كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جۆره‌كانی تیرۆردا
Wednesday, 02/07/2014, 12:00
كوردستان به‌گشتی ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین جۆر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كان بۆته‌وه ، كه به‌شێكیان له‌ناوخۆی كوردستان كار ده‌كه‌ن ، به‌شه‌كه‌ی تریان له‌ده‌ره‌وه.
گۆڕانكاریه‌كانی مانگی ڕابردووی گۆڕه‌پانی عێراق رێكخراوی تیرۆریستی داعشی به‌شێوه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر نیشانی خه‌ڵكدا .به‌شێوه‌یه‌ك سوپای عێراق توشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌بوو . پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق توشی شكست هێنا . رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ئاشكرا بانگه‌واز بۆ كوشتنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه شوێن ریبازه‌كه‌ی ناكه‌ون . بۆ نمونه چه‌ندین تۆماری ڤیدیۆیی دڕه‌نده‌ی ئه‌و ریكخراوه تیرۆرستیه نیشان ده‌ده‌ن .
فراوان بوونی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ریده‌خات كه داعش له ڕووی ماددی و لۆجستیه‌وه پالپشتیه‌كی هه‌رێمی به‌هێزی هه‌یه . له هه‌مان كاتدا چه‌ندین كه‌سی ئایینی به‌هێز كه گه‌نجان هان ده‌ده‌ن ، فریویان ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن . به‌گوێره‌ی خوێندنه‌وه‌ی كرده‌كانی داعش زۆربه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر توركیا و قه‌ته‌ر چڕبوونه‌ته‌وه ، كه به‌هه‌موو شوێوه‌یه‌ك یارمه‌تی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه ئه‌ده‌ن.
داعش به‌ئاشكرا و به زه‌بری هێز خۆی ده‌سه‌پێنێت ، مرۆڤ كوشتن لای داعش ئه‌وه‌نده ئاسان بووه ، كه وه‌ك پیشه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی لێهاتووه . ئامانجی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش دیاره كه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی چه‌ند لایه‌نێكی ناوچه‌كه‌ی له پشته‌وه‌یه .
كه‌واته هه‌موو ده‌زانین داعش چیه و چۆن كار ده‌كات . ڕوویان ئاشكرایه .
ڕێكخراوێكی تری تیرۆرستی كه له‌ناو جه‌رگه‌ی كوردستان چالاكی ئه‌كات ، ڕێكخراوی تیرۆرستی گوله‌نه .
رێكخراوی تیرۆرستی گوله‌ن ، ریكخراوێكی تیرۆری فیكریه ، له‌لایه‌ن محمد فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌رێوه ده‌برێت .
ئه‌م رێكخراوه تیرۆرستیه له خاوه‌نی چه‌ند ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌ی و ڕاگه‌یاندنه له كوردستان به‌گشتی ، به‌تایبه‌تی له باشووری كگوردستان.
له باشووری كوردستان ده‌زگای فه‌زاله‌ری هه‌یه . ئه‌م ده‌زگایه سه‌رپه‌رشتی گشت قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ڕیكخراوه‌كه ده‌كات له كوردستان .
كاری ئه‌م رێكخراوه تیرۆرستیه هاندانی گه‌نجانی كورده بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئینتمای نیشتمانی و به ریلادانیان ، هه‌روه‌ها خۆشویستنی تورك و بینینی به خه‌لافه‌تی موسوڵمانان.
فه‌تحوڵا گوله‌ن، كه توركێكی نه‌ته‌وه په‌رسته ، له‌سه‌ر ڕیبازی پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی توركیا مه.هه.په كار ده‌كات . گوله‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دایه ، كه پێویسته كورد له ڕێی په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندنه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكرێت و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و بیری نه‌ته‌وایه‌تیان له‌بیر ببرێته‌وه ، له‌بری ئه‌وه خۆشه‌ویستیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی تورك و وڵاتی توركیان هه‌بێت .
گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانی دروست كردووه ، كه وه‌ك چۆن رێكخراوه تیرۆرستیه‌كانی تر مێشكی ئه‌و كه‌سا خۆكوژانه ده‌شۆنه‌وه كه بڕوایان پێ بكه‌ن بچن خۆیان بته‌قێننه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه گوله‌ن مێشكی شوێنكه‌وتوانی شۆردۆته‌وه . جگه له وته‌كانی گوله‌ن هیچی تر ناچێت به مێشكیاندا.
ڕۆژانه و به به‌رده‌وامی گوله‌ن له رێی ئینته‌رنێته‌وه وتاری لاده‌ر بۆ شوێنكه‌وتوانی بڵاوده‌كاته‌وه . شوێن كه‌وتوانی چه‌ندین رێ به‌كار ده‌هێنن بۆ ناساندنی گوله‌ن لای خه‌ڵكی به ڕابه‌رێكی ئیسلامی .
گوله‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دایه سوپای توركیا كاری پێویستی نه‌كردووه بۆ له‌ناوبردنی كوردان ، گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد به زه‌بر و هێز له‌ناو نابرێن ، له‌به‌رئه‌وه له‌ریگه‌ی په‌روه‌رده و به‌ناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایننی ئیسلام و به‌ناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی سه‌عیدی نورسی جێگه‌ی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا كردۆته‌وه .
گوله‌ن هه‌میشه ستایشی كاره‌كانی سوپای تورك ده‌كات و كوژراویان به شه‌هید ناو ده‌بات ، له‌به‌رامبه‌ردا شه‌هیدانی كورد به تیرۆرست له قه‌ڵه‌م ده‌دات . ڕاگه‌یاندنه‌كانی ریكخراوی تیرۆرستی گوله‌ن له‌ناوخۆی توركیا و جیهان به‌ئاشكرا خه‌ریكی ناشرینكردن كورد و دۆزیه‌ی كوردن له توركیادا.
ریكخراوی گوله‌ن له باشووری كوردستان خاوه‌نی 32 قوتابخانه‌یه له ئاسته‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌نی و ئاماده‌ییه له شاره‌كان ، زانكۆی عیشقه له هه‌ولێر . هه‌روه‌ها ڕادیۆی ده‌وران له شاری هه‌ولێر كه بۆ ڕاكێشانی ڕای گشتی به‌لای خۆیدا هه‌میشه گۆرانی لێده‌دات و له به‌شی هه‌واڵه‌كانیدا به زمانی توركی په‌خشی ڕادیۆی ناو توركیا ده‌گوازێته‌وه . به‌ریوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌و ڕادیۆیه توركمانی دوندڕه‌ون كه ڕق ئه‌ستورن به كورد. هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌زگای كانی عیرفانه بۆ چاپ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و بڵاوكراوه‌كانی گوله‌ن به زمانی كوردی. له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای جۆراو جۆر له بواره جیاجیاكان . كه داهاتی زۆر بۆ رێكخراوه تیرۆرسته‌كه دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌م ریكخراوه تیرۆرستیه له داهاتوودا ده‌بنه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی كوردستان . چونكه كاتی شوێن كه‌وتوانیان له دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا داده‌مه‌زرێن ڕاسته‌وخۆ به فه‌رمانی گوله‌نی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك و كه‌سانی باڵای ناو ڕێكخراوه‌كه هه‌نگاو ده‌نێن . چونكه به‌شێوه‌یه‌ك ڕاهێنراون كه ده‌رچوون له قسه‌ی گوله‌ن و كه‌سه باڵاكانی ریكخراوه تیرۆرستیه‌كه له بازنه‌ی ئیسلام ده‌تخاته ده‌ره‌وه .
ریگه‌دان به چالاكی ریكخراوی تیرۆرستی گوله‌ن خۆ كوشتنه، له‌ناوبردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه . چونكه گوله‌ن و ریكخراوه تیرۆرستیه‌كه‌ی ئامانجیان له‌ناو بردنی كۆمه‌ڵگای كوردیه له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندجنه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست