کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشانه‌کانی میراتگری و هێرۆخان

Saturday, 12/01/2013, 12:00








هه‌رکاتێک که‌سێک کۆچی دوایی کرد ئه‌و ماڵ و موڵکه‌ی له‌ دوای خۆی به‌جێ ده‌مێنی ده‌بێته‌ میرات بۆ میراتگره‌کانی، له‌ ڕاستیشدا میراتگر ئه‌و که‌سه‌ نزیکانه‌ن که‌ به‌ پله‌ یه‌ک هه‌ژمار ده‌کرین، ئه‌گه‌ر میراتگری پله‌ یه‌ک نه‌بوو ئه‌وا پله‌ دوو وه‌ هه‌ر وه‌ها بۆ پله‌ سێ و چوار.....هتد.

ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژی ڕابوردو سه‌رنج بده‌ین و لێکدانه‌وه‌ بو قسه‌کان و چاوێک بخشێنین به‌ چاو پێکه‌وتن و کۆبونه‌وه‌کانی هیرۆ خان خانمی یه‌که‌می جیهان، ببورن خانمی یه‌که‌می عێراق.

زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌بینین و هه‌ست ده‌که‌ین که‌وا ئه‌و خانمه‌ به‌ره‌و چی هه‌نگاو ده‌نێو پلانه‌کانی‌ بۆ چ مه‌به‌ستێک داڕشتوه‌و خه‌ریکه‌ ڕووی یه‌کیه‌تی به‌ره‌و کام هه‌ڵدێر ده‌بات.

له‌ یه‌که‌م دیداری پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند(ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی مام جه‌لال به‌ره‌و باشی نه‌بوایه من نه‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ کوردستان)، ئه‌و‌ ئاخاوتنه‌ی ڕاده‌گه‌ێنێت که‌وا جه‌لال تاڵه‌بانی زیندوی مردوه‌ و ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ جڵه‌وی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کیه‌تی بگرێته‌ ده‌ست و به‌ حه‌قێکی شه‌رعی خۆی ده‌زانێ وه‌ک میراتگری مێرده‌که‌ی.

سه‌ردانی تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ زیاره‌تی خانمی یه‌که‌م له‌ سلێمانی به‌ ناوی که‌سێتی خۆیو له‌ بری پارتی وا ده‌گه‌ێنێت موبایه‌عه‌ بێت بۆ ئه‌و خانمه‌ وه‌ک سه‌رۆکی داهاتووی یه‌کیه‌تی.

‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌روه‌ که‌ باسمان کرد ڕوونترو ئاشکرا تر و حاشا هه‌ڵنه‌گر ئه‌و سه‌ردانه‌یه‌ که‌ مه‌سعود بارزانی کردی بۆ سلێمانی که‌ به‌ تاێبه‌تی بۆ زیاره‌تی حه‌زره‌تی خانمی یه‌که‌م بوو وه‌ک موبایه‌عه‌ بۆ ئه‌و خانمه‌، ئه‌و زیاره‌ته‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت ‌که‌ ئه‌و‌ خانمه‌ به‌ ته‌نیا میراتگری مێرده‌که‌ی بێت و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ پشوازی و کۆبونه‌وه‌که‌ له ژووری خودی مام جه‌لال خۆی بوو، ئه‌و ژووره‌ی که‌ هه‌موو دیدارو چاوپێکه‌وتنه‌‌ تایبه‌تیه‌کانی له‌ گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کان و ڕۆژنامه‌ نووسان و که‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌کان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌و ژووره‌ی که‌ په‌رتووکخانه‌ تایبه‌تیه‌‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی به‌ خۆه‌ده‌گرێ، ئه‌و ژووره‌ی که‌ هه‌موو پلانه‌کانی چاک و خه‌راپی لێوه‌ ده‌رده‌چوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە