کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەمجارە دەنگ بە ئێوە نادەم

Thursday, 12/02/2009, 12:00

1126 بینراوە


ماوەیەكە دەنگوباسى هەلبژاردنى پارلەمان لە هەرێمى كوردستان، بازارى قسە و لێدوانەكانى لێپرسراوانى(یەكێتى و پارتى)گەرم كردووە و ئەو دیوارەى بەناوى هاوپەیمانى سترتیژى كە بۆ پاوانكردنى دەسەڵات و بەردەوامى دان بە دزى و گەندەڵى لە هەرێمى كوردستان، لە نێوان هەردوو بنەماڵەى (تاڵەبانى و بارزانى) بەناوى(یەكێتى و پارتى)یەوە دروستكراوە خەریكە دەرۆخێ و درزى تێكەوتوە.
لێدوانەكەى (فازیل میرانى) كە (نەوشێروان مستەفا) بەنیوەى (یەكێتى) دەزانێ و وڵامدانەوەكەى(مەلا بەختیار) نیشانەى ئەوپەڕى بێ باوەڕى و نەبوونى متمانەیە لە نێوان ئەم دوو بنەماڵە مافیایەى كوردستاندا و نیشانەى ئەوەیە كە ئەم دوو بنەماڵەیە ئامادەنین دان بەدووڕاندا بنێن ومەسەلەى یەكگرتنەوە ولیستى هاوبەش و هاوپەیمانى سترتیژیى و.... كە گوایە لەبەر ناسكى بارودۆخەكە و دەڵەمەبوونى دەسكەوتەكان و... پێویستە ئێستا(یەكێتى و پارتى)پێكەوەبن و بەلیستى هاوبەش بەشدارى هەلبژاردنەكان بكەن و پێشوەخت سەرۆكى حكومەت و پارلەمان و زووربەى وەزیرەكانیش دیارى كراوبن، هیچ بنەمایەكى نییە جگە لەخشتەبردن و گاڵتەكردن بە عەقڵى خەڵك.
بۆ ئەم وڵاتە كەسى تیا نییە ئێوە نەبن؟!! زوور بەداخەوە لە دواى(18)حوكمڕانى و ئیدارەى فاشیل ئێستاش بە عەقڵیەتى ساڵى (1991) خەریكى پڕۆپاگەندەى هەڵبژاردنن، كاتێك (یەكێتى) دەیوت: (ئەگەر مامە دەرنەچێ كەركوكمان لە كیس دەچێ) و (پارتى) دەیوت (بارزانى نەمردووە و ئێمە جاشایەتیمان نەكردووە)!!!
بەڵام ئێستا و دواى (18) سالأ لە حكومڕانى فاشیل و دزى و كوشتن و شەڕى ناوخۆى، (جەلال تاڵەبانى بۆ سەرۆك كۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى بۆ بە سەرۆكى هەرێم). كەچى دواى ئەوەى ئێوە گەیشتنە دوا پلەى دەسەڵاتى عیراق و هەرێمى كوردستانیش، ئینجا كەركوكمان لەكیس چوو و ئێوەش بۆن بەجاشى مالیكى.
كەواتە یەكگرتن و لیستى هاوبەشى ئێوە چ سۆدێكى هەیە بۆ كورد و چیتان ماوە بەم میللەتەى بیكە؟! ئەى بەرنامەتان چى یە بۆ گەڕانەوەى كەركوك و بەتەمان تاكەى دروو لەگەلأ خەڵكى خۆتان بیكەن، خۆ بەتەمانین كە بوون بە سەرۆكى ئەمریكا، ئینجا هەولأ بدەن بۆ گەڕاندنەوەى كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان؟!
من پێموایە ئەمجارە خەڵكى ئۆبشنیتر هەڵبژێرن كە ئەویش تەنها و تەنها (نەوشێروان مستەفا)یە و پێموایە ئێستا كاتى ئەوەیە خەڵكى (نەوشێروان مستەفا) تاقى بكاتەوە، كە تا ئێستا پاكترین سیاسەتمەدارى كوردە، ئەگەر بارودۆخى ئێستاى كوردستان بە سیاسەتمەدارێكى وەكو (نەوشێروان مستەفا) چارەسەر نەكرێ چوون بە گەڵحویەكى وەكو (مەلا بەختیار) و فشەكەرەكانى ترى ناو دیوەخانەكانى بنەماڵەى (تاڵەبانى و بارزانى) چارەسەر ئەكرێ؟!!
بۆیە ئەمجارە دەنگ بەئێوەى دز و جەردە نادەین و ئەم هەلبژاردنە ئەگەر كۆتایى ئێوە نەبێت، ئەوا بێگۆمان سەرەتایى كۆتایى هاتنى دەسەڵاتى گەندەڵى ئێوەیە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)