کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حه‌سه‌ن جه‌باری له‌ لقی چواری پارتی گەورەترین رۆڵی سیخوڕی لە لایەن پاراستنەوە پێسپێردراوە

Tuesday, 28/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری 1ی سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاراستنی لقی 4وه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ناردوين، كه‌ حه‌سه‌ن جه‌باری له‌لايه‌ن مه‌سرور بارزانی يه‌وه‌ له‌ دوای 17ی شوباته‌وه‌ 4 جار پاداشت كراوه‌ كه‌ زۆرترين چالاكی ئه‌منی و ئيعلامی له‌ شوێنه‌ گشتيه‌كانی سلێمانی بۆ پاراستن كردووه‌، له‌ دژی ئۆپۆزيسۆن و رۆشنبيرانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و شاره‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ حه‌سه‌ن جه‌باری له‌ رۆژی 17ی شوباته‌وه‌ تا 21ی شوبات 30 ڕاپۆرتی بۆ پاراستنی گشتی به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌زه‌هه‌ت حالی گه‌يشتووه‌ و له‌ويشه‌وه‌ بۆ مه‌سرۆر بارزانی.
هه‌وڵی دووه‌می حه‌سه‌ن جه‌بار كه‌ كار گێری لقی 4 وه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی رۆشنبيری و راگه‌ياندنی ئه‌و لقه‌يه‌، له‌ رێگه‌ی شه‌خسی نه‌زهه‌ت حالیيه‌وه‌ پشتيوانی كراوه‌ بۆ گشت به‌شه‌كانی ئه‌و لقه‌ و تا ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتياری ئه‌و ليژنه‌يه‌ی پێسپێردراوه‌ بۆ چاودێريكردنی رۆژنامه‌نووسان و ميديكاران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سنه‌ته‌ر و ريكخراوه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پاراستن حه‌سه‌ن جه‌باری 12 راپۆرتی له‌سه‌ر 23 كادر و راگه‌ياندنكاری خودی پارتيشی بۆ پاراستن به‌رز كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌م ناوی بردوون و داوای سزادانیشی كردووه‌.

له‌ نێو پاداشته‌كاندا 5000 دۆلاری له‌ فازيل ميرانی وه‌رگرتووه‌ و جاری سيه‌ميش ده‌ماچه‌يه‌كی له‌ پاراستن وه‌رگرتووه‌ و له‌ چواره‌م جاريشدا سه‌ياره‌يه‌كی پێدراوه‌.
شایانی باسە ، حه‌سه‌ن جه‌باری كاتێ قوتابی كۆليژی كارگێری و ئابووری بووه‌ له‌ زانكۆی به‌غدا، سه‌ربه‌ ئيتحادی ته‌له‌به‌ی به‌عس بووه‌ و په‌يوه‌ندی به‌ مخابه‌راتی به‌غداوه‌ بووه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا 5 قوتابی كه‌ركوكی به‌ هۆی راپۆرتی ئه‌م حه‌سه‌ن جه‌باری يه‌وه‌ له‌ دوای زيندانی كردنيان له‌ سيداره‌ دراوون له‌وانه‌ هه‌ڵۆ شه‌مسه‌دين كه‌ركوكی و عه‌لی دوزی، كه‌ لە دوا قۆناغی زانكۆ بوون، ئەمانە له‌ به‌غدا له‌ سێداه‌ردراوون له‌سه‌ر راپۆرتی سيخوری حه‌سه‌ن جه‌باری‌.

 وێنەی یەکەمی هەواڵەکە، مەسرور بارزانیی و  حەسەن جەباریی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە