جه‌میل بایک' : هۆکاره‌کانی ده‌ستپێ کردنی چواره‌مین قۆناغی تێکۆشانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی
Monday, 12/07/2010, 12:00
جێگری سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که 'جه‌میل بایک' له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی فرات، باسی له هۆکاره‌کانی ده‌ستپێ کردنی چواره‌مین قۆناغی تێکۆشانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کرد. بایک له‌م باره‌وه ده‌ستنیشانی کرد که هه‌وڵدانه‌کانیان له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا بێ ئاکام مایه‌وه و هه‌ربۆیه ده‌ست به قۆناغێکی نوێی به‌م شێوه‌یه کرا.
بایک وه‌ڵامی پروپاگه‌نده‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تی دایه‌وه و گوتی، په‌که‌که نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن داوایان کردووه، ده‌ستی به قۆناغێکی نوێی تێکۆشان کردووه و نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گوایه سیاسه‌تی کرانه‌وه هه‌یه ده‌ستپێکراوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و ڕوون، سیاسه‌تی له ناوبردن له ئارادایه.
بایک به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که تێکۆشانی قۆناغی نوێ، به‌رده‌وامی تێکۆشانی ڕابردوو نییه.
جه‌میل بایک سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ده‌ستپێکردنی قۆناغی ستراتیژی چواره‌مین، ده‌ستنیشانی کرد که ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد دوای هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌کان، بریاری ڕاگرتنی چالاکی گه‌ریلایی‌دا. به‌بیری هێنایه‌وه که ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نه‌خشه‌یه‌کی ڕێی له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئاماده کرد، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورک هه‌موو ئه‌و هه‌وڵدانانه‌ی به سیاسه‌تی له‌ناوبرد وڵام دایه‌وه و به سیاسه‌تێکی نوێ، له‌ناوبردنی کوردانی خسته‌وه رۆژه‌ڤی خۆیه‌وه.
جه‌میل بایک ئه‌و هۆکارانه‌ی له چه‌ند خاڵێکدا ده‌ستنیشان کرد:
- له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ڕانه‌وه‌ستان
-له‌ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی که‌جه‌که قڕکردنی سیاسی ده‌ستی پێ‌کرد. دوای هه‌ڵبژاردنه هه‌ریمییه‌کان، زه‌بری له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کانی سیاسه‌تی دیموکراتیانه دا.
- به‌هه‌زاران منداڵای کورد ڕاپێجی زیندانه‌کان کران و ئه‌شکه‌نجه کران
- سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان به شێوازی کوشتنی بکه‌ری نادیار کرده‌وه.
-له به‌رامبه‌ر داموده‌زگا کوردییه‌کان تیرۆری ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه چوو.
- به‌گرتن و سزای گران، چاپه‌مه‌نییه کوردییه‌کانیان خسته دۆخێکه‌وه که نه‌توانن له کاروخه‌باتیان به‌رده‌وام بن.
-له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد هه‌وڵه‌کانی سه‌رکوتکردن چڕ کرانه‌وه.
بایک ئه‌وه‌ی به‌بیر هێنایه‌وه که ده‌وڵه‌تی تورک وه‌ک بڵێی قڕکردنی سیاسی له کوردستان به‌س نه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردا شێوازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تیشی وه‌گه‌ڕ خست. له کوردستاندا هانی له‌شفرۆشی و په‌نابردنه به‌ر ماده‌کانی هۆشبه‌ریان دا. هه‌ژاری و بێکاریان پێشخست و مرۆڤی کوردیان ناچاری پاروه‌نانێک کرد. له ژێر ناوی دروستکردنی به‌نداودا، چاند و مێژوویان ژێرئاو کرد. به‌م ڕه‌نگه دێموگرافیای کوردستانیان تێکدا و هه‌وڵی چۆڵ کردنی کوردستان ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی که گوایه په‌که‌که بۆ له‌باربردنی کرانه‌وه‌که‌ی ئاکه‌په ده‌ستی به چالاکی کردووه، بایک ئه‌و بانگه‌شانه‌ی وه‌ک به‌شێک له شه‌ڕی تایبه‌ت به‌ناوکرد و گوتی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه یه‌ک لایه‌نییه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ری بێ وڵام مایه‌وه، ده‌ستی به قۆناغێکی نوێ کرد. ئاکه‌په و لایه‌نگره‌کانی به‌دوور له ئه‌خلاق پروپاگه‌نده‌یه‌کی واده‌که‌ن و ده‌ڵێن بۆچی په‌که‌که بڕیارێکی وای داوه و شه‌ڕ ده‌کات؟ ده‌ڵێن په‌که‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕخوازه و ڕێخستنێکی ترۆریستییه شه‌ڕ ده‌کات. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن په‌که‌که هێزێکی به‌کرێگیراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندی لایه‌ن شه‌ڕ ده‌کات.
له ڕاستیدا په‌که‌که نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندی لایه‌ن داوایان کردووه ده‌ستی به‌و قۆناغه نوێیه‌ی تیکۆشان کردووه و نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که گوایه سیاسه‌تی کرانه‌وه له ئارادایه ده‌ستی به‌و قۆناغه نوێیه کردووه. به‌ڵکو له ڕاسیدا ئاکه‌په له پێناو چاره‌سه‌ری پرسی کوردا بچووکترین هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه و هیچ نیازیشی نییه هه‌نگاوێک له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا بنێت.
ئه‌مه و جه‌میل بایک ده‌ستنیشانی کرد که قۆناغی نوێی تیکۆشان، به‌رده‌وامی تێکۆشانی ڕابردوو نییه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی قۆناغی نوێیشی وه‌ها باس بکرد:
هۆکاری پێشخستنی پاراستنی ڕه‌وا له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه، به‌ته‌واوی بۆ پاراستن، پێشخستن و به‌کرده‌وه کردنی خۆبه‌ڕێوه بردنی دێموکراتیکه که ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین. جیاوازی بنچینه‌یی قۆناغی چواره‌مین له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کانی یه‌که‌م، دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌مه‌یه. سه‌رهه‌ڵدانه‌کان ئیراده‌ی دێموکراتیانه‌ی گه‌ل گه‌وره ده‌کات و پاشه‌کشێ به باڵاده‌ستییه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌کات. ئه‌مه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه و به واتای هێنانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییه‌کی نوێ نییه، به‌ڵکو ئه‌وه هه‌وڵدانیکه بۆ ئاواکردنی سیستمێکی دێموکراتیک که له‌ناو ئه‌و سیستمه‌دا کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت خۆی به‌ڕێوه ببات.
جێگری سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که 'جه‌میل بایک' باسی له کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ڕایده‌گه‌یه‌نن.
بایک باسی له‌وه‌کرد که خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیک گوزارشت له په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و کوردان ده‌کات و گوتی ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌مه په‌سه‌ند بکات، ئه‌وا ئێمه بۆ دانوساندن ئاماده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئاماده نه‌بێت بۆ دیالۆگ، ئه‌وکات ئێمه له چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیکدا چاره‌سه‌ری کێشه‌که ده‌که‌ین.
جه‌میل بایک سه‌باره‌ت به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیانه گوتی: ئێمه داواکارییه‌کانمان ده‌خه‌ینه ڕوو. گه‌لی کورد له‌چوارچێوه‌ی چ پرنسیپێکدا ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا پرسه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکات. بایک ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه، له‌چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیانه و چاره‌سه‌رییه‌کی سیاسیانه بخه‌نه ڕوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت ناکات.
بایک سه‌باره‌ت به‌و مژاره ئاوها به‌رده‌وام بوو:
ئێمه ویستمان پرسی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک‌دا له‌ناو سنووری تورکیا و له‌چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیک چاره‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌وڵی ئه‌وه‌ماندا که ئه‌مه له ڕێگای دانوساندن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا پێکی بینین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک ئاوها نیزیک نه‌بۆوه، بۆیه ئێمه ده‌مانهه‌وێت خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیک له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به تێکۆشانی خۆمان ئاوای بکه‌ین. خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیک گوزارشت له په‌یوه‌ندی کوردان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک ڕاست هه‌ڵسوکه‌وت بکات، ئه‌وا ئێمه خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیانه هاوشانی تورکیا به‌ڕێوه ده‌به‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت به پێچه‌وانه بوو، ئه‌و کات خۆمان له‌چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیک چاره‌سه‌ر پێش ده‌خه‌ین. ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانهه‌وێ بیکه‌ین ئه‌مه‌یه. ئێمه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
بایک ئاماژه‌ی به سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیانه دا‌و گوتی: ئه‌و سیسته‌مه له هه‌مانکاتدا سیستمی کۆمه‌ڵگایه و گه‌لی کورد به ئیراده‌ی خۆی دایده‌مه‌زرێنێت. ئه‌وه‌ش به واتای دامه‌زراندنی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک دێت. کۆماڵگای کورد سیسته‌می خۆی له‌ڕووی په‌روه‌رده‌یی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و به به‌ده‌زگابوونی دیموکراتیانه، ڕێک ده‌خات. له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی خۆی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت. پێویسته خه‌باتی ئاواکردنی خۆبه‌ڕێوه بردنی دێموکراتیک و کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک به‌یه‌که‌وه به‌ڕێوه ببرێن. ئێمه ئه‌و بڕیارانه‌مان له ساڵی 2007دا له پێنجه‌مین جڤاتی گشتی کۆنگره‌ی گه‌لدا دابوو. بڕیارماندابوو که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت مل بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراتیک نه‌دا، ئه‌و کات ئێمه سیستمی دیموکراتیانه‌ی خۆمان له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌ت- دێموکراسی ئاوا بکه‌ین. ئامانجی سه‌ره‌کی قۆناغی چواره‌مینیش ئه‌وه‌یه.
جه‌میل بایک سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی بۆ تورکیاشی هه‌ڵسه‌نگاند و داوای کرد که بارزانی هۆکاری ئه‌و قسه‌یه‌ی که گووتبووی ئێمه پشتیوانی له کرانه‌وه ده‌که‌ین' ئاشکرا بکات و گووتی:" هیچ کرانه‌وه‌یه‌ک له ئارادا نییه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌رێ کردنی له‌ناوبردنی باشوور و باکوور و هه‌موو کوردان دێت.
بایک باسی له‌وه کرد که ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێویسته له‌م ره‌وشه‌دا وه‌ربگیردرێت ئه‌وه‌یه که له‌زووترین کاتدا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام بدرێت.
بایک قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی که گووتبووی:" ئێمه پشتیوانی له سیاسه‌تی کرانه‌وه ده‌که‌ین" ره‌خنه کرد و باسی له‌وه کرد که هیچ سیاسه‌تێکی کرانه‌وه له ئارادا نییه تا باسی لێوه بکرێت. پێویسته بارزانی ئه‌و شته‌ی که‌وا پشتیوانی لێده‌کات ئاشکرای بکات.
بایک وه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام بوو:" ئه‌مه به واتای ره‌وا نیشاندانی سیاسه‌تی له‌ناوبردنی ته‌ڤگه‌ری کورده له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌وه. جگه له‌مه هیچ واتایه‌کی ئه‌و قسه‌یه نییه. به‌ڕێز بارزانی چۆن پشتیوانی له سیاسه‌تی له‌ناوبردن ده‌کات؟ ئایا ئه‌وه به واتای له‌ناوبردنی ئه‌وانیس نایه‌ت؟ له‌ناو بردنی باکوور، به‌واتای له‌ناو بردنی ئه‌وانیش دێت. به‌ڕێز بارزانی چۆن پشتیوانی له سیاسه‌تی له‌ناو بردنی خۆی ده‌کات؟ من ئه‌و قسانه‌ی که کردوونی به ئامانجی سیاسی و نزیکبوونه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگینم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا وتبێتی، گونجاو نییه. ئه‌مه خزمه‌تی کوردان و هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان ناکات. ئه‌مه پشتگیری کردنه له سیاسه‌تی له‌ناو بردن، پێویسته به‌ریز بارزانی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه، هه‌وڵدانه‌کانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد ئاراسته بکات. جه‌میل بایک شێوازی پێشوازی کردنه‌که‌ی بارزانی له تورکیا هه‌ڵسه‌نگاند و باسی له‌وه کرد که شێوازی پێشوازی کردنه‌که هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورک له‌به‌رامبه کوردان نیشان ده‌دات و گوتی: به ته‌نیا دانانی ئاڵای تورک، هه‌م بێڕێزی بوو به شه‌خسی بارزانی و حوکومه‌تی باشووری کوردستان و هه‌میش بێڕێزی بوو به‌رامبه‌ر به ته‌واوی کوردان. په‌یامی (ئێمه نه تۆ و نه ئه‌و گه‌لێ که تۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ی په‌سه‌ندی ناکه‌ین درا. بۆیه پێویسته ئه‌مه په‌سه‌ند نه‌کات. ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ئه‌و بچووک کردنه‌وه‌ی قه‌بوڵ نه‌کرد و ناڕه‌ز‌ایه‌تی خۆی ده‌ربڕی. پێویسته هه‌موو کوردیش ئه‌مه په‌سه‌ند نه‌که‌ن. ده‌وڵه‌تی تورک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که ده‌بینێت و بیرده‌کاته‌وه که ئیسرائیل پشتیوانیان لێده‌کات. له شه‌خسی بارزانیدا وڵامی ئیسرائیلی دایه‌وه.
له کۆتایدا بایک ڕه‌خنه‌ی له دیاریکردنی کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی کرد و ده‌ستنیشانی کرد که به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ پشتیوانی هه‌موو کوردان چووه، سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕاست نه‌زانی و گوتی: هه‌ندی ئه‌نجام هه‌یه که کوردان ده‌کرێ له‌و سه‌ردانه هه‌ڵیسه‌نگێنن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رچی زووه پێک بێت. له‌به‌رامبه‌ر کوردان هاوپه‌یمانییه‌تی تورکیا، سوریا و ئێران هه‌یه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانهه‌وێ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقیش په‌لکێشی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێک بیت، ئه‌وکات ده‌تواندرێت ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه بێکاریگه‌ر بکات. ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردان بێته دی، به گوێره‌ی ئه‌مه، ستراتیژییه‌کی هاوبه‌ش و تاکتیکی پێویست پێکدێت و ئه‌وه‌یش به‌واته‌ی یه‌کیه‌تی کوردان دێت که له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان تێکۆشان به‌ڕێوه ده‌بات. له دۆخێکی وه‌هادا هه‌موو که‌سێک ناچار ده‌بێت کوردان به جددی ببینێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست