کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى چەپى سەقافەت

Sunday, 19/09/2010, 12:00


دواى زیاتر لە چوار مانگ بێنەو بەرە، ئێستا هەربە قسە مژدەى ئەوە دراوەتە ئەو "27" فەرمانبەرى وەزارەتى ڕۆشنبیرى كە لە كوردستانەوە بە بیانوى كەركوكى بوون تەرحیل كراون ،حكومەتى عێراقى فیدڕاڵ قبوڵیان دەكاتو موچەى ئەوچەند مانگەشیان دەداتێ ، وایە یان نا نازانم !! لەو 27 فەرمانبەرەدا منیشى تیابووم ، لێ من مژدەى ئەوە دەدەمە وەزیرى ڕۆشنبیرىو وەزاراتى ڕۆشنبیرى كە من ئەو نەقڵە لاى خۆمەوە بە وازهێنان لەو كارە هەڵدەوەشێنمەوەو لێرە بە دواوە من خۆم ئیستیقالەم داوە ، لەبەر ئەوەى لە "2003" نەك پێشتر دامەزراوم لەو ڕۆژەشەوە لە كەركوك بومە تائێستاولە "2003" شەوە تا "2008" ماڵیشم لەكەركوك بوو لێ پاش تەقینەوەكەى كۆمەڵەى ڕۆناكبیرىو شەهید كردنى شەهید سۆرانى مامە حەمەو هەندێ هەڕەشەوگوڕەشەى سەرخۆم، دۆستو ئازیزو بەرپرسانى ئەو شارە پێیان باش بوو بۆ ماوەیەك ماڵ بەرمە چەمچەماڵ ئێستا لە چەمچەماڵم ، ماڵیشم لە ئازادى لە خوار ماڵى مەحموود ئەفەندى باوكى كاك هادیەوە بوو . ئەوەى بەلاى منەوە سەیرە لە كۆى (679) فەرمانبەرى كەركوكى كە لەچەمچەماڵ دەوام دەكەنو ساڵانە زیاتر لە "150" ملیۆن دینار بۆ كرێ ى هاتوچۆیان خەرج دەكرێت ، خێرە ئەو (27) فەرمانبەرە تەرحیل كران لە كاتێكدا بڕواناكەم ئەو "27" فەرمانبەرە یەك دیناریان بۆ كرێ تۆتۆمبیل بۆ خەرج كرابێت .سەیرلەوەدایە ئێمە پێشتر بەنوسراوو بە داوا، داوامان كرد كە كتێبخانەیەك لە ڕەحیماوە بكرێتەوەو لەوێ دەوام بكرێت ، تەنانەت شوێنیش دابین كرا هەوڵو تەقەلاى كتێبیشماندا لە پڕ تەرحیل كراین . بۆ خۆم لەو چەند ساڵەى كەركوك جگەلە سەدان نوسین جگە لە چەند كتێبێك جگەلە دەیان چالاكى ڕۆشنبیرىو رۆژنامەوانىو سەدان بەرنامە لە بارەى كەركوكەوە ، تا ئێستا "250" دینارى چاپى عێراقیم نەخستۆتە گیرفانەوەو بەردەوامیش دەبم بەڵام سەبارەت قەرەبووى "140" ئێمە لە 1988 تەرحیل كراوین لە قەرەهەنجیر كتابى تەرحیلەكەم لایە ، لە گوندەكانى دەوروبەرى كەركوكیش زەوىو زارمان هەیە ، تەنانەت لە قەرەهەنجیر زەویەكەشمان وەر نەگرتووەتەوە ، دواتر كەسى دیكە قەرەبووى "140"ى وەرنەگرتوە جا خۆ ئەوە پارەى وەزارەتى سەقافەى حكومەتى كوردستان نیە ، من چاوەڕێ بووم لە سەر نوسینو هەڵوێستەكانم وەزیرى چەپى سەقافە ڕێزم لێ بنێت بە تایبەت كەیەك ڕۆژ پاش دەستبەكار بوونى وەك وەزیر ئێمە داوەتمان كردە شارەكەى خۆى، من چى دیكە فەرمانبەر نیم ، بەڵام هەقى خۆمە داواى موچەى چەند مانگى پێشوى خۆمو داواى حەقى ئەو 26 كەسەى دیكە بكەم . جێ ى خۆیەتى لێرەدا سوپاسى هەموو ئەوانە بكەم كە لەخەمى ئەو مەسەلەیەدا بوون، بە تایبەت لە حزبەكەى شەهید فەهدو هاوڕێ عەزیز محەمەد ، هەروەها سوپاسى دكتۆر بەر هەمیش دەكەم كە خەمى ئەو پرسەى بوو ، بەڵام خۆزگا وەزیرى چەپى سەقافەت كەمن ڕێزێكى زۆرم بۆى هەبوو ، هەر زوو لەبەر ڕۆشناى بیرو باوەڕەكەى ، نەك شێوازى سیاسەتى گواستنەوەو گەمەى گواستنەوە خۆى چارەسەرى كێشەكەى كردبا .
مندڵنیام كەركوك بە تەرحیلى "27" فەرمانبەر ناگەڕێتەوە ، ڕێگەى دیكە زۆرن بۆ گێڕانەوەى كەركوك بۆ سەر كوردستان ، پارەى هەر " 27" فەرمانبەرەكەش ناكاتە پارەى مانگانەى "10" پەرلەمانتار !! .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە