کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، دو ناپاکی ئۆپزسۆن ..

Friday, 02/10/2009, 12:00


یه‌کێک له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی راپه‌رین ، دراندنی ئه‌وده‌هۆڵه‌ بوو که‌له‌دوڕا خۆشبوو ، چونکه‌ زۆر به‌رپرس وێنه‌یه‌کی کاریزمای له‌خه‌یاڵی خه‌لک دروست کردبوو ، به‌لام راپه‌رین به‌رگه‌ ئه‌ژدیهاکه‌که‌ی ، پێ نیشانداین.
هه‌مومان ئه‌زانین هه‌رسێ کۆنه‌ کادیره‌ به‌رزه‌که‌ی سۆسیالست (قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، مه‌حمود عوسمان ) قاره‌مانی سه‌ر شاشه‌ی تێڤی ، به‌شی شێری دیداره‌ زۆره‌کانی میدیای کوردین ، که‌لێره‌دا تێبینیه‌کانمان له‌سه‌ر (حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ‌ وقادر عه‌زیز) ده‌رده‌بڕین نه‌وه‌ک ده‌یان کادیرو شۆڕشگێریان . که‌به‌داخه‌وه‌ ئه‌م 2 که‌سایه‌تیه‌ له‌هه‌ولێست و بوێریان خستون .
قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، وه‌ک دوو سه‌رۆک حزب و خۆ به‌ چه‌پ و ئۆپزسیۆن ، خۆیان نمایش ده‌که‌ن . به‌لام له‌ 18 سالی رابڕدو ، له‌کام روداوی سیاسی و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و مه‌یدانی ڕۆڵیان هه‌‌بوه‌ ، به‌راده‌یه‌ک باره‌گای حزبه‌کانیان وه‌ک دیوه‌خانێکی سیاسی یان فه‌رمانگه‌یه‌ک لێ کردوه‌ ؟ یان که‌ی توانیوتانه‌ ، به‌رمیلێک نه‌وت ، ئه‌مپیڕێک کاره‌با ، نانێک بۆ منالێکی هه‌ژار ، پڕۆتستۆیه‌کی جدی له‌دالده‌دانی جه‌لادانی ئه‌نفال ، له‌ کارو چالاکیه‌کانیان بونی هه‌بێت ؟ مه‌گه‌ر له‌م 18 ساله‌ ،که‌ره‌خنه کا‌نتان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات چرکردبێته‌وه‌ ،دواتر به‌یه‌ک دیدار و دانیشتنی سه‌ری ره‌ش و قه‌لا چۆلان، به‌ده‌ستکه‌وتێکی حزبی و که‌سێتیتان ، به‌رنامه‌ی حزبه‌کانتان ، له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌ ، ‌ هه‌راج نه‌کردوه‌ ؟
بۆیه‌ کاتی ئه‌وه‌ داهاتوه‌ پێیان بلێین ، دوای 18 چواروه‌رزی ساڵ ، له‌نمایش کردن به‌ناوی ئۆپزسیۆن ، کوا به‌روبومه‌کانتان ؟ کوا هه‌لوێسته‌ جیایه‌ ڕیشه‌یه‌کانتان له‌گه‌ل ده‌سه‌لات ؟ وه‌تاکه‌ی به‌ناوی ئۆپزسیۆنی ، ئازاره‌کانی ئه‌و خه‌لکه‌ ده‌که‌نه‌ به‌رده‌بازێک بۆ وه‌رگرتنی پله‌یه‌کی ئیداری و بودجه‌یه‌کی مادی و چه‌ند دیاریه‌کی بارزانی و تاڵه‌بانی؟ .

هه‌ردوکیان ئه‌وه‌نده‌ عاشقی ده‌سه‌لاتن ، له‌خولی یه‌که‌می په‌رله‌مان و کابینه‌ی حکومه‌ت ، هه‌ردو به‌شی حزبیان له‌وه‌رگرتنی ده‌ستکه‌وته‌کان بۆ خۆیان قورخکرد (وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان) ، دواتر هه‌ردوکیان له‌وه‌ته‌ی جڵه‌وی حزبیان که‌وتۆته‌ به‌رده‌ست ، کورسی سکرتێریان گرتوه‌و به‌ری ناده‌ن ،وه‌ک ئه‌وه‌ی تاپۆبێت له‌سه‌ریان ،که‌چی ره‌خنه‌ له‌ده‌سه‌لات ده‌گرن که‌ته‌داولی ده‌سه‌لات ناکات!؟
له‌وه‌ش کاره‌سات تر ، ئه‌گه‌رچی چه‌پن ، به‌لام خۆشترین ژیان بۆ خۆیان و بنه‌ماله‌کانیان ده‌گوزه‌رێنن ، له‌ خانوی ئه‌هرامی و ئۆتۆمۆبیلی دوا مۆدیل و دیوه‌خانی سیاسیانه‌ و سه‌فه‌ری زۆری ئه‌ورپا .....
وه‌له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ، ‌ تا پێیان ده‌کرێت وشه‌و دروشم به‌سه‌رمان ده‌فرۆشن ، به‌لام له‌ژیانی ڕۆژانه و پراکتیزه‌ی وشه‌کان ، زۆر ده‌گمه‌نه‌ ؟ ئه‌وانیش وه‌ک به‌رپرسه‌ فیرعه‌ونه‌کانی ده‌سه‌لات ، خاوه‌نی سیمای ، نه‌بونی شه‌فافیه‌تی مادی ، بریاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سته‌ خۆیان ، ئه‌هرامی به‌رز ، ئۆتۆمۆبیلی دوا مۆدیل ، به‌بنه‌ماله‌کردنی حزب یان خۆشگوزه‌رانی بۆ مناله‌کانیانن ....... ئه‌وه‌ی قادر عه‌زیزی پۆینگێک له‌‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود که‌متر ده‌کاته‌وه‌ ، که‌ خاوه‌نی 4 ژن نیه‌ . ئه‌مه‌ چ مه‌هزه‌له‌یه‌که‌ سه‌رۆکی حزبێک ، خۆی پێ سۆسیال دیموکرات بێت خاوه‌نی 4 ژن بێت !؟
ڕۆژێک له‌به‌رده‌م فلکه‌ی چه‌پ# ، هاوڕییه‌کم پێی راگه‌یاندن ، ده‌ترسم سۆسیال دیموکرات و چه‌په‌کانی ‌ ئه‌ورپاش وه‌ک حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و قادر عه‌زیزی به‌رپرسیان هه‌بێت !؟
هه‌مومان به‌رله‌ هه‌لبژاردنی 25 .07 گوێبیستی وته‌ ئاگرینیه‌‌کانی، قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود بوین ، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پله‌یه‌کی ئۆپزسیۆن ، خه‌لکیان جۆش ده‌دا ، به‌ڵام به‌یه‌ک دیدار له‌گه‌ل (تاله‌بانی و بارزانی و به‌رهه‌م سالح) ناپاکیه‌کی تریان له‌گه‌ل وشه‌کانی دوێنی خۆیان وخه‌ڵک و لیسته‌که‌یان کرد ، به‌راده‌یه‌ک ئیستا خه‌ریکی تێکدانی لیستێک (چاکسازی) و ده‌لالیش بۆ ده‌سه‌لات ده‌که‌ن ، له‌په‌لکێش کردنی کۆمه‌لی ئیسلامی و یه‌کگرتوو بۆ ناو ده‌سه‌ڵات ؟ له‌هه‌موشی گالته‌ جارتری ئه‌م 2 به‌رپرسه‌ به‌ناو چه‌په‌ ، شه‌رم نایان گرێت که‌ 2 لایه‌نی ئیسلامی هه‌لوێستی سیاسیان له ئۆپزسیۆن بون ، له‌وان رادیکال و به‌هه‌لویست تره‌ ؟
ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌کێتی ، له‌ سه‌رجه‌م کابینه‌ حکومیه‌کان ، ئه‌وه‌ی د ه‌رخست که‌ ئه‌وان وه‌زیری گوێرایه‌لیان ده‌وێت نه‌وه‌ک خاوه‌ن بڕیار. ده‌رکردنی فه‌تاح زاخۆیی ، باشترین نمونه‌یه‌ له‌م باره‌وه‌ که‌هه‌مان عه‌قلیه‌تن. به‌ده‌رله‌وه‌ی له‌18 سالێ رابردو به‌رده‌وام خاوه‌ن کورسی په‌رله‌مان و وه‌زیر بونه‌ ، به‌لام ئایا ده‌توانن جگه‌ له‌م هه‌لوێسته‌ی فه‌تاح زاخۆیی (‌نازانین به‌هۆی بریاری حزب یان سه‌رۆکایه‌تی له‌ ریفراندۆم ‌)بوه‌، یه‌ک هه‌لوێستی ترتان له ناو وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مان باس بکه‌ن !؟ .
دواتر ئه‌مڕۆ کۆمه‌لگای کورد ، پێویستی به‌ ده‌نگێکی به‌هێزی ئۆپزسیۆنی نه‌خه‌سێنراوه‌ به‌کورسیه‌کی وه‌زاره‌ته‌ ، یان ده‌نگانێکی بوێر له‌ناو په‌رله‌مان ، که‌شه‌ری (گه‌نده‌ڵی حزب و حکومه‌ت ، گه‌شه‌کردنی توێژێکی مافیای له‌ناو ده‌سه‌لات و دۆران یان ئالۆزکردنی وه‌رگرتنه‌وه‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان ، دابرانی کوردانی ، یه‌زیدی و شه‌به‌ک و فه‌یلی له‌ کوردبونیان ، فه‌سادکردنی کۆمه‌لگا ، دیکتاتۆریانه‌ی بریاری بارزانی وتاله‌بانی، دابه‌شکردنی داروبه‌ردی کوردستان به‌سه‌ر منالانی حزب و به‌بنه‌ماله‌کردنی حکومه‌ت ...سه‌دان کاری قێزه‌نی ئه‌م 2 پارته‌ بکات ؟
ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌بلێم یان دروشم و به‌رنامه‌ی حزبه‌کانتان فڕێ بده‌ن(ئه‌گه‌ر به‌رگه‌ی فشاره‌کانیان ناکه‌ن) یان ئه‌وه‌تا کار بۆ وته‌کانتان بکه‌ن ؟ ئه‌و قۆناخ به‌سه‌رچوو ره‌خنه‌ به‌س له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بخولێته‌وه‌ ، کاتی ئه‌وه‌ داهاتوه‌ به‌پێی ره‌فتار و دیارده‌، قسه‌ له‌سه‌ر هه‌مو که‌سێتی وحزبه‌کان بکه‌ین ، باسه‌ره‌تا کۆمه‌ڵیک تۆمه‌ت و قسه‌مان پێ بلێن ، به‌لام له‌ئاینده‌ ، ئه‌وانیش وه‌ک ده‌سه‌ڵات ، هه‌ست ‌ ده‌که‌ن ناتوانن وته‌یه‌ک بلێین پێچه‌وانه‌که‌ی ره‌فتار بکه‌ن . دواتر به‌ چ هه‌قێک ئه‌وان به‌ئاره‌زوی خۆیان ره‌فتار بکه‌ن و ئێمه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ره‌خنه‌یان دا بنێین !؟
# فلکه‌ی چه‌پ ... له‌شاری هه‌ولێر بوو به‌ئاستی هه‌مو حزبه‌ چه‌په‌کان خاوه‌نی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وچینایه‌تی ونه‌ته‌وه‌یی بوو ، له‌دوای 31ی ئاب ، ئه‌ندامه‌ ئاکتیڤه‌کانی په‌رته‌وازه‌ بون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە