کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قادری حاجی علی لە مەلا بەختیارەوە باسی جیاوازیەکانی ئەوساو ئێستای کرد بەڵام ئێوە تێناگەن

Sunday, 06/02/2011, 12:00


ڕۆژنامەی کوردستانی لەچاوپێکەوتنێکی دوورو درێژی قادری حاجی علی هاتووە ڕستەیەکی لێ هەڵبژاردووەو دەیکاتە پڕووپاگەندە بۆ حکومەتە بێ بەرهەمەکەیان بێ ئەوەی لەناوەڕۆکی قسەکەی تێ بگەن،بۆیە من لێرەوە لەبری ئەو بۆتان شی ئەکەمەوە کەمەبەستی ڕاستەقینەی ئەو ڕستەیەی کەووتی چیە..منیش دەڵێم لە٩١ وە تائێستا ئەرزو ئاسمانی فەرقە،شتی زۆریش کراوە ،ئەوەشی ئەڵێ نەکراوە بێ ویژدانی ئاکا چۆن چۆنی.با سەرەتا هەر لە مەلا بەختیارەوە دەست پێ بکەین بزانین ساڵی ٩١ وئێستای ئەرزوئاسمانی فەرق نیە،ئەو تائەوکاتەی هاتەوە ناویەکێتی پارەی مەسرەفی ڕۆژانەی لەزەحمەتکێشانەوە بۆ سەرف ئەکرا وژیانێکی ئاسایی بەسەر ئەبرد ،ئەو خاوەنی قەسروو سەیارەی مۆدێل بەرز نەبوو ،ئێستا لەبری قەسروو چەندین مۆنیکای دوامۆدێل بۆتە سەرمایەدارێکی هەرێمەکەمان،ئەو پێش هاتنەوەی بۆ ناویەکێتی کەس ڕووخساری نەئەبینی ئێستا لەتەلەفزیۆن وڕۆژنامەو گۆڤارو سایتەکاندا سەرەی بۆ ئەگیرێ وبەرناکەوێ ،ئەو پێش گەڕانەوەی بۆ ناویەکێتی درۆی نەئەکرد بەڵام ئێستا مانگی نیسان گۆڕاوە بەمانگی مەلابەختیار،ئەو پێش هاتنەوەی ئەندامی مەکتەب سیاسیەکی هەژاروزەحمەتکێش بوو ئێستا لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتیە کەلەدوای پارتی دەوڵەمەندترین حیزبی دەوروبەرمانە ،ئەوپێش هاتنەوەی بۆ ناویەکێتی نەیئەتوانی دژایەتی کەس بکا چونکە حیزبەکەی بچوك وکەم دەرامەت بوو نەیئەتوانی پێشمەرگە کۆبکاتەوە،بەڵام ئێستا بەئیشارەیەك سەدان پێشمەرگە و دەیان تانك کۆئەکاتەوەو هەڕەشە ئاکات،ئەوپێش هاتنەوەی لەبەرکەمدەرامەتی توانای نەبوو ژن بهێنێتەوە بەڵام ئێستا ژنی بەمێرد بەزۆری زۆرداری داگیر ئەکات،ئەوپێش هاتنەوەی بۆ ناویەکێتی ئەوەندە لێپسراوێتی نەبوو بەڵام ئێستا لەبری حکومەتیش لێدوان ئەدات ،ئەو پێش ئەوەی بێتەوە ناویەکێتی دەسەڵاتی بەرپرسێکی کۆمیتەیەکی یەکێتی نەبوو بەڵام کەهاتەوە ناویەکێتی لەحکومەت تووڕە بوو ووتی پێویستە خواحافیزی بکات،ئەو پێش ئەوەی بێتەوە ناویەکێتی بەئاواتەوە بوو مسعود ببینێ بەڵام ئێستا بەناوی ئەویشەوە قسەئاکات،ئەوپێش ئەوەی بێتەوە ناویەکێتی لێپرسراوەکانی ئێستای جلال حەزیان نەئەکرد چارەشی ببینن ،بەڵام ئێستا فەرمانیان بەسەرا ئەکات،ئەوپێش ئەوەی بێتەوە ناو یەکێتی ئامادەبوو مونازەرە لەگەڵ ئەنجومەنی گەڕەکێکا بکا بەڵام کەهاتەوە ناویەکێتی داوای مونازەرە لەنەوشیروان مستافا ئەکا،ئەوپێش ئەوەی بێتەوە ناویەکێتی لەوانەیە لەبێ ئیمکانیدا نەیتوانیبێ سەفەرێکی دەرەوە بکا،بەڵام ئێستا گەر بیەوێ بۆ نانی بەیانی لەئەستەمبولەو بۆ نیوەڕۆش لەسویدو بۆئێوارەش لەماڵەوەیە ..جاوەرن خۆتان بەراوردێکی ئەوساو ئێستابکەن بزانن ئەرزوئاسمانی فەرقە یان نا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە