چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش سه‌باره‌ت به ئه‌رجه‌نتین
Wednesday, 21/01/2015, 12:00
1909 بینراوە
+ له‌ساڵی 1913 ئه‌رجه‌نتین ده‌یه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات بووه له‌ڕوی سامانی تاكه‌كانییه‌وه، به‌ڵام ئێستا 54هه‌مینه.
+ له‌ساڵی 1970وه ئه‌م وڵاته 13 سفر واته 10 ترلیۆنی له‌دراوه‌كه‌ی لابردووه.
+ له‌ساڵی 2001 ئه‌رجه‌نتین له‌ماوه‌ی ته‌نها 10 رۆژدا پێنج سه‌رۆكی به‌خۆوه بینیوه.
+ له‌م وڵاته حزبه سیاسییه‌كان ماركه‌ی بیره‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
+ پاپا فرانسیس ماوه‌یه‌ك له‌شاری بیونس ئایرس كه ده‌كه‌وێته ئه‌م وڵاته‌وه، پاسه‌وانی باڕ بووه.
+ ئه‌ستێره‌ی خانه‌نشینكراوی فوتبۆڵ دیگۆ مارادۆنا ئاینێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ئه‌م ئاینه له‌لایه‌ن فانه‌كانیه‌وه داهێنراوه.
+ له‌ساڵی 1938 پانزه هه‌زار هاوڵاتیی ئه‌رجه‌نتینی به‌بۆنه‌ی داگیركردنی نه‌مسا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیای نازییه‌وه، ئاهه‌نگیان گێڕا.
+ جۆره مه‌عجونێكی ددان هه‌یه به‌ناوی كۆڵگه‌یت. وشه‌ی كۆڵگه‌یت به‌زمانی ئیسپانی ئه‌رجه‌نتینی به‌مانای "بڕۆ خۆت هه‌ڵواسه" دێت.
+ ناوچه‌یه‌ك هه‌یه له‌م وڵاته به زمانی وێڵزی قسه‌ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه دیالێكتێكی وێڵزی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
+ وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ژنه كۆچكردووه‌كه‌ی، پیاوێكی ئه‌رجه‌نتینی دڵشكاو چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی له‌دروستكردنی دارستانێكی شێوه گیتاردا به‌سه‌ربرد.
+ له‌ساڵی 1974 تا 1983 نزیكه‌ی 30 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌م وڵاته بێسه‌روشوێن بون. زۆربه‌ی ئه‌مانه له‌لایه‌ن سوپاوه كوژراون كه له‌و كاته‌دا فه‌رمانڕه‌وای وڵات بووه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: factslides.com