کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن سوکایه‌تیی به‌ (شێخ جه‌عفه‌ر)ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی کرد

Monday, 04/10/2010, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست:
په‌یامنێرمان له‌ناو فڕۆکانه‌ی هه‌ولێر‌ پێیراگه‌یاندین ، که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ (شێخ جه‌عفه‌ر) له‌ کاتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌یه‌کێک له‌ ووڵاته‌ ئه‌وروپییه‌کان، کارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایش و پاراستن له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، سوکایه‌تی دنیایان به‌ وه‌زیر کرد. له‌ کاتێکدا که‌ده‌بوو وه‌زیر له‌VIP وه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ له ‌هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کانی جیهاندا یاسایه‌که و‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێت، به‌تایبه‌تیی هه‌موو که‌سێکی دبلۆمات یان پله‌داری سیاسی له‌و شوێنه‌ تایبه‌تییه‌وه‌ هاتوچۆده‌کات، به‌ڵام پارتی و بنه‌ماڵه‌ ئه‌م مافه‌شیان له‌ وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی سه‌ندۆته‌وه‌ ،بگره‌ نه‌ک وه‌ک که‌سێکی گه‌شتیار مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دا نه‌کرد‌، به‌ڵکو وه‌ک که‌سێکی تاوانبار زیاتر له ‌نیوکاتژمێریش رایان گرت و سوکایه‌تیشیان پێیکرد.
ئه‌م ره‌فتاره‌ی پارتیی به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کێتیی، ئه‌مه‌ ته‌نها به‌رهه‌می بچوکبونه‌وه‌ی ی ن ک و به‌رهه‌می کردوه‌ نابه‌جێ و ڕیسوایه‌کانی تاڵه‌بانی سه‌رۆکیانه‌.
په‌یامنێرمان پیی راگه‌یاندین که له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ئه‌گه‌رچی وه‌زیری هه‌موو هێزی چه‌کداره‌کانه‌، ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری چین چین ده‌رده‌دا ، ئه‌تگووت له‌ ناو گه‌رماوێکدا دانیشتوه‌ ، په‌یامنێرمان ووتی هه‌ر که بیستیان شێخ جه‌عفه‌ر له‌ناو فڕۆکه‌که‌دایه‌ و خه‌ریکه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ به‌تایبه‌ت که‌سی تایبه‌تیان نارد تا به‌ مه‌به‌ست به‌و ده‌وره‌ هه‌ستێت و ئه‌و سوکایه‌تییه‌ به‌ شێخ جه‌عفه‌ر بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە