له ئینسافهوهیه ئهگهر حهق بێژ بین
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1306 بینراوە
له جیهاندا چه ندان ڕێکخراو و گروپ و کۆمه ڵ هه ن که ده یانه وێت بۆ به ده ست هێنانی مافه ڕه واکانی خۆیان وه ک میلله ت و نه ته وه و مرۆڤ ئازادییه کانیان به ده ست بێنن و له م هه زاره ی سێهه می زاینی دا که به چه رخی پێشکه وتنه خێراکانی ته کنه لۆژی ناوده برێت بگه نه مافه سه ره تاییه کانی خۆیان
له به رانبه ریشدا ویستی زلهێزه کانی جیهان و به رژه وه ندییه کانیان ڕاست ده بێته وه و ته نانه ت هه ندێک جار ده بنه پاڵپشتی هێزه چه وسێنه ره کان و سه رکوت کردنی هێزه خه باتکاره کان،هه ندێک جار وه ک هێزی پۆلیسی جیهانی ڕۆڵ ئه بینن و مافی ئه وه به خۆیان ئه ده ن ،ته نانه ت به ناوی یاسای جیهانی یه وه ته نانه ت گه مارۆی ئابووری ئه خه نه سه ر نه ته وه کان و برسیان ئه که ن و پاساو یش بۆ خۆیان ئه هێننهوه
مرۆڤی به ویژدان هه رگیز لایه نگری سته مکار ناگرێت و کوێرانه شوێن ڕای لایه نه به هێزه کان ناکه وێت،چونکه له مه دا پێشێل کردنی حه ق دێته ئاراوه و که سانێک ئه چه وسێنه وه و زوڵمیان لێ ئه کرێت.جگه له مه ش سیفاته جوانه کانی وه ک چاکه و پیاوه تی و گیانی یارمه تی لێقه وماوان فه رامۆش ئه کرێت و له شوێنی دا نا ئینسافی و حوکمی قه ره قۆش دێته کایه وه
به ڵێ ڕه نگه سه رانی حیزبه کان و شوێن که وته کانیان وه کو تووتی ئه و سروودانه بڵێنه وه که بۆیان نووسراوه،چونکه ئه وان ته نیا له هه وڵی مانه وه ی کورسیه کانیاندان و هه موو ناحه قییه ک ده که ن و قبوڵ ئه که ن له م پێناوه دا.به ڵام سه یرم له و که سه سادانه دێت که هیچ به رژه وه ندییه کان له و وته ناڕاستانه دا نیه و کوێرانه ده گه ڵ شه پۆله که ده که ون
گومانی تیا نییه گروپه کانی وه ک پڵنگه کانی تامیل و په که که و ڕێکخراوی باسک و حه ماس و.....هتد و ده یانی تر ئێستاشی له گه ڵدا بێت داکۆکی له مافه سه ره تاییه کانی هاوڵاتییه کانیان ئه که ن و هاوڵاتییه کانیشیان ده نگیان بۆ داون و بڕوایان به و جه نگه ڕه وایانه ی مافی چاره نووسیان هه یه که پێی هه ڵئه سن،که چی له به رانبه ر ئه مه شدا نه ک لایه نگیری ناکرێن له لایه ن تاکی ئێمه وه به ڵکو له زۆر بابه تدا ده بینین که چه نده ها تاوانییان بۆ هه ڵئه به سترێت و به مه ش ئه یانه وێت خه ڵک چه واشه بکه ن،به ڵام بێگومانم له وه ی که به هیچ جۆرێک ئیراده ی زلهێزان و بۆمب و جه نگی ڕاگه یاندنیش ناتوانێت ڕاستی له خه ڵک بشارێته وه له کاتێکدا ئه وه ی به چاوی خۆیان ده یبینن زۆر جیاواز تره له وه ی ئه م جۆره نووسه رو لایه نانه لێکی ئه ده نه وه و باسی ئه که ن
ڕاسته ڕه نگه ئه م هه ڵوێسته دژه ی به رانبه ر ئه و ئازادیخوازانه ده رئه بڕدرێت له دیدی به رژه وه ندییه وه سه رچاوه ی گرتبێت،به ڵام هه ندێکی تریان ترسی ئه وه یان لێ نیشتووه گه ر ئه وانه بگه نه ئازادی و ڕزگاری ئه وا شه وه سووره کانی ئه مان و دزی و سته م و ڕابواردنه کانیان نامێنێت.جا خوێنه ری ئازیز تۆ خۆت سه رپشک به و که سایه تی و بیرکردنه وه ی خۆت به لاسایی کردنه وه و جوینه وه ی کاوێژی ده سه ڵاتی سته مکار له ده ست مه ده و له که دار مه که ،گوێ له ده نگی فیتره ی پاکی ناخت بگره و بزانه ڕاتناچڵه کێنێت له گه ڵ هه ر بیستنی قیژه ی مناڵ و ئافره ت و پیره مێردێکی ده ربه ده ری برسی بێ به رگدا