کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیمانه‌که‌ی دوێنێی نه‌وشیروان مسته‌فا ،جه‌لال تاله‌بانی راگه‌یاندنه‌که‌ی خۆی خستۆته‌ ئینزار‌..

Monday, 14/02/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌کێتی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: به‌ فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ نووسراوێکی به‌ په‌له‌ داواکراوه‌ هه‌رچی زووه‌ ده‌ستبکرێت به‌ هه‌ڵمه‌تێکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند بۆ دیمانه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ کاریگه‌رێیه‌کی جددی هه‌بوو له‌ سه‌ر شه‌قامی کوردستان و، خه‌ڵکی وته‌کانی نه‌و‌شیروانیان له‌ هه‌ر کونجێک له‌ نێو بازار و فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی خستبووه‌ به‌ر مناقه‌شه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌، بۆیه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ کاریگه‌رییه‌کان وه‌ک له‌ فه‌رمانه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی هاتووه‌ ، ده‌بێ ده‌زگای راگه‌یاندن بکه‌وێته‌خۆ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئازاد جوندیانی و مه‌لا به‌ختیار نووسراوێکیان بۆ هه‌موو دام و ده‌زگاکانی خۆیان ره‌وانه‌ کردووه‌ ، تییایدا هاتووه‌(نهێنی و به‌په‌له‌):
1- هه‌ندێ بڕگه‌ی نێو دیمانه‌که‌ هه‌ڵبگێڕنه‌وه‌ ، خه‌ڵکی به‌ ئاقارێکی دیکه‌ دا ببه‌ن به‌ تایبه‌تی ئه‌و برگانه‌ی له‌ سه‌ر کڕینی ویژدانی قه‌له‌مجاشه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، به‌ ته‌مان چه‌ند به‌ناو رووناکبیرێک بێنن نموونه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ و هاوشێوه‌کانی بۆ قسه‌کردن له‌ دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
2- هێنانی چه‌ند که‌سێک له‌و 19 حزبه‌ که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ندێکیانی به‌ کارتۆنی ناوزه‌د کردبوو و، ده‌یانه‌وێت چه‌ند که‌سیک بێنن و قسه‌یان پی بکه‌ن.
3- له‌ نووسراوه‌که‌یان دا هاتووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کادیری حزبییه‌کاناین به‌شداری پێ نه‌که‌ن له‌ قسه‌وباسه‌کانیان دژی گۆڕان.
4-چه‌ند که‌سێک بێنن به‌شان و باڵی پڕۆژه‌کاندا هه‌ڵبده‌ن و خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌ بکه‌ن.
5-له‌ فه‌رمانه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانیدا هاتووه‌ ، هه‌ر قسه‌یه‌ک ده‌کرێت دووباره‌ له‌ هه‌موو شوێنێک له‌ سایتی پیوکه‌ی میدیا و کوردستانی نوی و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و رادیۆکان بڵاوبکرێته‌وه‌ و هه‌ڵمه‌تێکی باش بکرێت به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ئاسۆ و هه‌واڵدا.
6- هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان ، بۆ شێواندنی راستییه‌کان، له‌ به‌یانییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن که‌ ده‌کاته‌ رۆژی15/2/2011.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە