کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ به‌م شێوازه سه‌رده‌شتی تیرۆر کرد؟

Saturday, 08/05/2010, 12:00


ده‌ستپێک:
 ئه‌مه‌وێت سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکار و هاوڕێیانی جوانه‌مه‌رگ بکه‌م، دڵنیابن که‌ په‌تی زوڵمی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر ئه‌ستوور بوه و زۆری نه‌ماوه بۆ پساندن.
چه‌ند ڕۆژێک پاش یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه کات و ساتێکی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو بۆ گه‌لی کورد و چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامه‌ نوسان تا بنه‌ماڵه تاوانێکی تری قێزه‌وه‌نی دژ به قه‌ڵه‌مێکی تری ئازادی تیا ئه‌نجام بده‌ن، دیاره ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ له‌م کاته‌و له‌و جێگایه و به‌و شێوازه کۆمه‌ڵێک پرسیاری زۆر جددین که‌ پێویستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه‌ و پێشنیاز ئه‌که‌م کوردستانپۆستی ئازیز گه‌ر بتوانێ چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ که‌سانێک ساز بدات که‌ کاریان له‌ ده‌زگای ئاسایش یان زانیاری و پاراستندا کردبێ تا به‌ شێوازێکی ئه‌کادیمیانه‌ ئاماژه‌کانی پشت ئه‌م کاره‌ی پارتی و پاراستنمان بۆ بخوێننه‌وه.
به‌نده لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م که بۆچونی خۆم بخه‌مه‌ ڕوو.
ئه‌مجاره پارتی زۆر بێ منه‌تانه‌ و زۆر به‌ ئاشکرا هه‌ستا به‌ کارێکی ترۆریستی له‌ ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر که نفوزی تیایدا زۆر پته‌و و به‌هێزه، دیاره‌ پارتی گه‌ر بیویستایه‌ سه‌رده‌شت تیرۆر بکا به‌ شێوازێک گومان له‌ سه‌ر خۆی نه‌بێت یان لانی که‌م گومانی لێ دوور بێت ئه‌وا ئه‌یتوانی به‌ڵام بۆ به‌م شێوازه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که زۆرمان له‌ خۆی کرد.
پارتی ئه‌یه‌وێت به‌م کاره‌ی چه‌ند شتێکمان پێبڵێت:
- پارتی باکی له‌ که‌س نییه، ته‌نانه‌ت سڵ له‌ ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش ناکاته‌وه له‌مه‌ودوا (ڕۆژنامه‌نوسان لێم بترسن و ووریا بن تووڕه‌ نه‌بم لێتان ده‌نا به‌ ده‌ردی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و شێخ ستار و سه‌رده‌شتتان ئه‌به‌م) ئه‌مه ئه‌و مێسه‌جه‌یه که‌ پارتی بۆ ڕۆژنامه‌ نوسان و نووسه‌رانی نارد.
- پارتی ده‌ستی به‌ڕه‌ڵایه چی بوێت له‌ کوردستان دا ئه‌یکا ئینجا ئه‌و شوێنه ناوچه‌کانی نفوزی خۆی بێت ؟ وه‌ک فڕاندنی سه‌رده‌شت له‌ هه‌ولێر ، یان ناوچه داگیر کراوه‌کانی کوردستان و ژێر نفوزی عێراق و ئه‌مریکا بێت ؟ وه‌ک تیرۆرکردنی شێخ ستار و سۆران له‌ که‌رکوک ، یان ته‌نانه‌ت ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی یه‌کێتیش بێت !! وه‌ک هه‌وڵه شکستخواردوه‌که‌ بۆ تیرۆرکردنی ئه‌حمه‌د میره‌ ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین. که‌ سیش موحاسه‌به‌ی ناکات ، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تیرۆر به‌رده‌وامه.
- حکومه‌تی هه‌رێم دوو ئیداره‌یه تا ئێستا ، ئه‌وه‌تا ئاسایش و پۆلیس که‌ سه‌ر به حکومه‌تن و به حساب ئه‌بێت پارێزه‌ری هاووڵاتیان بن به جیاوازی بیر و بۆچونیانه‌وه ، ناتوانن ڕێگا له‌ چه‌ند چه‌ته‌یه‌کی پاراستن بگرن له‌ کاتی ئه‌نجامدانی تاوانێکی وا قێزه‌وه‌ن و ئێشکرادا ، پارتی پێمان ئه‌ڵێت حکومه‌ت منم و که‌س له‌ سه‌روو من نیه‌ له‌ کوردستان.
- دیسان پارتی له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌شت (به‌ مردووی یان زیدنووی ئه‌و پرسیاره‌یه که‌ وه‌ڵامه‌که‌ی نازانین) له‌ هه‌ولێر بۆ موسڵ و به‌ناو ئه‌و هه‌موو بازگانه‌ و بوونی سوپای عێراق و جار جار هێزی هاوپه‌یمانانیش له ناوچه‌ی موسڵ ، پارتی پێمان ئه‌ڵێت چیم بوێ ئه‌یکه‌م له‌و شوێنه‌ی خۆم ئه‌مه‌وێت ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ ناو هه‌ولیر و سلێمانی و دهۆک نه‌توانم بتانکوژم ، ئه‌تانبه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ شاره‌ و ئه‌تانکوژم !!!
- پارتی ئه‌یه‌وێت به‌ که‌سانی ساده‌ و نه‌فام بڵێت، حکومه‌ت به‌ ده‌ستی یه‌کێتیه‌وه‌یه بۆیه‌ نائارامی و توندوو تیژی لێره‌ و له‌وێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ که‌ دیاره‌ که‌سانی کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌و نه‌فامیش له‌و بابه‌ته‌ زۆرن که‌ به‌و دۆعایه ئه‌ڵێن ئامین.
ئێستا ئه‌وه پارتی مێسجه‌کانی خۆی نارد و زانیمان ئه‌یه‌وێت چیمان پێ بڵێت ،، هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵک و حیزب و ڕێکخراوو که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کان ئه‌ بێت چی و چۆن بێت؟
پێم وایه‌ یه‌که‌م که‌س که‌ ئه‌بێت هه‌ڵوێستێکی زۆر ڕوون و توندی هه‌بێت به‌رهه‌م ساڵحی به‌ناو سه‌رۆکی حکومه‌ته دڵنیام ناشیبێ ، ئه‌بێت ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خۆی بکات (من چیم؟ بوکه‌ شوشه‌م به‌ ده‌ست پارتییه‌وه؟ ئایا به‌مه‌ ڕازیم؟)
پاشان پێویسته‌ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران زۆر ڕوو قایمانه‌ و بێ شه‌رم یان ترس بایکۆتی ڕاگه‌یاندن و به‌رپرسانی پارتی بکه‌ن.
سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ووڵاتانی جیهان و قونسوڵگه‌ریه‌کانی ووڵاتان له‌ هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌م کاره‌ی پارتی ئاگادار بکرێنه‌ووه.
گه‌ر کرا خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ساز بکرێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێئه‌کرێت زۆر به‌ تووندی به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه.
چیتر لیستی گۆڕان و په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌ گۆڕان شه‌رمنانه‌ مامه‌ڵه له‌ گه‌ڵ پارتی و ئه‌م ڕووداوه‌ نه‌که‌ن و چۆن نوسه‌ران ئازایانه‌ بوونه‌ پشت و په‌نای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ئاواش ئێستا نۆره‌ی گۆڕانه بیسه‌لمێنێت پشت و داکۆکیکه‌ر و په‌نای ڕۆژنامه‌ نوسانه‌
له‌ کۆتاییدا پێویسته بۆ له‌مه‌و دوا باشتر ڕووی ڕه‌شی پارتی و پاراستن و مه‌ترسییانمان بۆ ئاشکراتر بێت که‌ چۆن ته‌نها و ته‌نها بۆ کوشتن و سووک و ڕسواکردنی تاکی کورد درووستکراون، به‌ درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه نه‌یانتوانییوه خوێن له‌ لوتی شۆڤێنییه‌ک بێنن ، به‌ڵام سه‌دان کوردی داماویان خڵتانی خوێن کردووه و ئه‌که‌ن ، با هه‌ر که‌سه‌ له‌ جێگای خۆیه‌وه وا دانێ خۆی یان که‌سێکی نزیکی قوربانی داهاتووی ده‌ستی ئه‌م پارته‌ تیرۆریسته‌ ئه‌بێت ئایا ئه‌و کاته‌ هه‌ست و هه‌ڵوێستت چۆن ئه‌بێت .
دووباره سه‌ری ڕێز و نه‌وازش دا ئه‌نه‌وێنین بۆ قوربانیانی ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ و پیاوکوژه ترسنۆکه‌کانیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە