کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حاجی مازن به‌رپرسی شاره‌وانی ٢ هه‌ولێر به‌ ئاشكرا به‌رتيل وه‌رده‌گرێت

Sunday, 11/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ١ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌به‌شی ڕوپێووی سه‌رۆكايه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ٤ هه‌مين جاره‌ حاجی مازن کە بە رەگەز توركمانە و پیاوی بنەماڵەی بارزانیشە به‌رتيل له‌ چه‌ند به‌ڵێنده‌رێك وه‌رده‌گريت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی به برياری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌رۆكا‌يه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر دروست كردنی خانوو له‌ پارچه‌ زه‌وی ١٠٠ مه‌تر دووجا قه‌ده‌غه‌كراوه‌ به‌تايبه‌تی له‌ گه‌ره‌كه‌ نوێیەكانی هه‌ولێر وەک گه‌ڕه‌كه‌كانی نووسه‌ران و به‌ختياری و حاكم ئاوا، به‌ڵام حاجی مازن له‌ رێگه‌ی چه‌ند ده‌لاڵێكه‌وه‌ ئه‌و برياره‌ی پێشێل كردووه‌، دوو له‌و دەڵاڵانە حاجی ماجيد بارزرگانی كۆنه‌ يه‌كگرتوو ئه‌وی ديكه‌يشيان ئه‌رسه‌لانی برای نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێره‌.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكراوه‌ تا ئێستا ده‌يان پارچه‌ زه‌وی ٢٠٠ مه‌تر له‌ سنوری نووسه‌ران و به‌ختياری به‌ وه‌رگرتنی به‌رتيل له‌لايه‌ن حاجی مازنه‌وه‌ مۆڵه‌تيان پێدراوه‌ تا بكرينه‌ دوو پارچه‌ زه‌وی ١٠٠ مه‌تری و بكرينه‌ خانوو، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ حاجی مازن به‌ ته‌نها تا ئێستا ٤٠ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌رتيلی به‌ركه‌تووه‌، جگه‌ له‌ ده‌لاڵا‌كانيش كه‌ هه‌ريه‌كه‌يان ١٥ ده‌فته‌ر دۆلاريان پێ بريايه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ تا ئيستا حاجی مازن  ٣ خانووی له‌ به‌ختياری و هه‌ولێری نويی و گوندی ئيتالی كڕيوه‌ كه‌ دوانيان به‌ كرێ دراوه‌ته‌ كۆمپانيای بيانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە