ڕاستى نێو زیندانەكانى دەسەڵاتى پارتى - بەشى سێیەم
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
قسەیەك هەیە دەڵێت بەندیخانە گۆ ڕى زیندوەكانە ڕەحمەت لە وكەسە بێت كەئەم قسەى كردووە بەڵام منیش دەڵێم بەخواگۆڕى مردووە كانیشە.ماوەیەك پێش ئێستا كەسێك لەناوزینداندا تووشى نەخۆشى (شێرپەنجە) هات پاشان ئەو كەسەیان بردە دەرەوە بۆلاى (پزیشك)پاش پشكنینى بۆیان دەركەوەت ئەم كەسە هیچ چارەسەرى نیە چەند رۆژێكى ترەو دەمرێت وكۆتایى بەژیانى دێت پاشان پسپۆر لێكۆلینەوەیان لەسەر كرد بڕیاریاند ا كەوا ئەم كەسە ئازاد بكرێت كە خۆى چەند مانگێكى مابوو ئازاد بێت بەڵام هەر لەنەخۆشخانە گیانى سپارد وەفاتى كرد ئەمەش نموونەیكى بچووك. تەنهالەساڵى (2006تا2009) نزیكەى (18) زیندانى تووشى نەخۆشى (سیل) هاتوون.من دەپرسم ئایە ئێمەى زیندانى مافمان هەیە یان نا ؟؟؟ ئەگەرمافمان هەیە بۆ دەبێت لێمان نەپرسن یان باشتروا یە بڵێم بۆ دەبێت بەهاوڵاتى پلە سێ وچوار لە قەلمَمان بدەن یاخود وەكوو كۆیلەیەك مامەڵەمان لەگەڵدابكەن یان بە چاوێكى تر سەیرمان بكەن ئەگەر جارێكى ترئێمە بەكەڵكى ناوكۆمەڵگانایەن باچارەیەكى ترمان لێ بكەن نەك تووشى ئەو هەموو ناخۆشى ئازارو دەردەسەریمان بكەن خۆمان و كەس وكارمان هەموو بە هیلاكەت چوون.لەسەداپەنجاى ئێمە تەنها لەسەر گومان گیراوین و بەس،باشە بۆدەبێ تەنهالەسەر گومانێك لەو دیو شیشى زیندانەوە دابنیشین و چاوەڕێ ى رۆژى روناك كەین...زۆرجار ڕۆژنامەكان و ڕۆژنامە نوسەكان و مید یاكان دێن بۆناوزیندانى (مەحەتە) چاوپێكەوتنیش دەكەن لەگەڵ زیندانیەكان بەڵام بابزانین ئەوكەسانە كێن كەواچاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێ بەرێزان ئەوانە هەموویان دارو دەستەى بەرێوەبەرایەتى بەندینخانەن یا باشتروایە بڵێم ئەوكەسانە وەكو ئێمە پێیان دەڵێن (كەپسول).هەتاكو ئێستا هەركەناڵێكى (TV) یان رۆژنامەیەك هاتبێت بەڕێوە بەرایەتى بەندیخانە نەیان هێشتوە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەوكەسانە بكەن كەوا راستیەكان دەڵێن و ئاشكرادەكەن.ماوەیەك پێش ئێستا كەناڵى (ئاسمانى جەزیرە) هات ڕێپۆرتاژێكى دوورودرێژى كرد لەناو زیندانى (مەحەتە) بەڵام تەنها ئەو كەسانە كەواخۆیان دیاریان كردبوون قسەیان كرد ئەوانى ترمافیان نەبوو،لەناو زیندان كۆمەڵێكى زۆر (زیندانى سیاسى) هەیە داوایان كرد كە قسە یان لەگەڵدابكرێت و چاوپێكەوتن بكەن،كەناڵى (ئاسمانى جەزیرە)ش داواى كردو پرسیارى كرد كەوا ئەم زیندانیە سیاسیانە ببێنێت بەڵام (بەڕێوەبەرى بەندینخانە) ئەمەى ڕەت كردەوە و گووتى ((دەبێت بڕۆى (كتابى ڕەسمى) لە وەزارەتى ناوەخۆ بێنیت ئینجا چاوپێكەوتنیان لەگەڵ بكەى)).ئەم قسەیەى ئیدارەى بەندینخانە ئەوەى دەرخست كەزیندانى سیاسی لە هەرێمى كوردستان هەیە،بەڵام شەوو رۆژ لەڕاگەیاندنەكان هاوار دەكەن گوایا زیندانى سیاسى نیە...وەهەروەها ئەوانەى كەوادەوڵەمەندن یاخود خزمى بەرپرسێكن لەناوزیندان یاخود لەدەرەوەى زیندان ئەمانە بۆخۆیان ئازادن لەبەندیخانە وهۆڵى تایبەتیان هەیە و مواجەهەى تایبەتیان هەیە و ئەوەى لە زیندانیەكانى تر قەدەغەیە بۆ وان رێپَدراوە باشە ئێمەى زیندانى دەپرسین بۆ جیاوازى هەبێت لەنێوان زیندانیەكان ئەوان چیان لەئێمە زیاترە ئەوانە بەراورد لەگەڵ ئێمە وەكو ئەوەیە چەند رۆژێكە گیراون ئێمە زیندانى وامان هەیە لەسالى (1992) گیراوە و هەیە (16)ساڵە و هەمانە (15)ساڵە لەزیندانە بۆدەبێت جیاوازى لەمامەڵە كردن هەبێت،گەرتۆ لەناوزینداند ا (ئەفسەرێك) خزمت بێت یان ناسیاوتبێت ئەوە تۆ هەروەكو ئەوەى لەماڵد ا بیت ...زۆرجار كاربەدەستانى حكومەت دێن بۆناو بەندینخانەو لە تەلەفزیۆنەكان پیشان دەدرێ و دەڵێن زیندانیەكان لەوپەڕى خۆشى دانە بەڵام درۆیەو ڕاست نیە ئەمانە تەنها دەچنە هۆڵى یەك و دوو كەپیاوەكانى خۆیانیان لێوە داناوە ئەمانیش بونەتە دەم ڕاستى ئیدارەى بەندینخانەو لەبەرامبەردا ئیدارەى بەندینخانە خزمەتیان پێشكەش دەكات...لەم رۆژانە زۆر لە كە ناڵە (TV) یەكان رێپۆرتاژیان كرد زۆر شتیان پێشاندا بەڵام ئەمانە شتى رواڵەتین هیچ بنەماو ئەساسى نیە یەك لەوانە (وەرزشى بەیانیان)كەواتەنها بۆچوار رۆژ بەردەوام بووتاكو كامیراى (TV)یەكان هاتن رێپۆرتاژە كەیان كرد و تەواویان كرد لەگەل ئەویشدا كۆتایى بە(وەرزشى بەیانیان)هات و چیتر هەر باسى نە ما یاخود خولى (كۆمپیوتەر)یان خوولى (دوورمان) ئەمانە هەمووى بۆ چەند كەسێكى دیار كراو بووەو بۆهەمووزیندا نیەكان نیە كورتى و پوختى ئەم بەندینخانە (كۆنترۆڵ) كراوە لەلایەن چەند كەسانێك كە ئەو كەسانە خۆشیان زیندانین و لە گەورە تاوانبارە كانن و خزمەت بەئاسایش و حزب دەكەن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست