ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات کێیه ؟
Monday, 08/06/2009, 12:00
هاوڵاتیه‌کی سلێمانی
سکرتیره نا شه‌رعیه‌که‌ی ی ن ک تو‌شی هستیریا بووه و که‌وتۆته پیاهه‌ڵدان به شان و شه‌وکه‌تی مه‌سعودی مه‌لا و داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌کات که کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعود ببێته‌وه به سه‌رۆکی هه‌رێم . با بزانین به‌سعود کێیه ؟ کوری مه‌لا مسته‌فای به‌رزانیه ، له‌و ژنه‌یه‌تی که ناوی حه‌مایله له عشیره‌تی زێبارییه ، ئه‌م ژنه‌ی له ئه‌نجامی رێکه‌وتنی عه‌شایه‌ری هێناوه ، بۆ کۆتایی هێنان به شه‌رو کوشتنی نێوان به‌رزانێکان و زێبارێکان . به‌ڵام له ساڵانی 1970 1974 به پیلانی بارزانی باوکی ئه‌رشه‌د زێباری له‌ناو سه‌رای موسل کوژرا ، واته مه‌لا مسته‌فا پابه‌ند نه‌بو به‌و رێکه‌وتنه‌وه ، مه‌سعود له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه کۆمه‌ڵێک مه‌سینه هه‌ڵگری بنه‌ماڵه که‌وتنه خزمه‌ت کردنی ، له‌و کاته‌وه که سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی بو باوکی کردی به لێپرسراوی ده‌زگای پاراستنی پارتی ، خه‌ڵکی کوردستان رابوردویه‌کی تاڵ و ناخۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگا به‌دناوه هه‌یه ، له‌کوشتن و فراندن و بێسه‌روشوێن کردنی سه‌دان رۆڵه‌ی خه‌باتگێرو تێکۆشه‌ری کوردستان ، نمونه‌ی کۆمه‌ڵه پیاوکوژه‌که‌ی کانی ماسی ، ده‌زگای پاراستن پرکرابو له‌رابوردو پیس ، یه‌کێک له کاره قێزنه‌ونه‌کانی تری ده‌زگای پاراستن شه‌هید کردنی فاخر مێرگه‌سوری و باوکی و کۆمه‌ڵێک له خزمه‌کانیان بو . له دروست بونه‌وه‌ی قیاده مووه‌قه‌ته‌شدا که‌متریان نه‌کردووه ، کاتێک مه‌سعود بارزانی و ئیدریسی برای دریخیان نه‌کردووه له کوشتنی به کۆمه‌ڵی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستاندا ، نمونه‌ی کاره‌ساتی هه‌کاری ، که رێگایان له هێنانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گرت بۆ هێزه‌کانی ی ن ک بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی هێزه‌کانی عێراق ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن دێهاته‌کانی کوردستان راگوێزن ، ، به‌قسه‌ی ئێرانێکان که 600 که‌س له چه‌کداره‌کانی پارتی له شه‌ری کورده‌کانی ئێران به کوشت دراوه له جاشایه‌تی کردن بۆ رژیمی ئێران ، له کاره‌کانی تری مه‌سعود شه‌ری حسک و هه‌ندێ لایه‌نی تر ، هه‌ڵگیرسانی شه‌ری نێوان پارتی و ی ن ک و کوشتنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک له‌پاڵ رێککه‌وتن و فرسه‌ت هێنان ، نمونه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمیته‌ی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین و شه‌هیدکردنی رێباز و هاورێکانی ، هێنانی له‌شکری داگیرکه‌ری تورک و ئێران و له‌شکری به‌عس له 31/ئابی /1996 ، ئه‌گه‌ر به وردی به مێژووی ئه‌م کۆلکه‌پیاوه‌دا بچینه‌وه به سه‌دان کتێب ته‌واو نابێت که پره له خیانه‌ت و جاشایه‌تی ، ئێستاش سه‌رۆکه سه‌رلێشێواوه‌که‌ی ی ن ک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌کات خه‌ڵکی کوردستان بچن ده‌نگ بده‌ن به مه‌سعود به‌رزانی ، جه‌لال تاڵه‌بانی با باش بزانێت که خه‌ڵکی کوردستان زۆر له‌وه به ئاگاترن که بکه‌ونه ناو فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی تاڵه‌بانی ، چونکه مه‌سعود نمونه‌ی خیانه‌تی نه‌ته‌وایه‌تییه په‌ڵه‌ی ره‌شه به مێژوی کورده‌وه ، مه‌سعودێک به هه‌مو ژیانی بریاری شه‌ڕێکی دژی دوژمنه‌کانی کورد ده‌رنه‌کردووه به‌ڵام بڕیاری کوشتنی سه‌دان کوردی خه‌باتگێری ده‌رکردووه .
داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ین ، که به قسه پڕوپوچه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر زیندانه نهێنیه‌کانی رایات و خه‌لان و ئاکرێ نه‌بینینه‌وه ، په‌لکێش کردنی له‌شکری داگیرکیرکه‌ر نه‌بینینه‌وه ، سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان نه‌دزرێ ، ته‌می شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مێنێ ، نه‌ک ده‌نگ مه‌ده‌ن له لیستی کوردستانی مه‌سعود به‌ڵکو نه‌فره‌تیان لێبکه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ته‌نه‌که‌ی خۆڵی مێژووه‌وه ، بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌م وڵاته چاره‌یان نه‌بینینه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست