کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌مال عه‌بدوڵڵا له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ سلێمانی گیرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان برد

Wednesday, 18/08/2010, 12:00


ئه‌م ئێواره‌یه‌ لای تووی مه‌لیک له‌ سلێمانی کاتژمیری شه‌ش و نیو بۆ کاتی کوردستان، جه‌مال عه‌بدوڵڵای خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری به‌ڵگه‌ له‌لاین‌ پۆلیسه‌وه‌ گیرا و ره‌وانه‌ی شوێنێکی نادیارکرا، هۆکاری گرتنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ خۆی دروستیان ده‌کات و  به‌ مۆری ساخته‌ ئیمزانیان له‌سه‌ر ده‌کات، که‌ دوایینیان ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ بوو، که‌ گوایه‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتیی نامه‌ی بۆ قادری حاجی عه‌لی ناردووه‌ و داوای پاره‌ی  کردووه‌.
هه‌واڵنێره‌که‌مان ئه‌وه‌ی وت، مادام جه‌مال عه‌بدوڵڵا، عومه‌ر فه‌تاحی له‌ پشته‌، هه‌ر ئه‌ویش هانده‌رێتی بۆ دروستکردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ و بووختانانه‌، زۆر ئاساییه‌ سبه‌ینێ بۆی تێبکه‌وێت و به‌ره‌ڵای بکات، واته‌ به‌ زووترین کات کاک جه‌مال عه‌بدوڵڵا به‌ره‌ڵا ده‌کرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە