باتاله بانی زیاتر خۆی ڕسوا نه‌کا له‌خۆیه‌وه ده‌ست به‌چاکسازی بکا نه‌ک به‌رپرسی مه‌لبه‌نده‌کان بگۆڕێ
Saturday, 13/03/2010, 12:00
ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ئێستا بابه‌تێکم بڵاو کرده‌وه له‌ژێرناونیشانی له‌دڵه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ مالهگهورهکهی یه‌کێتی یان گه‌ڕانه‌وه ته‌نها بۆموچه بڕاوه‌کان چه‌ند ڕۆژێک مابو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵداهات که ئاخۆ ئه‌بێ ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی ڕاست بکه‌ن ڕۆژانه هه‌زاران که‌سیان ده‌هێنایه سهرشاشهکانی ته‌له‌فزیۆنه درۆزنه‌کانیان ناویان ده‌نان ئه‌وانه هه‌لسوڕاوی گۆڕانن گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆمالهگهورهکهی خۆیان بۆ باوه‌شی یه‌کێتی جاسهیر له‌وه‌دابو که‌ده‌یان ووت ئه‌وانه بۆیه گه‌راونه‌ته‌وه چونکه گۆڕان وه‌عدی به‌درۆی پێداون نه‌یان توانیوه ئه‌و وه‌عدانه به‌رنه‌سه‌ر له‌کاتێکدا هه‌ریه‌ک له‌ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری کهنالهدرۆزنهکانی بنه‌ماڵه‌ی تالهبانیمان کردبێ و سه‌یری که‌ناڵه جوانه‌که‌ی ک ن ن مان کردبێ بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئاخۆ کێ وه‌عدی به‌درۆ به‌خه‌ڵک ده‌داو کێش به‌ئاشکرا به‌خه‌ڵک ده‌ڵێ ئێمه هیچمان نیه پاره‌وپوڵ ته‌نها ڵای ئه‌و 2 بنه‌ماله‌یه ئه‌وه‌ی دیداره‌که‌ی مام ڕۆسته‌می دیبێ چاک له‌و ڕاستیه تێده‌گا ئاخۆ کامیان ڕاست ده‌کا سه‌رانی ئه‌وبنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه یان براده‌رانی گردی پیرۆز بێگومان ئێستا نه‌ک هه‌ر خه‌ڵک به‌ڵکو خۆشیان درۆکانی خۆیان بیر دێته‌وه تف له‌و هه‌مو درۆ شخدارانه ده‌که‌نه‌وه که به‌درێژای دورستبونی ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه که ته‌مه‌نی مناڵێکی شیره‌خۆره‌ی هه‌یه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی دزوگه‌نده‌ڵ که‌وتونه‌ته درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستنی بێ بنه‌ما زۆر سه‌یره 19 ساڵه هه‌مو داوده‌زگای حکومه‌تیان له‌به‌رده‌ست دایه ئه‌و هه‌مو پاره‌ی خه‌ڵکیان له‌به‌رده‌ست دایه به‌که‌یفی خۆیان تهخشانو ڕاکێشانی پێده‌که‌ن هه‌ر ده‌ڵێن جارێ حکومه‌ته‌که‌مان ساوایه به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ههرلهدورست بونیه‌وه خه‌ڵکانێکی خۆیان بۆماوه‌یه‌ک ده‌نارده گرده‌که‌و دواتر ئه‌مریان پێده‌کردن بگه‌رێنه‌وه و له ته‌له‌فزیۆنه‌کان بڵێن براده‌رانی گرده‌که بێ به‌ڵێنن راست ناکه‌ن باشه من ده‌پرسم له‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ ئێوه حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌تان لهپیریان لهبهتهمهنیان هه‌موو ددانه‌کانی که‌وتوه تائێستا به‌هه‌زاران هه‌زار به‌ڵێنی به‌درۆتان داوهبهخهڵک نه‌ک هه‌ر جێبه‌جێتان نه‌کردوه به‌ڵکو خۆتان‌و میڵهتیش باش ده‌زانێ که ئێوه‌ی دزو گه‌نده‌ڵ سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌کردنیان و خۆتان‌و به‌ناو حکومه‌ته‌که‌تان لێوان لێو پڕاو پڕ لهشهرمهزاریو خیانه‌ت و دزی‌و گه‌نده‌ڵین شه‌رم بکه‌ن به‌حکومه‌ته‌که‌ی
خۆتان بڵێن بۆ مڵیۆنهها وه‌عدتان داوه به‌خه‌ڵک به‌درۆ و جێ بهجێیناکهن بهبزوتنهوهیهک مه‌ڵێن بێ وه‌عد که ئه‌وکاته ته‌مه‌نی هه‌ر چه‌ند ڕۆژێک بو ڕاسته پێشینان ووتویانه ناحه‌ز کاریته لهچاویخۆی نابینێت به‌ڵام دارۆچکهیهک له‌چاوی خه‌ڵک ده‌بینێ . بڕۆن به‌ڵای وهعدهکانتان کهدهتهن ووت ئه‌بێ تهعینات بکرێته‌وه بۆ هه‌مو خه‌ڵک بێ جیاوازی بڕۆن هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن به پارێزگا بڕۆن ڕانیه‌و سۆران بکه‌ن به پارێزگا موچه‌ی شه‌هیدو ئه‌نفاڵ و که‌م ئه‌ندام زیاد بکه‌ن بڕۆن موچه‌ی پێشمه‌رگه باشبکه‌ن مزایه‌ده‌یان پێمه‌که‌ن بڕۆن جاده‌ی کۆیه سڵێمانی 2 ساید بکه‌ن بڕۆن عه‌ڵی کیمیای چاک بکه‌نه‌وه بیهێنه‌وه له هه‌ڵه‌بجه له‌سێداره‌ی بده‌ن بڕۆن چاره‌نوسی ئه‌و 100 سه‌دان پێشمه‌رگه‌یه ئاشکرابکه‌ن که‌نزیکه‌ی 15 ساڵه بێسهرو شوێنن بڕۆن چاره‌نوسی ئه‌و 5 مڵیار دۆڵاره ئاشکرابکه‌ن که کاکه شاهۆ سه‌عید باسی ده‌کرد هه‌مومان ده‌زانین ئه‌و 5 مڵیار دۆڵاره کوردستان ده‌کات هه‌رێمێک له شێوه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌ورووپا بڕۆن بپرسن بزانن چه‌ند ماڵ هه‌یه له‌ژێرسێبه‌ری ئێوه له ژێر سێبه‌ری پیره حکومه‌ته‌که‌تان چاوه‌روانی مه‌رگ ده‌کات له‌برسان بڕۆن بزانن چه‌ند ماڵه شه‌هید هه‌یه له‌بێ نه‌وتیان ماڵه‌که‌ی هه‌میشه سارد‌و تاریکه بڕۆن بۆ لادێکان بزانن چۆن په‌یتا په‌یتا و رۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له چۆڵ بونه ئه‌ی نه‌تان ده‌وت ئه‌گه‌ر ببین به حکومه‌ت ده‌بێ ڵادێکان ئه‌که‌ین به شار باشه خۆ حکومه‌ته‌که‌تان قهیرهبوه به‌ده‌ست ئه‌و هه‌مو درۆیه‌ی ئێوه ڵادێکان هه‌موی چۆڵ و شارهکانیشتان کردون به‌وێرانه بڕۆن بزانن خێزانی چه‌ند شه‌هید بون به له‌ش فرۆش له‌به‌ر په‌یداکردنی نانی ڕۆژانه‌ی منداڵه باوک شه‌هیده‌کان بمرن باشتره له‌و هه‌مو دزیه‌ی که ڕۆژانه له‌و خه‌ڵکه ی ده‌که‌ن بمرن بۆ ئه‌و هه‌مو ساله‌ی که به‌هه‌زاران به‌ڵێنی بێ جێبه‌جێ داوتانه به‌و خه‌ڵکه داماوه . له‌نوسینه‌که‌م دا باسی ئه‌وه‌م کردوه باشه ئه‌گه‌ر سه‌رانی یه‌کێتی ڕاستیان نه‌کرد و گۆڕان توانی له‌جاران زیاتر ده‌نگ بهێنێ هه‌قه جارێکی تر نه‌ک هه‌ر خه‌ڵک پێیان باوه‌ر نه‌کا به‌ڵکو هه‌قه جارێکیرت خۆشیان زاتی ئه‌وه نه‌که‌ن درۆی وابکه‌ن چونکه ئه‌وه‌ی یه‌کێتی باسی ده‌کرد نه‌ک هه‌ر ڕاست نه‌بو به‌لکو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌رچو وه‌ک ده‌ر که‌وتوه ئه‌م جاره‌یان نه‌ک هه‌ر له سنوری پارێزگای شڵێمانی له هه‌ولێرو دهۆکو سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ش گۆڕان توانیویه‌تی ده‌نگی زۆرباشتر له جاره‌که‌یتر له‌خۆی کۆبکاته‌وه گۆڕانێک که ته‌نها خاوه‌نی قسه‌ی ڕاستهخاوهنی که‌ناڵێکی ڕاستگۆ یه نه‌ک وه‌کو ئێوه خاوه‌نی پاره‌و هێزی میلیشیاو سه‌دان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کاری خاوه‌نی هه‌زاران هه‌زار درۆی بێ گومرگ خاوه‌نی هه‌زاران که‌سی به‌کرێگیراو خاوه‌نی سه‌دان ڕۆژنامه‌ی بێبنه‌مان ئاخۆ یه‌کێتی چۆن وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه چۆن له شارێکی وه‌کو سلێمانی که دوه‌م جاره تیای دۆراوه ئه‌بێ به‌چ چاوروهک له‌م شاره بگوزه‌رێنن ؟ ئه‌بێ چی به شاری هه‌ولێر بڵێن که‌ته‌نها یه‌کێتی نه‌یتوانی کورسی مسۆگه‌ر بکت له‌کاتێکدا که ده‌یان ووت هه‌ولێر ته‌نها جه‌ماوه‌ری کاک کۆسره‌ته ؟ چی به خه‌ڵکی بادینان ده‌ڵێن کهلهوێش نه‌یانتوانی یه‌ک کورسیش به‌ده‌ست بهێنن ؟ باشه ده‌بێ سه‌رانی یه‌کێتی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی بۆ ئه‌م جاره‌یان چی درۆیه‌ک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ چه‌واشه بکه‌ن ؟ سه‌یره به‌راستی زۆرم پێ سه‌یربو که ئه‌و جاره‌ش بیستم تاله‌بانی به‌ته‌مایه به‌رپرسی چهندمهلبهندێک بگۆڕێ به‌مه‌به‌ستی ڕاستکردنه‌وه‌ی ئهوشکستهگهورهیهی که ئه‌و جاره‌ش خواردیان له‌کاتێکدا که هه‌موو خه‌ڵک باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێ ئه‌وه‌ی تاله‌بانی ده‌یکا نه‌ک هه‌ر چاری مهسهلهکهناکات به‌ڵکو خهراتردهبێ ئه‌گه‌ر ئه‌و پیره خه‌له‌فاوه ده‌یهه‌وێ چاری ئه‌و کێشه گه‌وره‌یه بکا ئه‌وه ده‌بێ له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێبکا واته ده‌بێ تاله‌بانی وازبهێنێ له‌هه‌مو ئه‌و پۆستانه‌ی کهداگییریکردون تاله‌بانی و سه‌عدی پیره‌و ئازاد جندیانی و ئه‌رسه‌ڵان بایزو مه‌ڵا که‌متیارو کۆسره‌ت و خوڵه سه‌نگاوی و ده‌یان کهسیتر وازبهێنن له یه‌کێتی ئه‌وسا یه‌کێتی به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م وه‌کو سه‌رده‌می شاخی لێدێته‌وه باوانهزانن ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن کهسناتوانێ یه‌کێتی به‌رێوه‌به‌رێ باسه‌یری خۆیان بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئاوێنه بزانن به‌که‌لکی ئهوهماون هه‌ریه‌که‌یان ده‌یان پۆستی گه‌وره‌یان داگیرکردوه با به‌ویژدانه‌وه چاوێک به‌کوردستان دابخشێننهوه بزانن به هه‌زاران که‌سی شیاو هه‌یه که توانای هه‌یه باشی هه‌یه به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خزمی ئێوه‌نیه یان گهندهڵنیه دووای ده‌یان سال خوێندن ئێستا له‌خانوێکی دار و له کرێچیه‌تی ژیان به‌سه‌رده‌با باشتروایه زیاتر خۆتان رسوا نه‌که‌ن ده‌ست به‌رداری پۆسته‌کانتان بن وه‌کو کاکه نه‌وشێروان و هاورێکانی سه‌یر که‌ن که‌چۆن له‌لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات هاتنه خواره‌وه بۆ ناو چینی هه‌ژاران هاتنه‌وه ناو خانوه قوڕه‌کان ده‌ست خۆشیان لێده‌که‌م..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست