کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


" چوارێنەکانم "

Thursday, 13/02/2014, 12:00



وەرە حاڵم ببینە تاوێ دڵبەر
هەزاران زام لەجەستەم بۆتە نەشتەر
شەوورۆژگاری تۆ هەر گوڵ چنینە
منیش بارانی دڕکم دێتە سەر سەر .

ئەگەر دەردی دڵم بخرێتە بەر چاو
دەچڕژێنێ زەوی هەر وەکو لافاو
وەها دەردێک دەڵێی شەرپەنجە ئاسا
بە مەرگم رێ دەداژین دەکرێ تاڵاو .

لە کازیوەی بە یانان چاوەڕێتم
هەتا شەو دێ دەڵێی داماوو شێتم
شەویش داهات وەکو شەوگاری جاران
لە جێژوان رادەزێم هەر چاوەڕێتم .

دڵی ناشادی من قەت چرکە ساتێ
نەبووئارام گرێ بەختی بگاتێ
لە بێ بەختیم تەنێ ماتو کشو سڕ
بە قوڵپەی خوێن رکەی سنگم لە بن دێ .

گوڵیکم رواند بە ئاوی دیدەکانم
لە پای نیشتم شەوورۆژی ژیانم
بە دڵ من چاوەڕێی بوم بۆم بداتێ
کە چی با پەڕپەڕی کرد دەرچو گیانم .

گەلێک من مات وزیزو دڵ پەرۆشم
بە چرکە کەم دەبێ من هزرو هۆشم
پەژیوان نی ئەگەر مەرگ بێتە ڕێگام
بە مردنم تۆ کە خۆش بی مەرگ دەنۆشم .

چە تو خواری فەلەک شێواوە حاڵت
بە چەپەی بە قوڕ گیراوە ماڵت
لە بەر فێڵ وڕیاو دەنگۆ و درۆیان
شپرزەی وەک مەلی قرتاوە باڵت .

وەکو من ئاشق وشەیدا نەبێ کەس
لە دینوهەم لە دونیا دەر نەچێ کەس
نەدینم ما نە دونیا چوون لە دەستم
وەکو خڕنۆکی سەحرام ویڵو بێ کەس .

دڵم بێ تۆ خەمۆکە زارو ژارە
دوو چاوم وەک رەشە هەوری بەهارە
لە بیرتە هەر دوو دەستم باوەشت بوو
کەچی ئێستە بە تاڵە شوێنی دیارە .
جەعفەر/ کەریمی
تورکو/ فەنلەند
١٩٩٧ی/ زایینی






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە