە شێوەی ئاشتی خوازو وەک ووڵات فرۆش لە خیابانەکانی ئەودیمی سنووری نەخشە بۆ کێشراوی داگیرکەرانونەیارانی کوردو کوردستان....تۆش سەردەشتی باڵا بەرز،وەک قەندیل لە بەرزیو، وەک بەمۆ لە خۆڕاگریو وەک کاروخ بە هێزو وەک کوردستان بە نرخووەک نووسەر ڕاستگۆو،وەک مرۆڤ بەخشندەو،وەک نیشتیمان پەروەرخۆ نەویستو،وەک خوێندکار خوێن بەخشو،وەک ڕۆڵەی شاری قەڵاو مەنارە پڕبە باڵات خۆشەویستو لە بیر نەچوی نێو ناخی جەماوەری تووڕەی لە دەسڵاتێک، کە هەرچی جلــی جوانی خەبات بوو بۆ نیشتیمان دڕاندیانو،هەرچی وورەو بازوی پۆڵایینی شۆڕشگێڕی هەبوو بە بەڵێنی ناوادەو جێ بەجێ نە کراوئاڵوگۆڕیان بەسەرداهێناو، کردیان بە ووتەی سەرلاپەڕە درووستکراوەکانی ئەمدیو ئەودیوو، بۆ درووست کردنی سوپایەک لە ترس لەو مەیدانانەی کە ناوی مەیدانی ئازادین!دەسڵات!
دەسڵاتێک کە توانی پلانە بەخوێن کارپێکراوەکانی دەرەوەی دەستی نەیارەکانمان بخاتە بواری جێ بە جێ کردنو، دەنگو ڕەنگی هەرچی لاوانی ئازادی خوازی وەک تۆی نەمرە پێ کپ بکەنو لەکاروکردەوەکانیشیاندا تەمبەڵو دووژمن ئاسا لێی دانیشنو وەک دڕندە ڕوبەڕووی دەنگی ئازادی خوازانەی شەقام ببنەوە!
بەڵام سەردەشت تۆ بەختەوەری چوون بکوژەکانت تاوەکو ئێستا گەرلە ڕوخساردا خۆش بەخت بن لە ناخیاندا پەشیمانو خۆبە کەم دەزاننوکوچەوشەقامەکانی ووڵات پشتیان لێ دەکەن،تۆ مێژوویەکی لاپەڕەکانت بەو ووشانە نووسراون کە مرۆڤی ئازادی خوازئاوات بۆ خاوەندارێتان دەخوازێت،تۆ نەمری چۆنکە هەردەم هەرڕۆژتۆئەوسەردەشتەی کە توانیت بە نوسێنێکی تەنزئامێزت دەسڵاتێک بە چۆکدا بێنیولە بەرابەرچاوی جیهاندا بیانکەی بە بابەتی جۆراو جۆرو،سەرنجی تەواوی میدیاکانیان بخەیتەسەر،تۆ سەردەشتی هەمیشە نەمریو،بکوژەکانیشت هەر هەمان ئە ڕەنگە زەردانەن کە بۆهەتایی بە نەخۆشی زەرد هەڵگەڕان ژیان دەکەنو لە کۆتاییشدا بە سەرشۆڕی سەردەنێنەوە،بە بێ ئەوەی خەڵکانی شەرفمەند، جگە لە کاسەلێسەکانی بەردەرگاو باڵەخانەکانیان بەولاوە خەمێکیان بۆ بخۆن!


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە