کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوزاد هادی خاوەنی (4) گۆڤارو (2) رۆژنامەی رۆژانەو هەفتانەو تەلەڤزیۆنێكی ئاسمانی یە.

Sunday, 15/03/2009, 12:00

1410 بینراوە


 ئەمەی سەرەوە  مشتێكە لەو هەوڵانەی بەڕێز نەوزاد هادی كە  ئومێدی  هەیە تەواوی راگەیاندنی كوردستان  بخاتە ژێر دەستی خۆی. ئەو دەزانێ راگەیاندن رۆڵی گرنگی بۆ ئێستاو ئایندە هەیە ، لەبەرئەوە هەمیشە پشكی شێری بۆ خۆی داناوە.
 نەوزاد هادی  لە دوای راپەڕینی 1991  كارمەندێكی زۆر بچووكی دەزگای گوڵان بوو ،  ئەودەزگایەی كە سەرۆ قادر نەك بە تەنیا بەرپرسی بوو ، بەڵكە دامەزرێنەریشی بوو. بۆیە تا ئێستاش  نەوزاد كە سەرۆ قادر ئەبینێ رۆژانی كارمەند بوونی خۆی دێتەوە خەیاڵ كە سەرۆ بەرپرسی بووە ، سەرۆش هەر بەو چاوە سەیری ئەكات ، ئەمە حاڵەتێكی دەروونی بۆ نەوزاد دروست كردووە كە ناتوانێ لە ژێر دەستی سەرۆ دەربچێ.  ئەم بارە دەروونییەش بوو وای لە سەرۆ كرد بە نەوزاد هادی بڵێ ئێوە رۆژنامەیەكی سەقەتتان بۆ چییە و پارێزگا كەی كاری ئەوەیە رۆژنامە دەربكات؟ بە نەوزادی وت ئەم رۆژنامە سەقەتەی ئێوە دەریئەكەن بیدەن بە ئێمە ، ئێمە ئەزانین چی لێئەكەین ،بەڵام ئەبێ ئێوەش خۆتان داتەكێنن و باری ئێمە گران نەكەن ، نەوزادیش حەزی ئەكرد رۆژنامەیەكی هەبێ مەدح و سەنای ئەو بكات ، بە فیعلیش پارەی پارێزگا زۆرە ، بۆیە  وتی بەسەرچاو كاك سەرۆ چۆنت پێ باشە وا ئەكەم ، ئێستا نەوزاد بە جۆرێك هاوكاری  رۆژنامەی هەولێر ئەكات كە زیاتر لە 12 ژووریشی تەنها بە پی ڤی سی بۆ دروست كردن لە كۆمەڵگای پیرزین . ئێستاش وا باڵەخانەیەكی بۆ ئامادەكردوون كە لەم نزیكانە  ئەگەڕێنەوە ناو هەولێر. ئەم باڵەخانەیەش هەر نەوزاد  بۆی ئامادەكردوون.لێرە تەنها ئەوە ئەڵێم هەق بوو ناوی خاوەنی ئیمتیاز ی ئەو رۆژنامەیەی هەولێر  نەوزاد هادی بوایە.
 گۆڤاری جیهان ئەویش بڵاوكراوەیەكی ترە كە نەوزاد هادی دەری ئەكات لێ بە ناوی نەبەزگۆران دەرئەچێت.نەبەز گۆران شەوان كە ونت كرد لای نەوزاد هادی ئەیدۆزیتەوە ، لە دوو شەوی رابردوودا  ماوەی دوو كاتژمێر لە پارێزگا لای نەوزاد هادی بووە هەر جارێ ئەشچێتە لای  چەند ملیۆنێك ئەخاتە گیرفانی نەبەزەوە.  سەیركەن تا ئێستا چەندین جار بێ بۆنەو بە بۆنە شەڕی بە  پشتیوان سادق فرۆشتووە ، پشتیوان لە زۆر شوێن ئەڵێ كاكە بەخوای ئەمن ئەو كوڕە هەر ناناسم نازانم كێشە، لێ نەبەز لەملاو ئیملا  ئەچێ زانیاری لەسەر پشتیوان كۆ ئەكاتەوەو خواش هەڵناگرێ كاك نەوزاد زۆر باش هاوكاری ئەكات بۆ ئەم جۆرە زانیارییانە .
 گۆڤاری هەڵبون بڵاوكراوەیەكی ترە نەوزاد زیندووی كردەوە  لە بێ پارەیی لە سەرەمەرگ بوو ، نەوزاد مانگانە بودجەیەكی باشی بۆ تەرخان كردووە ، ئێمە لەم وتارە تەنها باسی بڵاوكراوەو تی ڤی یەكان ئەكەین كە نەوزاد دەریان ئەكات ، لێ لە وتارێكی تر باسی تەواوی یارمەتی و بودجەكان ئەكەم  كە بۆ هەر یەكە چەندی تەكلیف كردووە.  
 تەلەڤزیۆنی زاگرۆس كەناڵی ئاسمانی ، نەوزاد  بە سەدان هەزار دۆلاری  پێ ئەبەخشێ ، تا ئێستا زیاتر  لە 6 شەش پیكابی دەبل قەمەرەی مەرزییەو نازانم چی و چی بۆ نیاز لاجانی ناردووە ، 3 سێ مۆنیكاو ئەڤەلۆنێك و 5 لاندكرۆزەری پرادۆی بۆیان ناردووە ، نەوزاد هادی ئەڵێی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی هەیە. ئەم هاوكارییانە لە قودرەتی كەسێكی تردا نییە.
 رۆژنامەی میدیا  هەفتانەیە ئەگەر یارمەتی نەوزاد هادی نەبوایە دەرنەئەچوو رائەگیرا ، چونكە هاوكارییەكەی میدیا  گواسترایەوە بۆ رووداو ، لەبەر ئەوە میدیا شەرمەزارە ناچارە لە چوار ژمارە دوو ژمارەی  ستایشی نەوزاد بكات بۆ كارە گەندەڵییەكانی. (ببوورە خزمەتگوزارییەكانی)  
 ئامانجی نەوزاد كە ئەم هەموو دۆلارە ئەبەخشێتەوە چەند خاڵێكە بە كورتی ئاماژەیان بۆ ئەكەم
 1-    نەوزاد ئامانجێكی ئەمەیە كە  بتوانێت دەست بەسەر هەموو بڵاوكراوەكانی كوردستان دابگرێ ، بە هی گەرمیانیشەوە. تا بە ئارەزووی خۆی ئەم هەموو بودجەو  هاریكاری رێكخراوانی بیانی و ...... تەخشان و پەخشانی بكات و لە جیاتی رەخنە لێگرتنی ستایشی بكەن.
 2-    نەوزاد  دوژمنی زۆرە ، خودی خۆیشی تەماحی زۆری هەیە ، بۆیە پێویستی بە ریكلام هەیە ، ریكلام تا  ماكیاجێكی جوانی بۆ بكات و گەندەڵییەكانی وەشارێتەوە، هەروەهاش  ئەوەی بیەوێ داركاری كات  لە هەر یەك لەو  بڵاوكراوانەی سەرەوە بیەوێ ئەیانكوتێ. جارێك پشتیوان سادق ئەكوتێ ، جارێكی تر دكتۆر نوری عوسمان ئەكوتێ ، جارێك كاكەمین نەجار ئەكوتێتەوە.جارێكی تر محەمەد ئیحسان ئەكوتێ. هۆكاری كوتینەكان لە وتاری داهاتوو باسی ئەكەم. لەگەڵ سەرنووسەرێكی ئەو بڵاوكراوانە نەوزاد  بە زمانی هەولێرییان وتبووی ئەمە لێ لێ یە هێشتا لۆلۆ مایە. مەبەستی ئەوە بووە هێشتا ئیعلانی شەڕی نەكردووە ، لێ كە موئتەمەری پارتی نزیك بووەوە ئەوەی بزانم لەم هەولێرە  خۆی هەڵئەبژێرێ  شەڕەفی ئەبەم ، ئەی من ئەم هەموو سەگەم بۆچی راگرتووە و نانیان ئەدەمێ.ئەوەی نەكوژێ و تۆز نەكات نانی ئەبڕم و ئەبێ سواڵ بكات. یەك كەس لە  خەڵكی هەولێر خۆی هەڵبژێرێ تەئسیر لە دەنگی من ئەكات .  پشتیوان خۆی بۆ مەكتەبی سیاسی داناوە ، قابیلە من چیم لەو كەمترە ، من 1000 ئەوەندەی ئەویش پارەم هەیە. كاكەمین نەخوێندەوارە ئەیەوێ ببێتە سەركردایەتی.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)