کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاخر کورد کە نابێت بە شت، ئەم شتە پیسانە نوینەرایەتی دەکەن

Saturday, 17/08/2013, 12:00


عومەری شیخ موس لەم دیدارەی خوارەوە کە لە خەندانەکەی بەرهەم سالح لەگەلی ساز کردوە ، یەک تارمایی رەش لە رۆژاوای نیشتمانمەوە لەسەر پکک دەداتە دەست (نۆکەری داگیرکەری ئیران و سوریان) . زۆر مان پکک دەناسین ، ئەوان دەیان سالە لەگەل عیراق ، ئیران ، سوریا پەیوەندی ئاشکرایان هەبوە و هەیە . هەلەیان کردوە بەلام ناپاکیان نەکردوە و ئیرادەی خۆیان هەرگیز تەسلیم بەهیچ لایەنێک نەکردوە وەک هیزەکانی باشور
عومەری شیخ موس پەیامی ئەوە دەدات ،نەخیر ئیسلامیە تیرۆریستەکان ،هەرگیز تاوانیان بەرامبەر کوردانی رۆژاوا نەکردوە تەنانەت پاساویش دەهێنتەوە کە رۆژنامەنوسی هولەندی گوتویەتی ! دەلێ شەری پەیەدە و بەرەی نەسرە نەتەوەیی نیە بەلکو لەسەر داهاتی نەوتەکەیە و دەیشوبهێنێ وەک پارتی و یەکیتی لەسەر برایم خەلیل !
ئاخر سیاستەمەداری خەلەفاو ، ئەگەر پکک داکۆکی لەخاک و سامانی سروشتی کوردستان بکات ئەوە نەتەوەیی بونە یان بازرگانی!؟ دواتر چۆن بەرەی نەسرە دە‌هێنیە ئاستی پەیەدە ، چونکە پەیەدە هێزەکی کوردستانیە ،بەلام بەرەی نەسرە داگیرکەر و دژە مرۆیی؟!
ئەم عومەری شیخ موسە کە بۆ خۆی خەتەرترین جاسوس و پیاوی بێگانەیە دەلێ کەپکک بۆتە پاسەوانی ئەسەد لەناوچە کوردیەکان ...... ئەو گوتار و دیداری ئەو سیاسیە خەلەفاوە ئەو وەلامانەی داویەتەوە لەقین بەرامبەر پکک هیچی تری لێنابینمەوە ، پکک نەک بەدەرە لەهەلە بەلکو چەندین هەلەی کردوە ودەکات کەبەشێکی بەهۆکاری کارکردنیتی کە ئەوەی کار و چالاکی بکات هەلە دەکات ، بەشێکیشی ستارتیژی کارکردنی لای بەشێکمان جێگای سەرنجە ، بەلام پکک ئەو وێنەیە نیە کەئیوە دەتانەوێ بیدەنە خەلک
وەئەو رەخنانەی تۆ هەرگیز بابەتی و زانستی نیە جگە لەسەنگەرگرتن لەگەلەکەت و پاساو هێنانەوە بۆئیسلامیە تیرۆریستەکان . من دەزانم پەیەدە لەبواری دیموکراسی لاوازە بەلام ئەو تابلۆ رەشەی تۆ نیشان دەدات ئیوەش جەندە دل رەشن بەرامبەر ئەو هێزە

باشە ئەو بێ مورالە سیاسیە ، لەوەناگات پکک ش لەو چواردەورەی کە بەهەموو لایەک ئابلۆقەی سەربازی و ئابوریان داوە مافی خۆیەتی تاکتیک بکات !؟ شیخ موسەکان بەرامبەر هەزار تاوان و ناپاکی بارزانی و تالەبانی کەر و لال و چاوەکانیان کوێرە بەلام ببینن چۆن میش لەپەکەکە دەکەنە گامیش ؟!
من دەزانم پەیەدە و یەپەگە هەلەیان هەیە ، بەلام لەیادیشمان نەچی ئەوان هیزیکن نەتەوەیەکیان لەناخۆشترین کاتدا کەوتۆتە سەرشان ، بەلام دلنیام پەیەدە لەرۆژاوا هەرگیز ناپاکی لەگەلەکەی ن وەک پارتی و یەکیتی ناکات و بکەونە دوای هەلپەرستی و دەستکەوتی شەخسی و حزبی بۆ خۆیان .
ئیمە دەبێ کۆتایی بە و لێکدانەوە سۆزداریە ب‌هێنین کە ئەو سیاسیە کلاسیکیانە لەکۆندا خەباتیان کردوە کەواتە ئەگەر هەلە و تاوانیشیان کرد دەبێ بێدەنگ بین و ڕیزیان لێ بگرین !؟ ئاخر دەرد و ئازاری کورد بۆیە ئەوەندە گرانە ئەو مەخلوقاتانە رێبەرایەتی و سیاسەتی دادەرێژن .

کۆمەل نیوزیش ئەگەر سەیری مالپەرەکەی بکەی ، لەنیوا سەدان تاوانی تیرۆریستی بەرەی نەسرە بەرامبەر نەتەوەکەی و یان هەوالێکی جوانی کوردانی رۆژاوا داخستنی سنور بەروی ٥ ملیۆن مرۆڤ لە ژن و منال ٢ هەوالی تیا نابینی بەلام دیدارەکی وەک شیخ موس بەگرنگەوە نیشان دەدات ؟

http://www.komalnews.net/Detail.aspx?id=9409&LinkID=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە