کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سەر دۆسیەی ئەنفال پەرلەمانتار (ئیسماعیل کامیل) دەبێتە گولان ئاڤچیی، یان فەهمی مەحمود

Monday, 12/11/2012, 12:00


لەپەرلەمانی سوێد لەبەرواری 2012-06-07 کۆمیتەی سوێدی جاودیری کوردۆساید ، لەگەل چەند پەرلەمانتارێکی سویدی کۆنفرانسێکمان لەسەر ژنانی ئەنفال سازدا ، یەکێک لەبریارەکانی کۆنفرانسەکە , ئەوەبوو , دۆسیەی ئەنفال بەجینۆساید ناسین وەک پێشنیاز بخرێتەوە بەردەم دەنگدانی پەڕلەمان ، بەخۆشحالیەوە پارتی ژینگەی سویدی لەمانگی ٩ ی ئەمسال داواکەیان ئاراستەی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان کرد ، کەدەبێ لەو لیژنەیە بریاری لەسەر بدرێ ئەوکات دەچیتە دەنگدانی هەموو پەرلەمانتاران . لەم بارەوە دوو هەول هەیە :

هەولی یەکەم، کە 5 پەرلەمانتاری سویدی پێشوتر پێشکەشیان کرد و لە 2008-06-13 لەکاتی گفتوگۆکردن لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتی سیاسەتی دەرەوە ی پەرلەمان رەت کرایەوە.

هەولی دووەم لەسالی ٢٠٠٩ درا بەلام ئەمجارە لە لیژنەی دەرەوەی پەڕلەمان تێپەری و لە 2012-03-11 خرایە دەنگدانەوە بەلام دەنگی نەهێنا .

هه‌ر بۆیە ئەو هەولەی پارتی ژینگە , ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە , یەکەمین گفتوگۆی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی لەسەر کرا ، بەداخەوە نەگەیشتونەتە هیچ رێکەوتنێک ، ئەوەی بۆ کورد گرنگە دەبێ لەلایەن ئەم لیژنەیەوە تێپەرێ ئەوکات دەخرێتەوە دەنگدانی پەرلەمانتاران ، بەلام ئەگەر لەم لیژنەیەوە تێی نەپەڕێنێ ، ئەوا دەبێ دوو سالی تر چاوەرێ بین تا بەهەمان لیژنەی سیاسەتی دەرەوە تێپەرێ.

ئەوەی گرنگە کاری لەسەر بکەین بۆ سەرکەوتنی دۆسییه‌که‌:

١/ سۆسیال دیموکراتەکان ، کوردێکی زۆر ئەندام و هاوسۆزیانە ، هاوکات لە کۆنگرەی حزبەکەیان لەسالی ٢٠٠٩ بەپێێ برگەی J28 بۆتە بریار، کە ئەم حزبە خەبات بۆ ناساندننی بەجینۆساید لە پەرلەمانی سوید ، ئەورپا ، نەتەوە یەکگرتوەکان بکات بەلام بەداخەوە لەکاتی خرانە دەنگدانی ٢٠١٠ لە چرکە ساتێک ، کورد وەک یەکەم وێستگەی ناسینی ئەنفال بەجینۆساید دەیوست لە سویدەوە ، بپەرێتەوە بۆ ئەوروپا ، سۆسیال دیموکرات بەکۆی ئەندامانی بەشداری ٩٥ ئەندام پەرلەمانی ئامادەبوی لەم رۆژدا ، دژ بەبەریاری حزبەکەی وەستایەوە دەنگی پێ نەدا بۆیە ئیستا بۆ فشار خستنە سەر ئەم حزبە بەپێی بڕیاری کۆنگرەی ٢٠٠٩مان لەبەردەستە
بۆزانیین و بینی ناوی هەموو ئەونەندام پەرلەمانانەی کەدەنگیان بەبەلێ و نەخێر لەسەر مەسەلەی ئەنفال دا سەیری ئەم لینکە بکە:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7425
٢/ فۆلک پارتی ، (ئیسماعیل کامیل) یەکێک لەئەندامانی سیاسەتی دەرەوەی ئەم پارتە یە و کوردە و ئئیستا ئەو بەشدارە لەگفتوگۆکان بۆناسانندنی بەجینۆساید . ئەمەش خالێکی گرنگە کاری لەسەر بکەین بەئامانجی سەرکەوتنێ .
هاوکات سەرجەم پارتەکانی تریش گرنگن ، وەچەندە فسارو داخوازیان لەلایەن خەلکەوە بۆ بچی کاریگەری دەبێ لەتێپەرینی بۆدەنگدانی سەرجەم پەرلەمانتاران
بۆیە ئیستا مافی خۆمانە بەپەرلەمانتار (ئیسماعیل کامل) بلێن ، ئایا کام بەرە هەلدەبژێری ، دەنگدان بەئەنفال بەجینۆساید وەک مەسەلەیەکی نەتەوایەتی یان دەنگدان بە بیرورای حزبەکەت (فۆلک پارتی)!؟
دیارە حزبەکەی ئەو بەفەرمی لەلایەن فرێدریک مالم و گۆلان ئاڤچی لەدوو سیمنار و کۆنفرانسی چاکدا رایان گەیاندوە وەک حزبیش باوەریان وایە ، ئەنفال جینۆسایدە ، بەلام تێروانینی پارتەکانی راست ، ئەوەیە ئەمە کاری پەرلەمان نیە ، بەلکو ئەکادیمی و دادگاکانی تایبەت بە جینۆسایدە کەلەم خالەشدا خۆ دزینەوەیانە ئەگەرنا بۆچ بۆ کۆمەلکژی جولەکەکان ، هەموو لایەک لەهەموو ئەورپا پێیان جینۆسایدە
خالێکی گرنگی تر هەیە دەمەوێ بەبیر پەرلەمانتار ئیسماعیل کامل بهینمەوە ، ئەو لەچەندین هەولیستی سیاسی وەک روداوەکانی ١٧ شوبات و گرتنی زیندانیانی ژێر دەسەلاتی کوردی بەتایبەتی برایمی کاکەئەحە و هەلوێستی دژ بەئێمەی هەبوو ، ئەوە دەکرێ وەک تێروانینی جیا یان وەک ئەندامانی دەسەلات ئەژمار بکرێ ، بەلام دەنگ نەدانی ئەو بۆبەجینۆساید ناسینی ئەنفال ، بێگومان هیچ لایەنێکی سیاسی بەهەوادارانی دەسەلاتی کوردیش لێێ ناکرن ، بەهیواشم بەهێج پاساوێک لەدانیشتنەکان دورنەکەوێتەوە جونکە دەنگدانی ئەو تەرازوی بەلێ کان زیاتر دەکات کەلێرەدا دەبێ دوو نمونەی بۆ بهێنمەوە
گۆلان ئاڤچی هاو پارتی ، وەک ئەو پەرلەمانتار بوو ، هەمووشی چەند مانگێک بوو بوە پەرلەمانتار ، بەلام بۆ مێژوو بڵیم ئەوکچە سەروەریەکی گەورەی بۆ خۆی و نەتەوەکەی لەکاتی گفتوگۆ کردن لەپەرلەمانی سوێد ، لەسەر ناسینی ئەنفال و ئەرمەن تۆمار کرد ئەویش دەنگی دژی حزبەکەی دابە جینۆسایدی ئەرمەن و کورد کەلێرەدا جوانی ئەو کچە هەرگیز ناتوانم لەیاد بکەم کاتێ کەوتەیەکی لەسەر کوشتاری ئیەرمەن و کورد لەرۆژی دەنگدانەکە ووت (من کچە کوردێکم لەباکور لەدایک بومە ، بەشێک لەکورد بەشداربونە لەکوشتاری ئەرمەنەکان ، بەلام بەشێکی تریان داکۆکی و دالدەیان داون ، بەلام من لیرەدا بیرورام پێچەوانەی حزبەکەمە و دەلێم بەلێ کۆمەلکوژی ئەرمەن و کوردان جینۆسایدە) ئەم وتانە جگە لەوەی هاومرۆڤ بونی کوردی لەگەل ئەرمەن نیشان دا کەلەچرکەساتێکی مێژویی هاریکاری کردن هاوکات دەنگی ئەو بوە دەنگی یەکلا کەرەوە ١٣ بە ١٣١ بوو بەمەش بەجینۆساید ناسینی ئەرمەن هاتە ناساندن . کەچی هەر لەهەمان دانیشتن ، (فەهمی مەحمود) پەرلەمانتارێکی پارتی مۆدیرات بوو ، دەنگی دژ بەئەنفال دا ، روبەروی دەیان رەخنەی نوسین و ئیدانەی کوردان بۆوە ، هەرچەندە فەهمی مەحمود لەچەندین کارو چالاکی بەئاشکرا هاریکاری دەکردین ، بەلام دەنگنەدانی لەم چرکەساتدا هەموو مێژوەکەی گۆری ، کەئەمە یەکێک لەوهۆکارە سەرەکیانە بوو کەمترین دەنگی دواتر لەهەلبژاردن هێنا.

بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم لینکە بکە
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7453
بۆیە ئیستا پەرلەمانتار ئیسماعیل کامیل دەیەوێ چ رۆلەک ببینێ ، ئایا لەسەنگەری گەلەکەی و مرۆڤایەتی هەڵویستی گۆلان ئاڤچی هاوپارتی دوبارە دەکاتەوە ، یان وەک فەهمی مەحمود پەرلەمانتاری خولی پێشو لەسەر لیستی مۆدیراتەکان دەنگ بە حزبەکەی دەدات

لەکۆتایش داوا لەسەرجەم کوردانی سوید دەکەم
١/ ئەوانەی ئەندام یان پەیوەندیان لەگەل هەر پارت و پەرلەمان و کەسایەتیەکی سیاسی سوید هەیە داوایان لێ بکەن فشار و گفتوگۆ لەگەل ئەندامانی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان لەپارتەکانیان بکەن
٢. بە SMS و ئمێل نامەی کورتی کەلە ٢ بۆ ٣ دێر زیاتر نەبێ لەدەربرینێکدا داوایان لێ بکەن دەنگ بدەن بۆ ئەو ئمێلانەی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە بنێرن ، کەنەگاتە ١٥ ی ئەم مانگە ، چونکە گفتوگۆی دوەم و چارەنوساز لەسەر ئەم کەیسە دەدەن:

S سۆسیال دیموکرات:
[email protected] .
[email protected]
[email protected]
[email protected]

M مۆدێرات
[email protected]
[email protected]
[email protected]
[email protected]
[email protected]

F p فۆلک پارتی
[email protected]
[email protected]

C p سەنتەر پارتی
[email protected]
[email protected]

KD کریستن دیموکرات
[email protected]

SD سڤاریا دیموکرات
[email protected]

یان لینکی سەرجەم بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمان:

http://www.riksdagen.se/sv/Utskott-EU-namnd/Utrikesutskottet/Ledamoter/

دوو تێبینی کورت:
بۆیە ئمیلەکانی پارتی جەپ و ژینگەم نەنوسیە چونکە ئەوان لەگەلیدانە بێدودلێ ، ئەوپارتانەی تریش رەتیان نەکردۆتەوە بەتەواوی بۆیە فشار ی بەئمێل و سمس دەوێ
هەر بەرێزێک دەیەوێ بەتەلەفۆن پەیوەندیان پیوە بکات بەمەرجێ ، ناردنی لەکاتی دەوام و تا کات 21ی ئیوارە بێ با پەیوەندی بەم ئمێلە بکە بۆیان دەنێرم

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە