کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەڵێ لە رێبەر ئاپۆ دەترسن

Thursday, 02/01/2014, 12:00


گوتنێکی کوردەواریمان هەیە کە دەڵێ : کەسێکی خۆشت بوێ لێی ناترسی ، لێی بترسی خۆشت ناوێ.
ئیمپڕیالیزم هەر کات هەستی بەوەکرد گیرفانی مۆنۆپۆلەکانی خەریکە بەتاڵ دەبێ پاشقولی ئەو نەتەوانە دەگرێ کە بۆ رزگاری و ئازادی تێدەکۆشن . مێژووی سەت ساڵی رابوردووی کورد بە گشتی خاوەنی دوو لایەنی مەزن وبەرچاوە. ئەو لایەنەی کە کورد بەدەستی خۆی بە هۆی نەبونی ئەزمون ونەبونی حەڕەکەتێکی پتەوی رزگاریخوازی وسەردەمیانە نەیتوانیوە بەسەر گرفتە مێژووییەکاندا سەر کەوێ. لایەنی دووهەم، وڵاتانی زلهێز وبەرژەوەندی خواز بووە کە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان گیرفانی ئیمپریوکانیان هەموو ویژدان وئەخلاقێکی مرۆویان لە بن پێ ناوە. بە گەیاندنی ئەو مەبەستەم ئاماژە بەدوو رووداوی دڵتەزێنە شۆڕشی کورد دەکەم و شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی وپاشان ئەو شەڕانەی کە لە ناوچە جۆروا جۆرەکانی زەویدا بەدەست قەست درێژەی پێ دەدەن .
دەست پێکی شۆڕشی کوردخوازانەی کورد لە باکوری وڵات لە نێوسەدەی رابوردوودا لەسەر ناوی پ، ک،ک، سەرەڕای ئەو هەمووە ئاستەنگیانەی کە بیانو داگیرکار پێکی هێنا هەروەها ئەو گرفتانەی کە لە ناو ئەو حەڕەکەتەدا درووست بون توانیویە مەزنایەتی خۆی بە گشت جیهان بسەلمێنێ .هەر ئەو رێبازە بۆتە ترسێکی مێژوویی لە ناودڵی نەیارو بەرژەوەندی خوازی زلهێزو داگیر کار . بە ڕاشکاوی دەتوانم بڵێم لە ٢٩ سەرهەڵدانی. کورد تاقە سەرهەڵدانێکم بۆ بەدی کەن کە بووبێتە مایەی نیگەرانی دوژمن و زلهێزەکان ؟ من ناتوانم ئیشارە بە هەموو شۆڕشەکان بکەم لەو کورتە باسەدا. بەڵام دووقۆناغی مێژوومان دەدەمە جێی سرنج.
یەک : حەڕەکەتی کورد لەسەردەمی کۆماری مهاباد وسەرهەڵدانی نەمر قازی موحەممەد ، کە دیتمان چۆن بە فیتی رووسەکان کۆمەڵەی ژ، ک، کرا بە حیزبی دێمۆکڕات و تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان یان پەرەوازە بون یان لەدار دران !؟
دوو: شۆڕشی مەڕحومی مەلا مستەفای بارزانییان گەیاندە ئاستێک لە هەموو جیهاندا پاشان بە فیتی ئامریکاو هاوپەیمانانی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەرەسی هێناو ئاو بە ئاوردا کرا !؟ قسەی سەرەکی ئەو باسەمئەوەیە،پیلانی نێونەتەوەیی دژی رێبەر ئاپۆ و پ، ک، ک ،چۆن پێک هات ؟ چۆن پووچەڵ بۆوە ؟بۆتە پرسێکی مێژوویی کە دەیان ساڵی دیکەش حەوجێی بە لێکۆڵینەوە هەیە .ئەو کاتیش کەزیندەیاد ماندێلایان خستە ناو زیندان دەیانخواست ئەو شۆڕشە کە دەستی پێ کردبوو لەناو بەرن .رێبەر ئاپۆش بەهەمان شێوە کە رادەستی داگیرکاریان کرد پییان وابوو شۆڕشی کورد لەناودەبەن .
رێبەر ئاپۆ و ماندێلا دوو کەسایەتین کە هەم خاڵی هاو بەشیان هەیە و هەم خاڵی جیاواز(لەوتاری ،جیاوازییەکان کە کوردوستان پۆست بڵاو بووە ئاماژەم پێ کردووە) خاڵی هابەشی ئەو دوو قارەمانە لە یەک بابەتدا دەبینم .ئەگەر وڵاتانی زلهێز و داگیر کار خۆیان گێل نەکەن هەم لە رێبەر ئاپۆ ترساون وهەمیش لە نەمر ماندێڵا.هەردوو ک کەسایەتی بونە هۆی ترسێکی مێژوویی لەدڵی ئەو وڵاتانە ، حەڕەکەتێک کە لە کوردوستان ولە باشوری ئافریقا نوێنەرایەتی نەتەوەی خۆی بکا ،نابێتە پێگەی ترس بۆ خەڵکی وڵاتەکەی .
حەڕەکەتێک کەلە ژێر خاڵی سەفردا دەستی بە تێکۆشانی رزگاڕی کردبێ بە دەیان کەس خۆی بۆ سوتاندبێ بە میلیونان لایەنگری بەبێ هەزاران تێکۆشەری لە زیندانەکانی دوژمندا بەرخۆدان ی مەزن بەڕێوە بەرێ کوا دەبێتە هۆی ترسی مرۆوی ئازادی خواز لەهەموو دونیادا .کەسایەتێک کە زیندانێکی وەکو ئیمڕاڵی بکاتە ناوەندی دیپڵۆماسی سروشتییە کە زلهێزەکان لیی بترسێن.قسەی کۆتاییم ئەوەیە بۆ هەموو تاکێکی نەتەوەخۆشەویستەکەم ئەدی بۆ وڵاتانی زلهێز لە مەسعود بارزان یو جەلال تاڵەبانی و،،،،،،،،ئەوانی دی ناترسن .
جەعفەر کەریمی /ئۆپساڵا /سۆئێد
٢/١/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە