ئایا نه‌وشیروان چه‌پکێ گوڵی کرد به ئێخه‌ی گۆڕان دا؟!
Sunday, 11/11/2012, 12:00
1652 بینراوە
هیچ کردارێک له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هوشیاری مرۆڤه‌وه نییه.
هیچ کاره‌سات و دۆزێکی سیاسیش له‌ده‌ره‌وه‌ی هوشیاری کۆمه‌ڵه‌وه نییه.زانایه‌کی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: ته‌نیا هیتلر تاوانباری جه‌نگ نییه. به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان تاوانباری سه‌ره‌کییه .به‌وه‌ی له هه‌ڵه‌ی (هیتلر) بێده‌نگ بوون.
10 ساڵێ زیاتر له‌مه‌وبه‌ر وتارێکم نووسی(له‌شی سیاسی کوردی بۆ ئیفلیجه؟) ئیستاش ئه‌م ووتاره و ئه‌م پرسیاره هه‌ر زیندووه چونکه(له‌شی سیاسی کوردی هه‌ر ئیفلیجه).
قه‌یرانی نیوان هه‌ریم و به‌غداد قه‌یرانی نیوان دوو گه‌لی خاوه‌ن دوودۆز و دوو ئیستراتیجیت ویستی سیاسی جودان به زمانه سیاسییه ئهکادییمێکهی (عه‌ره‌ب کۆلۆنیالیست و کورد کۆلۆنیالیکراوه)عه‌ره‌ب وه‌ک کۆلۆنیالیست وه‌ک کۆیله سه‌یری کورد ده‌کات. کورد وه‌ک کۆیله له کۆیله‌بوونی خۆی و کۆلۆنیالیستی عه‌ره‌ب تێناگات. له ساڵی1923ه‌وه دیالۆگی سیاسی نێوان به‌غداد و کورد هه‌یه و هیچ ئامانجێکی نه‌بووه (ته‌نیا کات و مرۆڤ کوشتن و به‌فیرۆدانی سامانی نیشتمان) نه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌ری ئاوزانی نه‌وه‌ی کۆنی سیاسی کورد و دۆزی گۆپۆلیتیکی جیهان وناوچه‌که بووبێ. ئه‌ی نه‌وه‌ی نۆی چۆن ده‌بێ نه‌خشه‌ی دیالۆگ وئیستراتیجیتی پێکه‌وه‌بوونی بکێشێ؟
گۆڕان نه‌وه‌ی نۆی سیاسیه و له ئاست (ئه‌ڵته‌رناتیفێک) بۆ نه‌وه‌ی(پیری) سیاسی هاتوونه‌ته بوون، بۆیه ئه‌رکیانه به زمانێکی تڕ و تاکتێکی تر خاوه‌ن ووتارێکی نۆی کوردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆزه‌که‌دا بکه‌ن. مامهڵهکردنێش هونه‌رێکی تری سیاسیه. گۆڕان ڕێکخراوێکی بێ چه‌که یانی بڕوای به دیالۆگی سیاسی هه‌یه. لێ هونه‌ری دیالۆگیش سنوور و پڕێنسیی تایبه‌تی خۆی و چه‌کی تایبه‌ته خۆی هه‌یه ئه‌ویش پڕاکتیزه‌کردنی گوتاری سیاسیه نه‌ک جۆینهوهی ووشه‌ی گه‌رم و پڕکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان.
به پێزترین گۆڕه‌پانی سیاسی گۆڕان هه‌ردوو په‌رله‌مانه
په‌رله‌مان پایه و پێکهاته‌یه‌کی گرنگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گشت ده‌وڵه‌تێک و پێکهاته‌ی ڕووه سیاسیه جوداکانی کۆمه‌ڵه. ئه‌رکی پاراستنی ماڤه‌کانی پێکهاته جوداکانه. چه‌ند نه‌بوونی په‌رله‌مان (ترسناکه) زۆرتر له‌وه (ترسناکتر) ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان هه‌بێ و ڕۆڵی ڕه‌سه‌نی خۆی نه‌بینێ. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و کوردستان دروسبوون هیچ ده‌ستکه‌وتێکیان نه‌بووه. دکتۆر محمود عوسمان (ده‌ڵێ په‌رله‌مان هیچ ڕۆڵێکی نییه) ده باشه به‌ڕێز تۆ و هاوڕێکانت ته‌نیا له‌به‌ر(موچه)ماونهتهوانێ.
(دکتۆر له‌تیف شێخ مسته‌فا) (گۆڕان) له03.01.2012 ووتی: (سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کورد بایکۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (حسین ئه‌سه‌د) به پێی یاسا ووتی جه‌لال (سه‌رۆکی عیراق) داکۆکی له تیرۆر ده‌کات. ئه‌مه‌ش سوکایه‌تیکردنه به کورد. پڕسیاره‌که ئه‌مه‌یه (مقدسات) +. هه‌ر هه‌مان په‌رله‌مانتاری کورد ده‌ڵێت: (من له شوێنی تاڵه‌بانی بوومایه خۆم و خه‌ڵکم ههڵنهدهخهڵهتان)+ 1 پیرۆزیه‌کانی گه‌لێک نابێت به باڵای سیاسیه‌ک بپیورێ به‌ڵکو پیرۆزییه‌کانی کورد ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانه. بازیدکردن به ماده‌ی 140 دروستکردنی هێزی (دجله) فاکتێک نابن بۆ بایکۆدی په‌رله‌مان؟. له‌کاتێکدا جه‌لال گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی به‌پیرۆزترین به‌ها نه‌ته‌وایه‌تی کورده‌وه ده‌کات؟ دیالۆگی کورد له پێش گۆڕان دواگۆڕانیش هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
حکومه‌ت پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵه ڕێکخراوه‌یه، که یه‌کێک له‌وانه په‌رله‌مانه، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان وه‌ک وهزیريک وایه له کۆی وه‌زیران گۆڕان ڕه‌خنه له پارتی ده‌گرێ که وه‌زیره‌کانی و بابه‌کر پشده‌ری لهپوستهکانیان ناکێشنێتهوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌خنه‌ی ویستی گۆڕانه ئه‌وه کشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گۆڕان له په‌رله‌مانی به‌غداد ویستی سه‌رده‌مه. هه‌ڵۆێستێکی نه‌ته‌وه‌یانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و عیراق له‌سه‌رئاستی جیهانیشدا دهنگدانهوهیهکهی فراوانی ده‌بێت (به‌تایبه‌تی) گۆڕان له جیهانی دیموکراسیدا پێگه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه بۆیه ده‌بینین سه‌ردانی سه‌فاره‌ت و کونسڵخانه‌کان بۆ مه‌کۆی گۆڕان زۆره. کشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مان یانی شکستهانینی پڕۆژه کۆلۆنیالیسته‌کانی عه‌ره‌ب. به‌رانگاربوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی مالکی و نه‌هێشتنی دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتیکی دکتاتوری (شیبهعس) (شیعه و به‌عسی).
ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه‌ی مالکی دروستکردنی حکومه‌تی زۆڕینه‌ی بێ کورد بێ ئه‌مه‌ش شانسێکی باشه بۆ جیابوونه‌وه‌ی کورد و شه‌رعیه‌تدانی نیوده‌وڵه‌تی. کشانه‌وه‌ی کورد له به‌غداد ته‌واو سیناریوه سیاسیه‌کانی مالکی شکست دێنی. مالکی رووبه‌رووی قه‌یرانیک ده‌بته‌وه هیچ بواریکی نابێ، ده‌بێ گۆی بۆ داخوازی کورد بگری. ئه‌م پڕۆژه کوردییه شکست ناهێنی ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی کوردی وه‌ک (جه‌لالییه‌کان) له‌گه‌ل مالیکیدا بمێنێته‌وه. ڕابه‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌گه‌ر گۆڕان بێت ئه‌وه گۆڕان ده‌بێته خاوه‌نی پڕۆژه‌ی دیموکرازهکردنی دیالۆگی سیاسی. ئیستا باشوری کوردستان به‌تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆرههستیاردا تیده‌په‌ڕێ. بۆشاییه‌کی ترسناک له نێوان ههرهیم و به‌غداد دروستبووه له‌ڕاستیدا له به‌رژه‌وه‌ندی کورده (ئه‌گه‌ر) کورد سیاسییانه مامه‌ڵه‌ی له ته‌کدا بکات. مالکی و تورکیا و ئیران هیزی باشوریان (قاشکرد) ئیستا هیزی به‌رنگاربوونه‌وه له باشوردا نییه. که‌رکوک خاڵی وه‌رچه‌رخانی پڕۆسه سیاسیه‌کانی ناوچاکه و جیهانه. من لێره‌دا ناچمه گشتگهری بابه‌تی که‌رکوکه‌وه، چونکه زۆر پیرۆزه زۆرههڵدهگرێ. ئه‌و بۆشاییه سیاسیه‌ی نیوان دوو زلهێزه‌که‌ی باشور (جه‌لالی و مه‌لایی) دروست بووه گه‌ر گۆڕان فریا نه‌که‌وێت پڕیبکاته‌وه ئه‌وه که‌رکوک ده‌بێت به‌قوربانی کێشه‌ی پیسی (ئه‌و دووانه).
ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن که‌رکوک به‌ته‌نیا جێ مه‌هێڵن
ئایا سه‌ردانه‌که‌ی نه‌وشیروان دهسپێشخهرێکی جهربهزانهبوو به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌ی داگیکردنی کوردستان، وه‌ڵامیکی سیاسیانه‌یه بۆ هێزی (دجله).
دووڕاستیی هه‌یه پێویسته کورد بیزانی:
یه‌که‌م : (تا جه‌لال) بمێنێ واز له دژایه‌تی خێڵی بارزانی ناهێنێ.
دووهه‌م: ئه‌نجامی خێڵی بارزانی هه‌میشه (ئاشبه‌تاڵه) گه‌ر واز له سیاسه‌تی خێڵ نه‌هێنێ.
به‌رانگاربوونه‌وه‌ی هێزی (دجله) هوڵی قوتابخانه‌یه‌که که تاقیکردنه‌وه‌ی (مۆڕاڵی) تیدا ده‌کرێ.
جه‌لالی و مه‌لای له‌و تاقیکردنهویهدا سه‌رشۆڕیان بۆ مایه‌وه سه‌ردانکه‌ی نهوشیراوانیش گوڵێک بوو درا له یه‌خه‌یه گۆڕان. لێ ئه‌مه کۆتایی کێشه‌که نه‌هانی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی (سنوری هه‌ریمی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان نه‌ک ناوچه دابڕاوه‌کان. (ناوچه داگیرکراوه‌کان پێناسه‌ی کاک ناسر حه‌فید)ه.
به‌درێژای میژووی ناکوکی نیوان جه‌لالی و مه‌لایی (مۆڕاڵی نه‌ته‌وه‌ی کوردی) پێوه‌ر نه‌بووه بۆ یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
ڕووهجوودا عه‌ره‌به‌کانی په‌رله‌مانی(به‌غداد)به سونه و شیعه‌وه به‌هه‌ستێکی ناسوینالیستی ڕۆح کۆلۆنیالیسته‌وه ده‌ڕواننه هێزی(دجله) هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی گۆڕان و جه‌لالییه‌کان له (پڕۆژه‌که‌ی مه‌سعود) بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالیکی ئه‌نجامه‌که‌ی دروستبوونی هێزی (دجله)بوو. ئه‌وه‌ی جیی داخه ئه‌وه‌یه پێکهاته سیاسیه‌کانی باشور نازانن هه‌ڵکردنی زه‌ریانی توڕه‌ی (ناسونالیستی عه‌ره‌بی) به ڕۆحێکی شیعه‌ی تووڕه‌وه ته‌نیا (پارتی)ڕاماڵێنی! بهڵکوگشت کورد ده‌کات به‌کۆیله.
له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد خاوه‌نی ده‌زگا ڕێکخراوێک نییه بۆ تۆژینه‌وه‌ی (ئیستراتیجی نه‌ته‌وه‌ی)یه کهسیاسیهکانی کورد له‌یه‌که‌وه دوورن ئه‌مه‌ش شانسێکی باشه بۆ دووژمنه‌کانمان.
لهنێوتهواوی میلله‌تانی جیهاندا وابووه، که میلله‌ت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه تووشی هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌کی سیاسی یان که‌ره‌ساتێکی سروشتی بووه‌وه. ئه‌وه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌رکی هه‌موو پێکهاته‌کانه. نه‌بوونی گووتارێکی سیاسی یه‌کگرتووی کوردی و نه‌بوونی هێزێکی چه‌کداری یه‌کگرتووی کوردی دژی هێزی(دجله) هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کورده که گشتیان هاوبه‌شن له‌و تاوان و هه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ییه.
ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه (جه‌لال تاڵه‌بانی)
جیاوازی نیوان مالکی و مه‌سعود:ووتاره‌کانم پێناسه‌ی تێڕوانینی منن به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی مه‌سعود.
هه‌ڵه‌کانی مه‌سعود نابی ڕێگهخۆشکهربن بۆ پڕۆژه کۆلۆنیالیسته‌کانی مالکی. ئه‌رکی (تاکتیکی سیاسی) پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی وئیستراتیجی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌مه‌ش به‌وه دێته‌بوون که یه‌که سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵ له کاتی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کیدا یه‌کبگرن. ئه‌گه‌ر بارزانی و مالکی هه‌ردووکیان(بڤه‌ن) بۆ سه‌ر ماڤه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی مرۆڤی کورد.ئه‌وه(بڤه)ی مالکی زۆر بڤه‌تره لهبڤهی مه‌سعود ڕزگاربوونی کورد له‌مه‌سعود ئاسانتره له‌مالکی. بۆیه ئیستا کاتی یه‌که‌یتی یه‌که سیاسیه‌کانی کورده. سه‌ردانه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان به‌جێنه‌هێشتنی(که‌رکوکی گوڵ) به‌ته‌نها چه‌پکه گووڵێک بوو درا له‌سنگی میژووی گۆڕان. ناوچه‌ی که‌رکوک و گه‌رمیان ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال یه‌کانه. هه‌ر ههلۆێستێ له میدیا جه‌لالییه‌وه به‌رامبه‌ر هیزی (دجله) ده‌نووسرێت درۆییه.
ئه‌وه‌نده‌ی جه‌لال داکۆکی له هاشمی کرد. هیچ ئه‌وه‌نده داکۆکی له پڕۆژه‌که‌ی مه‌سعود و دژی هێزی (دجله) هیچی نه‌کرد.
+1 ئاوێنه 12/11/2012: ئه‌رکی ئیستای گۆڕان به‌پڕاکتیک نیشاندانی شناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه.