کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەندامیكى سەركردایەتى (ى.ن.ك) كرینى قەڵەمێك بۆ دروست كردنى میژوویەكى بێبنەماى پارتیزانى

Wednesday, 14/11/2012, 12:00




وەستا ڕەسوڵ ئەندامى سەركردایەتى (ى.ن.ك) وە لێپرسراوى مەڵبەندى چەمچەماڵ لە ڕێگاى كڕینى قەڵەمێكەوە كەسێكى نزیكى خۆى بەناوى (ئاراس ئیلنجاخى) كە خۆى كردۆتە نوسەرى كتێب و بە سود وەرگرتن لە یەكێك لە پێشمەرگەپارتیزانەكانى ڕستى كەركووك بە ناوى (فەخرەدین سمایل بەگى) كە بە نەزانى خۆى كەوتۆتە داوى سیناریۆى دروست كردنى میژوویەكى بَى بنەما و هەڵە
ئەم كتێبە بەناو نیشانى (پارتیزانەكانى كەركووك .... بەدواداچوون و بیرەوەرى)
ئەوەى جێگاى پرسیارە ئەوەیە بە چ مافێك یان ناونیشان وپەیوەندیەك بوار دراوە بە وەستا رەسوڵ لە پێشەكى كتێبەكەدا باس لە چەمكى (پارتیزان) بكات ئەمە لە كاتێكدا وەستا ڕەسول نە دوور و وە نە نزیك پەیوەندى بە پارتیزانەكانە وە نەبووە بۆ ئەمەش سەرجەم ئە و پیشمەرگە پارتیزانانە كە لە ژیاندا ماون شا هیدى ئەم ڕاستییەن
سەرەتاى دەست پێكردنى سیناریۆ درۆكان لە لاپەڕە (3) كتێبەكەدا بە ڕوونى بەرچاوو دەكەوێت كە كاكى بە ناو نووسەر سوپاسێكى تایبەت لە خاڵى یەكەمدا ئاراستەى (وەستا ڕەسوڵ) دەكات گوایە ئەركى لە چاپ دانى ئەم كتێبەى گرتووەتە ئەستۆ. وە پرسیارەكە لێرەدا لەوە دایە ئایا هۆكاروو پەرۆشى وەستا ڕەسول چى بوو بۆ لە چاپ دانى ئەم كتێبە ؟
تێچونى ئەم كتێبە پارەى شەخسى خۆى بووە یاخوود بودجەى حیزب و ئۆرگانەكان؟
وە دواتر لە لاپەڕكانى (15 , 16 , 17) تەرخان كراوە بۆ بابەتیك بە ناو نیشانى (پارتیزانەكان ڕەمزى قورساى و خەباتى چەكدارى شۆڕشى كورد بوون) لە و نوسینەوە تێگەیشتین كە بواردان بە وەستا ڕەسوڵ بۆ هەڵسەنگاندن و قسە كردن لە سەر خەباتى پارتیزانى لەپاى (حەق دەست) ى لە ئەستۆ گرتنى چاپى كتێبەكە بووە
ئەگینا لاى هەموان ئاشكرایە كە وەستا ڕەسوڵ لە دواى ڕاپەرینەوە هاتە مەیدانى بەنا و كوردایەتییەوە
وە هەر لە ناو كتێبەكەدا لە لاپەڕە (102- 152) واتە پەنجا لاپەڕە تەرخان كراوە بۆ پیشمەرگەى پارتیزان (فەخرەدین سمایل بەگى) كە ئەو كات پیشمەرگەى ئاسایى بووە لە و پەنجا لاپەرەیەدا بە ئارە زووى خۆى بێگویدانە بەرپرسیاریتى وشەى ڕیز كردووە و دەرچووە لە چوار چێوەى بابەتەكە و ڕیز بەندى قۆناغەكە كە پێى دەلێن (پارتیزانى)
وە هەروەها لە لاپەڕە (125) دا لە ناو هێنانى هاوكارەكانى پارتیزان ناوى (وەستا ڕەسوڵ) ى بردووە ئە مەش بۆ ئەوەى لێرەوە زەمینە خۆش بكات بە پێدانى نازناوى هاوكارى پارتیزان
وە لە لاپەڕە (141) دا دیسانەوە بو قەناعەت پێكردنى خوێنەر و هەموو لایەك حەكیمانە تر بابەتێكى بە ناوى (هەریەكەمان خەتێكى هەبووە) نموونەى دوو پارتیزان دەهێنێتەوە بەناوەكانى (شەهید ئاكۆ سوور و شەهید خاڵە بەخە) كە هەردووكیان لە ژیاندا نەماون گە ئەمە جیگاى پێكەنینە وە لە كاتێكدا ڕاستیەكان لاى كەسە زیندووەكان هەیە
بۆیە لە سەرئەنجامى خوێندنەوەمان بۆ ئەو كتێبە و بە دیارى كراویش داتاشین و وە درووست كردنى شانازى و مێژوویەكى بێبنەما و كڕدراو بۆ وەستا ڕەسوڵ لە بەرامبەر بە دەست هێنانى بڕێك پارە و ئیمتیازات و نەزانى بووە
ئەمەش سەڕاى ئەوەى كتێبەكەش چەندین كەم و كوڕى هەیە لە ڕووى دیزان و چاپ كردن و هەڵەى زمانەوانى و ڕیزبەندى قۆناغەكان زۆرى تێدا بەدى ئەكرێت وە جۆرە پەلە كردنێك لە چاپدانى كتێبەكەدا دیارە
بۆیە بەناوى براى شەهیدێكى پارتیزانەوە داوا لە (ى.ن.ك) دەكەین كە چیتر رێگا نەدات بەو كەس و بەرپرسانەى كە ئیستغلالى شوین و پلەیان دەكەن بە مەبەستى كرینى قەلەم بۆ دروست كردنى مێژووى بێبنەما و چەواشە كردنى راستیەكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە