نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ده‌چێت بۆ ئێران؟!
Friday, 29/06/2012, 12:00
نه‌گبه‌تی ئه‌م کورده ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌س و گروپێک ڕاستده‌بێته‌وه ، ده‌بێت خۆی گرێ بدات به یه‌کێک له ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه...
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که دروست بوو ، خه‌ڵکی کوردستان که‌مێک گه‌یشته ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌وا شکور بزووتنه‌وه‌یه‌ک هاته کایه‌وه جیاواز له بزووتنه‌وه ته‌قلیده‌کانی پێشوو ، ئه‌مجاره چه‌ند که‌سێک له گه‌نجان و که‌سه دڵسۆزه‌کانی پێشوو ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌که‌ن و ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕوونیان ده‌بێت و هیچ جۆره سازشێک له‌سه‌ر بستێک خاک و داگیرکه‌رانی کوردستان ناکات و به‌ئاشکرا سیاسه‌ت و ستراتێژی خۆی دیاری ده‌کات ..
.فه‌شه‌لی پارته‌کانی پێشووی وه‌ک یه‌کێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبه‌کانی تر ، ئه‌وه‌بووه هه‌موویان له‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان وابه‌سته‌ی ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان و زلهێزه‌کانی ده‌ره‌وه بوون..
نیلسۆن ماندیلا که له‌ساڵی 1991دا تورکیا وویستی خه‌ڵاتی ئه‌تاتورکی بداتێت ، ڕه‌فزی کرده‌وه و نه‌چووه تورکیا له‌به‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن ڕژێمی فاشیستی تورکیاوه ، که‌چی سه‌رکرده کورده‌کان خواخوای ئه‌وه‌یانه ئه‌م ڕژێمه داگیرکه‌رانه ئاوڕیان لێبداته‌وه و ده‌عوه‌تیان که‌ن و گوڵ بخنه سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و خومه‌ینی و گه‌ر بارودۆخه‌که ترسی نه‌بوایه ، ئه‌وا جه‌لال و مه‌سعوود گۆڵیان ده‌برده‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی سه‌دام حووسهینیش..
نه‌وشیروان و گۆڕان ده‌بوایه هه‌ر کاتێک ئه‌م ڕژێمه داگیرکه‌رانه بانگ و ده‌عوه‌تیان بکردایه ، ده‌بوایه ، وه‌ک نیلسۆن ماندیلا ، که کوردیش نیه ، بیووتایه تۆ جارێ چاره‌سه‌ری کورد له و به‌شه‌ی کوردستان بکه ئینجا هه‌وڵ بده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌سته ...
به‌ڕاستی ئه‌مه که‌ی مه‌نتیقه ئێران هه‌موو ڕۆژێک ڕۆڵه‌کانمان به‌ئاشکرا له‌سێداره ده‌دات وکوردستان بۆمبا‌باران ده‌کات و ئینکاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات ، که‌چی نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌ر وه‌ک پێشینه و هاوسه‌نگه‌ره کۆنه مافیا‌و خاینه‌کانی خۆی که جه‌لال و مه‌سعوود و ئیسلامه بهکرێگیراوهکانن ، به فیکه‌یه‌کی ڕژێمی کۆنه‌په‌رست و دژه مرۆڤایه‌تی ده‌گاته تاران...
به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه بۆ نه‌وشیروان که ده‌چێت بۆ تاران له‌کاتێکدا که‌خۆی باش ده‌زانێت که ئێران جگه له‌وه‌ی دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی کورد و کوردستانه ، له سه‌ر ئاستی جیهانیش و له‌لایه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاشه‌وه له لیستی ووڵاتانی دژه مرۆڤایه‌تی و دیموکراسی و مافی مرۆڤه..
ئێران ده‌یه‌وێت گۆڕان و جه‌لالیه‌کان به‌کاربهێنێت له‌گه‌مه‌یه‌کی ناوچه‌ی و جیهانی دا دژی به به‌ره‌یه‌ی تری دژ به‌کورد که ئه‌وایش تورکیا و ووڵاته سونیه‌کانی ناوچه‌که وئهمهریکان...
هه‌ڵبه‌ته گۆران و نه‌وشیروان تا ئێستاش نه‌یانتوانیووه خۆیان له‌م بازنه ته‌قلیدی و دژ به کورده ڕزگار بکه‌ن و ته‌جاوازی جه‌لالیزم و مهلایزم بکه‌ن...
نه‌وشیروان مسته‌فا له بری سه‌فه‌رکردنی بۆ ئێران ، دهبوایهدهستی به‌سه‌فه‌ر بکردایه بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاو ووڵاته دیموکراسیه‌کان تا هه‌وڵی کۆکرده‌وه‌ی پاڵپشت و ده‌نگی خه‌ڵک و حکومه‌ته‌کانی ئه‌و ووڵاتانه بێت بۆ بزووتنه‌وه‌که‌ی و نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و ڕوونکردنه‌وه و ده‌رخستنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مافیای کوردی له کوردستانی باشوور و ده‌رخستنی ئه‌و هه‌موو تاڵانیه‌ی که ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌یکه‌ن وگووشاری بخستایه‌ته سه‌ر ئه‌و حوکمهتانهی که کومپانیا و بانکه برسیه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه عه‌قد و کۆنتراکتی تاڵانکارانهیان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کوردی دا به‌ستووه بۆ دزین و هه‌راج کردنی سامانه سروشتیه‌کانی خاکه‌که‌مان...
ته‌نانه‌ت مه‌تیقی تر بوو نه‌وشیروان سه‌فه‌ری بۆ به‌غداد بکردایه تا حوکمه‌تی عێراقی له‌هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کان و دزینی نه‌وتی کوردستانی به‌به‌ڵگه‌وه بۆ ڕوون بکردانایهتهوه و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه که بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بدرێت به لێژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ هه‌تا چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م تاڵانی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی ده‌کرێت....
به‌ڵێ نه‌وشیروان ده‌یتوانی زۆر له‌م کارانه بکات و پاڵپشتێکی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان دروست بکردایه چ له ئه‌وروپا ونه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ووڵاته دیموکراسیه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ناوخودی عێراقیشدا.
به‌ڵام هه‌روه‌ک سه‌رکرده ته‌قلیدی و گوێ ڕایه‌ڵی ووڵاتانی ناوچه‌که ، له‌سه‌ر داوای دوژمنانی کورد سه‌فه‌ر بۆ ووڵاته‌کانیان ده‌کات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست