تکایه که‌س به‌گیڤارا به‌راورد مه‌که‌ن
Monday, 24/01/2011, 12:00
گیر‌و گرفته‌کانی جیهان بواری ئه‌وه ناده‌ن من به‌زیندویی بمێنمه‌وه (ئێرنهستۆ گیڤارا)
ده‌شێ و گومانم نییه، گه‌لی کورد هه‌زاران گیڤارای له شۆڕشه‌کاندا له ده‌ست دابێت، ده‌شێ و گومانم نییه هه‌نوکه‌ش هه‌زاران گیڤارا له‌ناو گه‌له‌که‌مدا خه‌ونی ئازادیان هه‌بێت، لێ زیندوه به‌ناو شۆڕشگێڕه‌کان وای کردووه گومانمان له شه‌هیدانیش بێت، من زۆرجاران بیر ده‌که‌مه‌وه ده‌ڵێم ڕه‌نگه گومان بوون له‌شه‌هیدان هه‌ڵه‌بێت و نابێت ئێمه گومانمان له‌و قاره‌مانانه بێت، که‌چی بێ په‌روا ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌ی ئه‌وه نییه له‌پشتی هه‌موو به‌رپرسێکه‌وه وێنه‌ی شه‌هیدێکی هاوڕێی هه‌یه و به‌ڵام کاره‌کانی ئه‌و به‌رپرسه دژ به‌په‌یامی هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌که‌یه‌تی، ئێمه گه‌لێکین هه‌میشه بۆ ناوی حازر ده‌گه‌ڕێین، وه‌ک چۆن هه‌ڵه‌بجه‌مان به‌راورد ده‌کرد له‌گه‌ڵ هێرۆشیمادا و که‌رکوک له‌گه‌ڵ قودسدا، به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستین سه‌رکرده‌کان ده‌که‌ینه ماندێلا و گیڤارا و گاندی و هۆشیمین و کێ و کێ؟
له‌م بابه‌ته‌دا من ده‌خوازم باس له‌که‌سایه‌تی گیڤارابکهم و ئهوپرسیارهبکهم داخۆ که‌سێکی کورد هه‌یه تاکو هه‌نوکه وه‌ک گیڤارا بێت؟ یان گیڤارا له‌و بچێت؟ گیڤارا ده‌ڵێت (هیچ سهرمایهیهکم بۆ منداڵه‌کانم جێ نه‌هێشتوه و لهوکارهشم په‌شیمان نیم) گیڤارا دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کوبا و وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری پیشه‌سازیی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیمپریالیزم و شۆڕشی نوێ و به‌رده‌وامی خه‌بات ده‌ستی له‌وکاره کێشایه‌وه و کوبای به‌جێ هێشت له‌پێناو پره‌نسیپ و باوه‌ڕدا مردنی نه‌مری هه‌ڵبژارد له کاتێکدا ده‌یتوانی هه‌رنه‌بێ به‌پیری و له‌سه‌ر جێگه گیان له‌سه‌ر ده‌ست بدات، زیادبوونی سه‌رسام بوون به‌گیڤارا له دوای مردنهکهوهیهتی. گیڤارا ئه‌و مرۆڤه‌ی دوژمنه‌کانیشی پێی سه‌رسام بوون، سه‌رسام بوون به‌گیڤارا تا ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتۆته ئاست و پله‌ی په‌رستن، له‌چ شه‌قامێکدا ڕێپێوان هه‌بێت وێنه‌یه‌کی گیڤارا به‌ده‌ر ناکه‌وێت، تاک و هه‌نوکه نه‌مان بیستوه مردوویه‌ک چیرۆک و به‌سه‌رهاتمان بۆ بگێڕێته‌وه، لێ گیڤارا ڕامان ده‌کێشی بۆ ده‌یان چیرۆکی پڕ سه‌روه‌ریی و وێنه‌که‌ی فێرمان ده‌کات و پرسیار گه‌لێکمان لادروست ده‌کات هه‌موومان له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌کاته‌وه و پێمان ده‌ڵێ نابێ بهێڵێن ئیمپریالیزم و جاشه‌کانی پشوو بدات، ئه‌گه‌ر چی په‌رستنی مرۆڤ له ڕیاکاری و گه‌مژه‌ی به‌ده‌ر نییه.، لێ گیڤارا قه‌ت خواستیاری ئه‌وه نه‌بووه ئاوا سنوره ده‌ست کرده‌کان بشکێنێ و وێنه‌که‌ی ببێته هیوا و به‌سه‌ر نه‌داراندا په‌خش کرێته‌وه وله شه‌قام و سه‌نگه‌ره‌کاندا له پێشه‌وه بێت، ساڵی 1991 که له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی گرێکلاند بووم (جۆرج بۆشی باوک) هات بۆ ئه‌وێ گرێکێکان ئه‌و شاره‌یان سوتاند.
له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک به‌ده‌ست سه‌دان پیر و لاوه‌وه وێنه‌ی گیڤارام ده‌دی، ئاخر من به‌بێ ئه‌وه‌ی زمان بزانم نهم توانی تێکه‌ڵی ئه‌و خه‌ڵکه توڕه‌یه نه‌بم، که ده‌یانزانی ئه‌و میوانه ناوه‌خته‌یان جگه له به‌ڵا هیچی تریان بۆ به‌رهه‌م ناهێنێ، بۆشی باوک وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ (میچۆ تاشی) سه‌رۆک وه‌زیردا گرت له (ئهکرۆ پۆلیس) و به‌خێرای ڕۆیی و گرێکلاندی جێ هێشت. گیڤارا خۆی له‌وێ نه‌بوو ئه‌وه ڕۆحی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه بوو له‌پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌موو ڕاپهڕوهکانهوه بوو، ئیتر گیڤارا بۆ من بووه ئازیزترین که‌س و به‌دڵ خۆشم ویست ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم من له مێژبوو ئه‌و که‌سه مه‌زنه‌م ناسیبوو له ڕێگه‌ی نامیلکه قاچاغهکانی شۆڕشه‌وه، ئه‌و ته‌مه‌نی پانزه‌ساڵ بوو کاتێک له ئه‌رجه‌نتین هاوڕێی قوتابیه‌کانی ده‌یانه‌وێ ڕێپێوانێ بکه‌ن و به‌گیڤارا ده‌ڵێن که به‌شداربێت له‌گه‌ڵیانا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: (دابه‌زینه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بوار به پیاوانی پۆلیس بده‌ین بهکوتهکانیانی ده‌ستیان دامان پڵۆسن؟ بێئه‌وه‌ی ئێمههیچ شتێ بکه‌ین به‌ڵێ خۆپیشان دان ده‌که‌م، به‌ڵام وه‌ختێک ده‌یکه‌م که تفه‌نگێ له‌مشتما بێت) ئه‌گه‌رچی زۆر که‌س بڕوای وایه، که سه‌ر ده‌می گیڤارا به‌سه‌رچووه، به‌ڵام گیڤارا ئه‌و که‌سایه‌تییه بووه، تا ژیان له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌ویش ده‌ژی و هه‌وێنی هیوا و شۆڕشه، نه ته‌کنه‌لۆژیا و نه بانگه‌وازی به‌ناو دیموکراسی و جیهانگیری و دنیا بوون ناتوانێ گیڤارا له بیر خه‌ڵک بباته‌وه، ئه‌گه‌رچی سیسته‌ماتیک کار ده‌کرێ بۆ لێدانی که‌سایه‌تی گیڤارا دواجار به پیاوکوژ و دڕنده‌یان له‌قه‌ڵه‌م دا، چونکه هیچ وه‌ختێک له جاسوسێک خائینێک نهدهبورا و سزای شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌دا به‌سه‌ریاندا، له‌هیچ له‌و کارانه‌شی ژوان نه‌بۆته‌وه.
گیڤارا زاده‌ی پێویستی یه‌کی مێژووی نه‌بوو، به‌ڵکو شۆڕشگێڕێک بوو ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد که به‌و چه‌شنه بێت، سارته‌ر ووتی (گیڤارا کامڵترین پیاوی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی) ئاخر گیڤارا ته‌نها 39 ساڵ ژیا، قه‌ت خواستیاری ئه‌وه نه‌بوو پیربێت و به‌گومانه‌وه بمرێت. ئاخر که‌سمان ناتوانین له خه‌یاڵماندا وێنه‌یه‌کی پیری گیڤارا بکێشین، چونکه ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه‌ستان نه‌بوو، ئه‌و به‌مردویش خهسڵهتیی ژیانه‌وه‌ی تیایه.
خوێنه‌ری ئه‌زیز .. . به‌هیوام ئیتر له‌وه تێبگه‌ین که بۆچی که‌س به‌گیڤارا به‌راورد نه‌که‌ین، با ئه‌و که‌ڵچه‌ره فرێ بده‌ین، که که‌سه‌کان به‌که‌سی تر به‌راورد نه‌که‌ین، ناوه‌کان وه‌ک خۆیان تۆمار بکه‌ین، وه‌ک چۆن ناتوانین بڵێین هێرۆشیما و ناکازاکی هه‌ڵه‌بجه‌یه، قودسیش هیچی له که‌رکوک ناچێ، ئه‌وه ڕۆحی گیڤاراشه پێمان ده‌ڵێ: من له‌که‌س ناچم، به‌ڵام ده‌کارن کرده‌وه‌تان وه‌ک من بێت، وه‌ک من بیربکه‌نه‌وه، چۆن بهجهلادهکهی ووت: (ته‌قه بکه من نه له ئێوه و نه له‌مردن ناترسم).
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ڕووداوه‌کان به‌خێراییه‌کی ترسناک ده‌ڕۆن، به‌ڵام سه‌رده‌می گیڤارا قه‌ت به‌سه‌ر ناچێ تاکو چه‌وسانه‌وه هه‌بێت له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا گیڤارا له پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌موو ڕاپه‌ڕینێکه دژ به‌چه‌وسانه‌وه، وێنه‌که‌یتان نه‌دی له شاره‌کانی تون.
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌موو ئه‌و جاشه کوبایهی به‌شدار بوون له دیلکردنی گیڤارادا، بۆ خۆی شانازی ده‌که‌ن و وێنه‌ک به‌ر له شه‌هیدبوونی له‌گه‌ڵ گیڤارادا بگرن، یه‌کێک له‌وانه که ته‌قه‌که‌ی لێکردووه له‌ماڵه‌که‌یدا له مه‌یامی وێنه‌که‌ی هه‌ڵ واسیوه و ئه‌وانیش به‌بۆنه‌ی گه‌وره‌ی گیڤاراوه ناسراون، به‌ڵام چۆن ناسینێک؟
لێره‌دا ئدهوهستین و دوو نامه‌ی گیڤارا ده‌خوێنینه‌وه، که بۆ منداڵه‌کانی و دایک و باوکی نووسیوه به‌ر له چونی بۆ پۆلیڤیا و به‌جی هێشتنی پۆستی وه‌زیری، له‌کتێبی (خه‌ونه‌کانم بێسنورن) وه‌رمان گرتووه.
************************************************
بۆ منداڵه‌کانم ! (1)ئازیزان. ئیلدینا، کامیلیۆ، سیلیا، ئێرنهستۆ!گه‌ر توانیتان ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئه‌م نامه‌یه بخوێنه‌وه، هۆیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌من نهم توانی لهنێوانتا نابم. ئه‌و یادگاریانه‌ی که‌ده‌رباره‌ی من له‌بیرتانه، به‌ته‌مه‌ن بچوکیتان به‌ته‌واوی منی بیر ده‌چێته‌وه. ده‌زانن باوکتان ئه‌و مرۆڤهبووکهبهجۆرێک ڕه‌فتاری ده‌کرد ڕه‌فتاره‌کانی خزمه‌تی بۆچونه‌کانی بکه‌ن و، به‌بێ هیچ گومانێکیش به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه‌کانی خۆی ده‌ژیا. چونکه بۆ ئه‌وه‌ی ببین بهشۆڕشێڕگهلی باش پێویسته له‌سه‌رتان زۆر فێر بن تافێری ئه‌و تاکتیکه بن که‌ده‌رفه‌تی تێگه‌یشتن له‌سروشت و کارتێکردنیتان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت. ئهوشتهتان له‌یاد بێت که‌گرنگترین شت له‌ژیاندا شۆڕشه. هه‌موو یه‌کێکیش له‌ئێمه به‌ته‌نها هیچ به‌هایه‌کی نی یه، گرنگ ئه‌وه‌یه توانای ههستکردنتان بهناداتپهروهری، گه‌ر ناداتپهروهریهکی که‌میش بێت، به‌چاو پۆشی پێشێل کردنی ئه‌و دادپه‌روه‌ریه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن. ئه‌مه یه‌کێکه له‌جوانترین ئه‌و تایبه‌ت مهندییانهی که لهشۆڕشگێڕیدا هه‌یه.ماڵئاوا منداڵه ئه‌زیزه‌کانم، هیوادارم ڕۆژێک له‌ڕۆژان به‌دیدارتان شاد بم. به‌سۆزه‌وه لهئامێزتان ده‌گرم جاوتان ماچ ده‌که‌م باوکی خۆتان ئه‌رنه‌ستۆ گیڤارا*****************************************
ئازیزانم دوو به‌ساڵاچووه‌که! (2)وامن جارێکی دیکه ده‌ڕۆم، هه‌ست به‌نزیکی مه‌رگم ده‌که‌م.ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌کی ماڵ‌ئاوایم بۆ نوسین هێنده‌ی له‌یادم بێت تێیدا باسی ئه‌وه‌م کرد که‌من نه‌بومه‌ته سه‌ربازێکی باش و نه‌بومه‌ته پزیشکێکی باش. سه‌باره‌ت بهنهبوونم به‌پزیشکێکی باش، ئه‌وه شتێکه لام گرنگ نییه، به‌ڵام سه‌باره‌ت بهیهکهمیان، بومه‌ته سه‌ربازێک که خراپ نیم. ئیتر له‌و کاته‌وه هه‌موو شتێک به سێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام من هوشیارترو مارکسیتر بووم. من پێم وایه خه‌باتی چه‌کداری تاکه ڕێگا چاره‌یه بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی که له‌پێناوی ئازادییاندا خه‌بات ده‌که‌ن، من به‌بۆچونه‌کانی خۆمه‌وه پابه‌ندم و زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که به سه‌رکێشم ده‌زانن. ئه‌وان ڕاست ده‌که‌ن من سه‌رکێشم، به‌ڵام سهرکێشێکهم جۆره سه‌رکێشیه‌کی تایبه‌ته، له‌جۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌پێناوی وه‌رگێڕانی بۆچونه‌کانیان بۆکردار، ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسێوه. دور نی یه بۆ داین جارم بێت ئه‌و کاره بکه‌م.من سۆراغی ئه‌و کۆتایه ناکه‌م به‌ڵام گه‌ر به‌جۆرێکی لۆجیکی بیر بکه‌ینه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و کۆتایه ئه‌گه‌رێکی دوور نه‌بێت، گه‌ر به‌و جۆره‌ش بێت، ئه‌وه مۆڵه‌تم بده‌ن که‌بۆ دواهه‌مین جار لهئامێزتان بگرم. زۆرم ئێوه خۆش ویست به‌ڵام به‌باشی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌م ده‌ر نه‌بڕی، له ههڵسوکهوتهکانیشما تا ئه‌وپه‌ڕی راست و ڕه‌وان بووم، پێم وایه که‌ئێوه لێم تێگه‌یشتن، له‌لایه‌کی تره‌وه بڕوا بکه‌ن، تێگه‌یشتن لێم، لایه‌نی که‌م له‌م ڕۆژه‌دا ئاسان نه‌بوو.سه‌رباری لاقه لاوازه‌کان و سییه شهکهتهکانم، ویست و خواستم ڕووه‌و کار کردن هانم ده‌دات. به‌ڵام هه‌ر به‌ئاماج ده‌گه‌م.له‌جیاتی من ماچی سیلیا، ڕۆبێرتۆ، خوان، مارتین، بکه‌ن... به‌کورتی له‌جیاتی من ماچی هه‌موان بکه‌ن.کوڕی سهرگهرتانتان که گۆڕینی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاسته ڕێیه دژواره، به‌توندی لهئامێزتان ده‌گرێت.ئێرنهستۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست