کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی کۆمه‌ڵه‌ ............ئه‌ی گه‌ریلا

Sunday, 03/07/2011, 12:00














له‌ گه‌ڵم به‌
به‌ بێ ووشه‌
وه‌ک هاورێیه‌کی سه‌ر ڕێگا
له‌ سه‌ر شاخه‌ بڵنده‌کان
له‌ ته‌لبه‌ندی سنووره‌وه‌
تێده‌په‌ڕین
به‌ره‌و کوردستانێکی
یک پارچه‌و
یه‌ک نه‌ته‌وه‌
ئه‌ی کۆمه‌ڵه‌
ئه‌ی گه‌ریلا
له‌ سه‌ر کۆڵم هه‌ڵتان ده‌گرم
هه‌تا دوا چرکه‌ی هه‌ناسه‌م
ئه‌ی شۆڕشگێڕانی قامیشلی
ئێوه‌ هه‌ناسه‌ی میله‌تن
ئێوه‌ دڵن
ئێوه‌ن...... چیا
له‌ سه‌ر شاخه‌ بڵنده‌کان
به‌ بی ده‌روازی سنوور
خه‌بات ده‌که‌ین
به‌ره‌و که‌لی ئاوات
ده‌رۆین
ئه‌شكه‌وته‌ تاریکه‌کان
به‌ سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه‌
هه‌ ژار مۆڵ ،،،،،،،،،لێک
بۆ ماڵ هه‌ژار
دروست ده‌که‌ین
ئه‌وه‌ی جێگای..... داخه‌‌
قوربانی........ قوربانییه‌کان
بوون به‌ خۆراکی ده‌سته‌کان
هێشتا چه‌پۆک
بێ سنووره‌
هێشتا زامی برین
قووڵه‌
هێشتا سێ داره و‌
برسێتی
گڕی مه‌ شخه‌ڵی سووره‌
ئاوه‌ره‌کانی هه‌رده‌ی خاک
هێشتا بۆ خاک ده‌گه‌ڕێن
هیشتا سنوری پارچه‌کان
رێگای زه‌مه‌نێکی دووره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە