به‌سه‌رهاتی دزه ژیره‌که *
Saturday, 13/02/2010, 12:00
دزێک دار جگه‌ره‌یه‌ک ده‌دزێت، که پێی ده‌زانن ده‌یگرن وفڕێی ده‌ده‌نه و ناو به‌ندیخانه‌وه .
دزه‌که شه‌و ڕۆژ بیرده‌کاته‌وه چۆن بتوانێت له‌ناو زیندان ده‌رچێت، یان هه‌ڵبێت، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کان زۆر به وریاییه‌وه چاودێری ده‌که‌ن . ڕۆژێک دزه‌که تکا له به‌ڕێوبه‌ری زیندانه‌که ده‌کات، که بیبات بۆلای پاشای ووڵات. به‌ڕێوبه‌ره‌که لێی ده‌پرسێت:
- ده‌ته‌وێ به‌خزمه‌تی خاوه‌ن شکۆ بگه‌یت؟
- به‌ڵێ ، من گه‌زنێکی به‌نرخم هه‌یه ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نمه ده‌ست خاوه‌ن شکۆ ، چونکه ئه‌و شایسته‌ی ئه‌و توحفه‌یه‌یه. به‌ڕێوبه‌ری زیندانه‌که داوای دزه‌که به‌جێ دهێنێت، کاتێکی بۆ وه‌رده‌گرێت، تا بچێته خزمه‌تی پاشا
کاتێک زیندانێکه ده‌چێته به‌ر ده‌م خاوه‌ن شکۆدا، پاشا پرسیاری لێ ده‌کات: چیت ده‌وێت؟
دزه‌که له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت: به‌نده به‌سنگی فراوانه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌م گه‌زنه پێشکه‌ش به‌خاوه‌ن شکۆی جه‌لاله‌ت که‌م . دوای ئه‌وه زه‌رفێکی داخراوی بچوک له‌گیرفانی ده‌ردێنێ و بۆ پاسای درێژ ده‌کات خاوه‌نشکۆش زه‌رفه‌که وه‌رده‌گرێت و ده‌یکاته‌وه، ده‌ڵێ: ئه‌وه ته‌نها ناوکێکی هه‌رمێیه و هیچی تر.
دزه‌که ده‌ڵێ: به‌ڵێ خاوه‌نشکۆ ئه‌وه ناو‌کی هه‌رمێیه ، به‌لام جیاواز له‌هه‌موو ناوکێکی هه‌رمێی تر. ئه‌وه توحفه‌یه هه‌ر که‌سێک بیچێنێت ئه‌و که‌سه له ژیاندا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، ئیتر له باتی هه‌مێی ساده هه‌رمێی ئاڵتونی ده‌چنێته‌وه.
پاشا ده‌ڵێ: ده‌مه‌وێ بزانم ئه‌ی بۆچی خۆت ئه‌مه‌ت نه چاند، تا به‌خته‌وه‌ربیت به هه‌رمێ ی ئاڵتونی؟
ده‌زه‌که ده‌ڵێ هۆکارێک هه‌یه گه‌وره‌م خاوه‌نشکۆ ، ده‌بێ که‌سێک ئه‌م ناوکه هه‌رمێ یه بچێنێت که‌هه‌رگیز هیچی نه‌دزیبێت ، مرۆڤێکی پاک بێت هه‌رگیز کاری خراپی نه‌کردبێت ، ئه‌وسا ده‌توانێ هه‌رمێی ئاڵتونی بچنێته‌وه ، ئه‌گینا هه‌رهه‌رمێی ساده ده‌چنێته‌وه . بۆیه من ئه‌م ناوکه هه‌رمێیه‌م بۆ تۆ هێنا، چونکه من دڵنیام که تۆی خاوه‌نشکۆ هه‌رگیز شتێکت نه‌دزیوه، یان بیرت به‌لای کارێکی وادا نه‌چوه، که دزی بکه‌یت ، تۆ له‌هه‌موو گه‌ل پاکتری دڵنیام .
دوای خورانی پشتملی،پاشا ده‌ڵێ: نا، نابێ ڕاستی که من منداڵ بووم پاره‌م له‌گیرفانی دایکم ده‌رهێناوه .
دزه‌که ڕوو وه‌رده‌گێڕێ بۆ لای (چه‌نسله‌ر) سه‌رکاره باڵاکه‌ی ته‌نیشت پاشا: ئه‌ی تۆ قوربان.
چه‌نسله‌ر ، ده‌ڵێ: نا ، نا ، من شایسته‌ی ئه‌وه نیم من ئه‌و که‌سه‌م، که ڕه‌شوه‌م وه‌رگرتوه، له‌و که‌سانه‌ی، که کاری ووڵاتم داونه‌تێ ، به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بووه ئه‌و سایسته‌ی ئه‌و کاره‌یه یان نا ،ئه‌وه به‌رتیله‌که بووه بڕیارده‌ر نه‌ک شیاوی که‌سه‌که . دوای دزه‌که ڕو وی وه‌ر ده‌گێڕێت بۆ لای جه‌نه‌ڕاڵه .
جه‌نه‌راڵه‌که ووتی نا، نا، من ئه‌و ده‌مانه‌ی ده‌چومه شه‌ڕه‌وه ، ده‌بومه شه‌ریکه به‌شی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی سه‌ربازه‌کانم له کوژراوه‌کانیان کۆ ده‌کرده‌وه .
پاشان دزه‌که ڕوی کرده دادوه‌ر .
نا ، نا ، وه‌ڵامی دایه‌وه دادوه‌ره‌که ،من هه‌رگیر به به‌ڕاستی ، بگره زۆر به‌چه‌وتی دادگایی خه‌ڵکم کردوه ،ئه‌وه پاره بوه بڕیاری پێ ده‌ر کردووم ،که له‌دادگادا چۆن بڕیار بده‌م . پاره‌ی جاک یاسای چاکی پێ ئه‌نجام داوم .
دوا جار دزه‌که ڕوو له به‌ڕێوبه‌ری زیندان ده‌کات ،ده‌ڵێ ئه‌ی تۆ گه‌وره‌م تۆ ئه‌م ناو‌کی هه‌رمێ یه بچێنه تا بۆ خۆت خه‌نی بیت له‌ژیانتا .
به‌ڕێو به‌ری زیندان به‌شه‌رمه‌وه ده‌ڵی نا ،نا، من هه‌میشه له‌کاره‌که‌مدا ویژدانم غایب بوه ، بۆ یه ئه‌و زیندانه‌ی هاتۆ ته‌لام که پاره دار بوه له‌جێگه‌ی چاک دام ناوه ،ئه‌وه‌ی هه‌ژار بوه ئیتر لای من هیچ جێگه‌و ڕێگه‌ی شیاوی نه‌بوه .
ئینجا دزه‌که ده‌ست ده‌کاته پێکه‌نین ! ڕویان تێ ده‌کات و ده‌ڵێ ئێوه‌ی دز ئێوه ی ناپاک ووڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، ئێوه ڕۆژتا ئێواره دزی ده‌که‌ن که‌چی زیندان ناکرێن . ئه‌ی بۆ چی من له‌زینداندا دابنیشم و بڕزێم له‌وێ ،من به‌ته‌نها تاوانم دزینی دار جگه‌ره‌یه‌که ،وه‌ڵامم به‌نه‌وه ، وه‌ڵام: بۆیه پاشا ،هیچی نه‌بوو تا پێ بڵێت هیچ وه‌لامێک ،که‌سایسته‌ی پرسیاری دزه‌که‌بێت ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که‌دزه‌که‌ش ئازاد که‌ن .
ئه‌م چیرۆکه ساکاره مانایه‌کی قوڵیی هه‌یه، له چینییه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر سویدیی، منیش له سویدییه‌وه کردومه‌ته کوردی، تا خوێنه‌ری کوردی پێ ئاشنا بکه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست