کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وتەبێژەكەى مەكتەبى سیاسى و شتى تریش...

Tuesday, 10/02/2009, 12:00

1547 بینراوە


ئەمەوێت ئەوە بە خوێنەران بڵێم، كاتێك نوسیینێكى من لەدایك دەبێ كە نەشازێك ڕووبدات و سەمفۆنیاى نەشازى ئەم كوردستانە نەشازتر بكات، وەلەو من دەمەوێت لەسەر ئەو ڕوونكردنەوەیەى كە وتەبێژەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بەناوى (ڕونكردنەوەیەك لەسەر هەوڵێكى ناڕاستى كوردستان پۆست) كە لە ژمارە (4792)ى رۆژى 9/2/2009ى كوردستانى نوێ بڵاوتان كردبوەوە، بەڵام نامەوێت قسەكانى ئێوە دووبارە بكەمەوە لە نوسینەكەمدا، چونكو كاتێك وەڵامەكەى بەڕێزتانم خوێندەوە هەستم كرد هەورازێكى سەخت هەبووە لەبەردەمت پێش ئەوەى وەڵامەكە بنوسیت.
- بەڕێزم من هەستم بەزیادبونى ترپەى دڵى ئێوەو هەناسەسوارىو شڵەژانتان دەكرد، وەلەو پێویستە ماڵپەڕێكى وەك (كوردستان پۆست) سوپاستان بكات، چونكو ماڵپەڕى ناوبراو تەنها ناوى فازڵ میرانى دركاندبوو بەڵام بەڕێزتان چەندین ناوى سیاسەتمەدارى ترتان خستە ڕوو لەسەر ئەو بابەتەى كە كاك نەوشیروان بەتەنها نیوەى یەكێتییە، ئێ خۆ ئەگەر میرانیش نەبێ ئێمەى سادەو ڕەش و ڕوتیش دەزانین كە قسەكەى میرانى زیادى پێویستە بەڵام كەمى نییە، ئیتر چ پێویستمان بە ڕونكردنەوەى بەڕێزتان هەیە؟ ئەگەر بڕیار بێت (كوردستانى نوێ) رۆژنامەیەكى حزبى بێ بۆ خەڵك و ڕێپۆرتاژێكى دورودرێژیشى لەسەر بكرێت بەڵام لە كاتێكدا خەڵك نوستووە (نەوەك خەڵك تێكڕا هاواربكەن و بە توندى بەسەرتاندا بقیژێنن)(*)
- - بەڕێزتان باسى بەدەستهێنانى ڕێژەى دەنگێكى كەم دەكەن لە هەڵبژاردنى مەڵبەندەكانى یەكێتى لەلاین كاك نەوشیروانەوە، لەمەیاندا پشتگیریت لێ دەكەم و دەڵێم تۆ ڕاست دەكەى، چونكو كاتێك لولەى تفەنگ ببێتە كامێراى پێشوازى هەڵبژاردن و مەرەكەبى ڕەش بەسەر ناوى لیستى مووچەى هەندێكدا بكرێت...ئێ براى باوكى ئەو !!هەر ئەوە دەبێت ئەنجامى هەڵبژاردن و بەڕێزیشتان دەبێ ئێستە واتان بوتایە.
- پێم وابێ نەوشیروان مستەفا خۆى باش دەزانێت كە دەبێت سیاسەتێكى نوێ بەرامبەر بە ئێوە بەكاربهێنێت لەكاتێكدا ئێوە نەیەنە سەر ڕێگاى ڕاست و بەردەوام بن لەسەر سیاسەتى خۆتان، ئیتر ئایا ئەم سیاسەتە چاككردنى ئێوەیە لەلایەن كاك نەوشیروانەوە یان جیابوونەوەو سپاردنى ئێوەبێت بە خەڵك و بە مێژوو.
- ئەوەى كە ئێوە پێ ى ئەڵێن هەڤاڵانى پارتى، وەلەو من تەنها بە (پارتى) ناوى دەبەم، دەڵێم تۆ بەناوى ئەوانیشەوە سوربوونت لەسەر لیستى هاوبەش دووپات كردەوە، لەكاتێكدا پارتى باوەڕى بە سیاسەت و بیركردنەوەو هەڵسوكەوتى خۆى هەیە. بەڵام ئێوە بە داپۆشینى چاوى خەڵك لەم ڕاستییە ڕاشكاوانە بەناوى ئەوانیشەوە قسە دەكەن، لەكاتێكدا ئەوانیش وتەبێژێكى وەك بەڕێزتانیان هەیەو پێویست بە (لەجیاتى) ناكات.

-* لەماوەى پێشووداو لە سەتەلایتى گەلى كوردستان كاتژمێر (2)ى شەو بەكاتى كوردستان بەرنامەیەكى چڕوپڕ و دورودرێژ لەسەر ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ پەخش كرا.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)