شه‌وی رابردوو سه‌ركه‌وتی كوبه و خیزانه‌كه‌ی گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیر!
Thursday, 05/07/2012, 12:00
كوردستاپنۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێربه پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌لار فایه‌ق به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر، سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ناسراو به سه‌ركه‌وتی كوبه هه‌ڵسوراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به خیزان و مناڵه‌كانی شه‌وی رابردوو كاتژمێری 3 شه‌و له سویده‌وه گه‌یشته شاری هه‌ولیر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتی كوبه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی به‌شه‌و بووه بۆ هه‌ریمی كوردستان له‌به‌ر باری ئه‌منی خۆی و له ترسی رفاندن یا هه‌ر حاڵه‌تیكی دیكه گه‌شتی فرۆكه‌وانی سلێمانی ره‌تكردۆته‌وه و هه‌ولێری هه‌لبژاردووه.
به پێی ووته‌كانی ته‌لار فایه‌ق ئاسایشی پارتی نیازی خراپ بووه و سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كه دوای ده‌رچوونی سه‌ركه‌وتی كوبه له فرۆكه‌خانه مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایش بۆ ناسینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتی كوبه گه‌یشتنه ناو فرۆكه‌خانه به‌لام ئه‌وه تیپه‌ریبوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست