زەنگێك بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ على (پیاوە ئاسنینە كە).!!!
Saturday, 07/08/2010, 12:00
دەمەوێت ڕاستەو خۆو بێ موجامەلە بێمە ناو باسەكەوە،من نامەوێت سوكایەتى بە كەسایەتى ئەو پیاوە بكەم كەسەر دەمێك بەشێرى ئیمامى عەلى ناویان دەبرد،بەڵام دەمەوێت كەمێك سەركۆنەى بكەم و زەنگێكى ئاگادار بونەوەى بۆ لێ بدەم.جەناب شێرە بەزیوەكەى مەیدانى سیاسەتى كوردستان دەمەوێت لەچەند شتێك ئاگادارت بكەمەوە كە لەوانەیە چەند جارێكى تر ئاگادار كرابیتەوەو پێت ڕاگەیانرابێت ناو و ناوبانگت بەرەو نەمان و كاڵ بونەوە دەڕوات لەوانەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان لە نێو نوسراوى سایتەكاندا یان بابەتێكى نێو گۆڤارو ڕۆژنامەكان بابەتێكت بەرچاو كەوتبێت كە باس لە كزبون و كوژانەوەى چراى گەشى تۆ دەكات،بەڕێز من ڕێزو ئیحترامم بۆ ڕابرودى پڕ لە خەباتى تۆ هەیە بەڵام بەڵام لێرەوە من لۆمەى ئەوەت دەكەم كە بۆ چى لەبەرانبەر پیلانە گڵاوەكانى(شەیتانى سەد ڕوو)تاڵەبانى بێدەنگە بیت و ئاوا لغەت لەزمانەوە نایەت ناشكا جەنابت بەپارەو دۆلارەكانى ئەو شەیتانە زمانت لاڵ بوبێت و نەتوانى قسە بكەیت و تەنانەت نەتوانى داكۆكى لە خۆتو جەماوەرەكەشت نەكەى،بەداخەوە من دەڵێم كەسایەتیەكى وەك تۆ كە ئێستاشى لەگەڵ بێت هەموو گیانت ساچمەیەو ئێستاش كارى گەریەكانى جەنگ بەسەر جەستەو دەرنوى تۆداوە هەرماوە،كەچى جەنابت ئەو هەموو سوكایەتیە قبوڵ دەكەى كە بەرانبەر بە خۆت و جەماوەرەكەت دەكرێت ئاخر تاكەى جەماوەرەكەشت ئاگر لە كەوڵیان بەربوو ئەوەتا ئێستا بەدەیان سەدان و هەزاران كەس هەن وا نەعلەتت لێ دەكەن ئەویش لەبەر ئەوەى كە جەنابت بێدەنگى لەبەرانبەر ئەو كارەبێمانایانەى كە شەیتانى سەد ڕوو سەگەكانى بەرانبەر بەتۆى دەكەن.من ساڵى1998كاتێك تۆ بەسەفەرێك هاتى بۆ ناوچەكەمان ئەوكاتە من پۆلى پێنجى سەرەتاى بووم شیعرێكیان بۆهێناین لەسەر جەنابت كەدەى گووت(
بەخێربێى نوێنەرى تاڵەبانى
بەخێربێى بۆ ئاشتى ئاوەدانى
تۆقەڵاى مەردایەتى سەنگەرى كوردایەتى
كاك كۆسرەت ڕەسوڵ عەلى شێرى ئیمامى عەڵى)
شیعرە كە زۆر بوو بەڵام من هەموویم لەبیر نەمایە جالێرە مەبەستم ئەوەیە كە ئەوكاتە من لەبەر ئەوەى كەدەنگم خۆش بوو منیان هەڵبژارد كە ئەو شیعرە بڵێمەوە لەنێو خوێندنگاكەمان ئەوە بووگوتمەوە،پاشانێش بە سەیارەو بەپیادە هەموو هاتین بۆ پێش وازیت ،پەشیمان نیم لەوەى كە ئەوكات هاتم بۆ پێش وازیت چونكە ئەوسەردەم تۆ وێنەت وەك وێنەى كەسایەتیەكى بە هێز بوو لەسەر ئاستى كوردستان و ساسیەكانى هەرێم.من لێرە تكات لێ دەكەم تكا پێشت دەڵێم لەوە زیاتر خۆت و جەماوەرەكەت سوكتر مەكە لەكەلى شەیتان وەرەخوارێ و هاشا لە بنەماڵى تاڵەبانى بكەو لێیان دوور بكەوە،ئاخر ئەو كاتەى تۆ كە بڕیارت دا كە لەمەكتەبى سیاسى ئەو حیزبە لێك هەڵ وەشاوەیە بێیە دەرەوەو واز لەو حیزبە بهێنى دەزانى جەماوەرەكەت چەندە خۆش حاڵ بوون دەزانى خەڵكانێك هەبوون لە خۆشیان دەگریان بەڵام بەداخەوە ئەم خۆشیە زۆرى نەخایاند.نازانم شەیتانى سەد ڕوو بەپارە تۆى ڕازى كرد نازانم چى بوو ئاوامناڵانە بڕیارت داو گەڕایتەوە ناو ئەو حێزبە شێواوە،من پێت دەڵێم مانەوەى تۆ زەرەرە بۆ كەسایەتى خۆت و نەوەكانیشت تۆ خۆت ببینە گەورەترین جاش پێت ڕازى نیە كەببیە جێگرى ئاخر بۆ تێناگەى بۆهەست ناكەى بەو هەموو پیلانەى كە تاڵەبانى جەماعەتەكەى بەرانبەر تۆ داى دەڕێژن...كاك كۆسرەت تۆ ڕۆژێك لە خۆت پرسیوە من بۆ ئەوا ڕەزیل بویم لە ناو ئەو حیزبەو لەسەر ئاستى كوردستان یەعنى تۆ تۆ هێند كەسێكى سوكى كە مەسعودى جاشاشو سەردەستەى جاشان ڕازى نیە ببیە جێگرى؟كاك كۆسرەت تۆ ڕۆژێك لە خۆت پرسیوە شێرەكەى ئیمامى عەلى بۆچى گەشتیتە ئاستێك كە وەك ڕێویكیش حیسابى بۆناكەن.؟تۆ لەخۆت پرسیوە باشە من لە پێناوى چى ئەم هەموو ناماقوڵیە قبوڵ بكەم كە دەرهەق بەمنى دەكەن.؟پیاوە ئاسنەكەى وڵات تۆ ڕۆژێك لە خۆت پرسیوە من بۆچى خەباتم كرد.؟ بۆچى شەڕى ناوخۆم كرد .؟ شەڕى ناوخۆم لە گەڵ كێدا كرد.؟من لە تو دەپرسم ئاخر لە چ یاساو كام وڵات ڕۆڵى كەسانى وەك تۆ لەبەر چاو ناگیردرێت و ئیهمالت دەكن.؟؟؟تكایە تكایە تكایە واز لەبنەماڵى ئەوشەیتانە بێنەو لێیان دوور بكەوە ناشكا تۆ خەمى مەرگى یەكێتیت بێت ،.؟!من باپێت بڵێم دڵنیاش بە یەكێتى لەساڵى2005وە مردوە ئەوەى كەماویشە وەك مردوەكەى نێوسەلاجەكەیە ئەوەنیە هەر ڕۆژەو بەشێكى جەستەى لێ دەبێتەوەو وەك كەستەكێكى نێو ئاو لێك هەڵ دەوەشێتەوە،...لەو ماوەیەى پێشو شتێكم بیست گوایە گووتوتە كوردایەتى لەو سەردەمە هەموو درۆیەو ئەوەى باسى كوردایەتى دەكات بازرگانى دەكات،نا پیاوە ئاسنەكە نا ناشێرەكۆنەكەى ئیمامى عەلى كوردایەتى بەكەسانى وەك تۆ دەكریتَ بەڵام ئەوكاتەى كە لەو بنەماڵە پول پەرستە دوركەویتەوە، تۆ دەبێت لە خۆت بپرسى بۆچى هەموو گیانت ئاسنە دەبێت لەپێناوى ئەوە تادواساتەكانى تەمەنت بجەنگى نابێت مەیدان بۆ تاڵەبانى و بەد ڕەوشتەكانى هاوڕێى چۆڵ بكەیت ولێیان بگەڕێى كە بەكەیفى خۆیان تەراتێن بە ئەقڵ وماڵى میلەتەوە بكەن...دەزانى تۆ ئێستا لەگەڵ كێ سیاسەت دەكەى دەزانى ئێستا تو ئەو كەسەى كە جێگریت واتە سكرتێرى حیزبەكەت كێیە ئەو پارتیە وەڵا ئەو پارتیە ئەو تاڵەبانیە خوێنەكەشى زەردە باوەڕ بكە من بەڵێن بە تۆو بە هەموو خەڵكى كوردستان دەدەم بەس تۆ لەو كابرایەو لەبنەماڵەكەى دوور بكەوەوە بزانە لەاموەى ساڵێك كەمتر چۆن یەكێتى لە نێو پارتى دتوێنتەوە،مەبەستم حیزبێك نامێنێت بەناوى یەكێتى تاڵەبانى و كەسەكانى دەورو بەرى تێكڕا خۆیان زەرد پۆش دەكەن...یەكێ لەنیشانەكانى ئەو حالەتەش ئەوەیە كە ماوەیەك بەر لەئێستا تاڵەبانى كوڕى پارە خۆى گووتى من هەڵەبووم كە لەبارزانى جیابومەوە،ئەوەماناى چیە تكایە تێبگە بالەوە زیاتر سوك نەبیت ،و بەئاگرى ئەو پوڵ پەرستە نەسوتێى ...
لە كۆتاى ماوەتەوە بڵێم ئەگەر بێتو لە هەڵبژاردنەكانى پارێزگاكان گورزێكى كوشندە لەتاڵەبانى و هوەڵەكانى نەدەى ئەوە بۆ هەتاهەتایە ناوت دەچتە تورەكەدڕاوەكەى وڵاتەوەو خەڵى نەعلەتو شۆت دەكات...ئەوسەركۆنەیەش بە سوكایەتى مەزانە چونكە تاكى ئەو كۆمەڵگایەی ئێمە بەسیاسیەكانیشەوە هەتا شعوریان بریندار نەكەیت بەقسەت ناكەن.....؟؟؟!!!هیوادارم لە زوترین كاتدا خۆت لەو بنەماڵەیە دووربخەیتەوە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست