کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە (ناوى گەورە و شارى وێرانە)

Sunday, 16/06/2013, 12:00




ڕەوشى تەندروستى لە سنورى بیتوێن و پشدەرى (ڕاپەڕین) ڕۆژ دواى ڕۆژ بەرەو خراپى دەچێت و وەزیرى تەندروستى و مودیر عامە بووكوڵەكەش كورد ووتەنى وەك (نەبایان دیبێ و نەباران) تەقەى سەریان دێت , زۆر جاریش لەبەر چاوى میدیاكان و ڕاگەیاندنەكانیش بە جۆرێك خۆیان دەردەخەن وەك بڵێى ڕەوشى تەندروستى لە كوردستان و لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین شامى شەریفى جارانە .
سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە لە سەرەتاى كردنەوەى لە كۆتایى ساڵى 2009 , ئومێدێك بوو بۆ ئەو نەخۆشانەى ساڵانێك بوو بە دەست سستى و پەككەوتووى گورچیەكانیانەوە دەیانناڵاد , بە جۆرێك پێویست بوو هەفتانە چەند جارێك سەردانى هەولێر و سلێمانى و موسڵ بكەن بۆ شۆردنى گورچیلەكانیان كە ئەوەش جگە لە ئەزیەت و ناڕەحەتى , تەكلیفێكى قورس لە سەر نەخۆش و كەس و كاریان دەكەوت .
لە ئێستادا سەنتەرەى گورچیلەى ڕانیە نەك هەر جێگاى ئومێد نیە بۆ نەخۆشەكان بەڵكۆ ڕۆژانە چەندین نەخۆش بە هۆى نەبوونى خزمەتگوزارى پێویست و پلانى تۆكمەى وەزیرو مودیر عامە بووكوڵەكە و گیان لە دەست دەدەن , ئەوە لە كاتێكدا زۆربەى نەخۆشى ئەو سەنتەرە گەنجن و بە چاندن و دانانەوەى یەكێك لە گورچیلەكانیان ئومێدى ژیان و گەڕانەوە بۆ دۆخى تەندروستى جارانیان نزیكە .
نەبوونى دەرمان , دەستى مودیر عامە بووكەڵەكە بۆ خستنەوەى ناكۆكى لە نێوان ستافى سەنتەرەكە , نەبوونى بەڕێوەبەر و لێپرسراو ئیداریەكى لێهاتوو , پشتگوێ خستنى سەنتەرەكە لە ڕووى دابین كردنى ئامێرى پزیشكى بووجەى پێویست بۆ پێداویستى یەكانى سەنتەرەكە , هۆكارى بەرەو دواوە گەڕانەوەى خزمەتگوزاریەكانى ئەو سەنتەرەن .
لێپرسراوى كارگێرى سەنتەرەكە هیچ لە ئیش و كارى پزیشكى نازانێت و ئیش پێكەرى مۆلیدەیە , بەڵام لەبەر ئەوەى دڵسۆزى جەنابى مودیر عامە قسەى كەس نایخوات هى ئەو نەبێت , چەندان جار موودیر عام هەڕەشەى بڕینى ئەو دەرماڵەیەى لێكردووین كە %50 وەك بڵێى خێر بێت و پێمان بكەن .
ئەوەى دەمانەوێ بیڵێین ئەوەیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان سنورێك بۆ ئەو بێ ڕێزیانەى مودیر عام دابنێن كە لە ئەنجانى نەشارەزایى لە كارى ئیدارى و غرورى و هەڵپەى دەسەڵات پەیڕەوى دەكات . چونكە لە كۆتاییدا زەرەرمەندى یەكەم هاووڵاتیان و نەخۆشانى سەنتەرەكەیە , بەڵگەشمان هەر ڕۆژەى مردنى نەخۆشێكى سەنتەرەكەیە .

16_6_2013.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە