کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ر ئێستا کۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌توندی له‌ پارتی توڕه‌ بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی بکوژانی زێدان ئاغای زراری له‌ڵای خۆی حه‌شارداون‏

Monday, 06/09/2010, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی 4 ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدبونی زێدان ئاغای زراری کارگێری مه‌لبه‌ندی 3 ی هه‌ولێری یه‌کێتی نیشتیمانی تێده‌په‌رێ که‌ له‌ڵایه‌ن کوڕه‌کانی هه‌مزه‌ سێوێ له‌ماله‌که‌ی خۆی گوڵڵه‌باران ده‌کرێ
که‌گوایه‌ کێشه‌یان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر پارچه‌زه‌ویه‌کی کشتوکالی به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ چه‌ندین بۆچون هه‌ن که‌ هه‌ندێکیان وای بۆده‌چن ئه‌و مه‌سه‌له‌ ده‌ستێکی ئه‌ستوری له‌پشته‌وه‌بێت واته‌
واته‌ تیرۆر کردنی کاکه‌ زێدان له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌ک نه‌بوه‌ به‌لکو پڵانێکی تۆکمه‌ی بۆ دارێژراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی چونکه‌ ناوبراو خاوه‌ن که‌سایه‌تییو جه‌ماوه‌رێکی باشبو له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر و به‌رانه‌تی و زراره‌تی
شایه‌نی باسه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانیش له‌هه‌مو بۆنه‌و یاده‌کانیان ده‌ڵێن ناوچه‌ی زراره‌تی به‌شێکه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان جائه‌گه‌ر ماڵی بارزانی ڕاست بکه‌ن ناوچه‌ی زراره‌تی به‌به‌شێک له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان بزانن
چۆن قبولی ده‌که‌ن له‌ده‌ڤه‌ری بارزان که‌له‌ پیاوێکی وه‌کو کاکه‌ زێدان زراری خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رێکی زۆر وابه‌ ئاسانی کار بۆ یه‌کێتی بکا ؟
بۆ یه‌ هه‌رله‌ یه‌که‌م رۆژه‌وه‌ پارتی ده‌وری ناوچه‌ی زراره‌تی داوه‌ به‌ هێزێکی زۆر تۆقێنه‌ر که‌ گوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ی کۆکردوه‌ته‌وه‌ تا کێشه‌که‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تر نه‌بێ به‌لام له‌راستی داوانیه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌
که‌س نه‌وێرێنه‌ بڵێ پارتی ده‌ستی له‌ پشت ئه‌وکاره‌وه‌یه‌و نه‌که‌سێش داوای بکوژانی کاکه‌ زێدان بکا
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ماڵی کاکه‌ زێدان تازیه‌یان بۆی دانه‌ناوه‌و واته‌ تا تاوان باران نه‌کوژرێنه‌وه‌ تازیه‌ دانانێن ...هتد
وه‌له‌ڵایه‌کیتریشه‌وه‌ له‌که‌سێکی زۆر نزیک له‌ زێدان ئاغا وه‌ ووتی یه‌کێتی داوای 3 که‌س ده‌کات که‌ ئه‌و 3 که‌سه‌ن ته‌قه‌یان له‌ زێدان کردوه‌
له‌ ڵایه‌کیتریش له‌که‌سێکی زۆر نزیک له‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئیمرۆ ئێواره‌ ووتیان کۆسره‌ت زۆر زۆر به‌توره‌ی قسه‌ی کردوه‌ ووتویه‌تی هه‌مو شتێک قبولمان کردبێ له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه‌یان ڵێ قبوڵ ناکه‌ین
ئه‌بێ به‌زووترین کات ئه‌و 3 قاتیله‌مان ته‌سڵیم بکه‌ن ...هتد
وه‌شایه‌نی باسه‌ تائێستاش بکوژانی زێدان ئاغا له‌ سه‌ری ڕه‌ش عه‌شار دراون

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە