کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


که‌ داعش و توندره‌وه‌کان شکستیان له‌ به‌ره‌کان هێنا ، روو ده‌که‌نه‌ کاری تری ترۆریستی ، به‌رامبه‌ری چی بکرێت ؟

Friday, 08/08/2014, 12:00

1838 بینراوە





ئه‌وه‌ له‌ به‌ر چاوه‌ که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا داعش و به‌عسیاکان و گروپه‌ توندره‌وه‌کانی تر به‌ هێرشی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق و خه‌لکی ناوچه‌کان و ئه‌مرێکا و لایه‌نه‌کانی تر توانای شه‌ڕی جه‌بهه‌ویان نامێنێت ، ئه‌و کاته‌ روده‌کانه‌ ته‌قینه‌وه‌ و کرده‌وه‌ی ترۆریستی خۆکوژی و دزه‌ کردنی مه‌فارزی بچوک و تۆقاندنی خه‌لک و دروستکردنی پشێوی و نائارامی ، ره‌نگه‌ هه‌ول بده‌ن له‌ پێی ئه‌و شکسته‌ زیاتر کوردستان بکه‌نه‌ ئامانج : بۆیه‌ هه‌ر له‌ ئێستا و بۆ داهاتوس ده‌ست بکرێت به‌م کارانه‌ :
* له‌ گه‌ره‌که‌کان هه‌م حکومه‌ت و هه‌م حیزبه‌ به‌ تواناکان لیژنه‌ی به‌رگری دامه‌زرێنن و له‌ گه‌ل خه‌لکانی کۆلان و شیقامه‌کانی گه‌ره‌ک چاودێری بارودۆخ بکه‌ن و خه‌لک بۆ به‌رگری و هه‌موو حاله‌تێکی نه‌خوازراو ئاماده‌ بکه‌ن بۆ پاراستنی گه‌ره‌که‌کانیان . به‌وه‌ که‌س و هێچ لایه‌نێکی ترۆریستی ناتوانێت به‌ ئاسانی زه‌فه‌ر هبه‌ هیج شوێنێک ببات ، ته‌نانت له‌ کاتی هێرشی گه‌وره‌ له‌ گوند و شاره‌ بزدیکه‌کانی به‌ره‌کانیش توانای ئه‌وه‌یان نابێت گه‌ر هه‌ولێشی بده‌ن
* ئاواره‌ عه‌ره‌باکان خزمه‌ت بکرێن ، به‌لام بگوێزرێنه‌وه‌ ئۆردوگا بۆ هه‌موو عاله‌تێک ، هه‌م بۆ کۆنترۆل کردنی باری ئه‌منی و هه‌م بۆ پاراستن و خزمه‌تی خۆیان به‌ باستر و رێگا گرتن له‌ کێشه‌ و گرفت و مه‌به‌ستی تتریش ، داوا له‌ ده‌زگاکانی یو ئێن ئێچ ئار سی بکرێت بۆ هاوکاری له‌ هه‌موو بوارێک
* تاکیدی زۆر له‌وانه‌ بکرێت که‌ دێنه‌ کوردستان له‌ هوموو روو و بوارێکه‌وه‌
* خه‌لک فێر بکرێت له‌ شار و لادێکانیش بۆ تۆمارکردن و و ووریایی له‌ هه‌موو مه‌به‌ستیکی نادیار یان نه‌ناسراو یان غه‌ریب که‌ به‌رچاویان ده‌که‌وێت به‌لام بی تۆقین و ترس و مه‌شغولکردنی ده‌زگاکان به‌ شتی نابه‌جێ یان به‌لاغی ناراست و نادروست
* چاودێریکردنی خه‌لکه‌ تونڕه‌وه‌کان به‌ ووردی ، چی به‌ ناوی ئیسلام یان شتی تره‌وه‌ ئیدیعا ده‌که‌ن
* رێگا گرتن له‌ وتی وتی و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی و لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌وه‌نی بلاوی ده‌که‌نه‌وه‌
* رێگا گرتن له‌ به‌ره‌للای بازار و ئستغلال کردنی باره‌که‌
* به‌ زووی دابه‌شکردنی موچه‌ ، بۆ دورخستنه‌وه‌ی دله‌ راوکی و که‌مکردنی موزایه‌قای دارایی خه‌لک
* چاودێریکردنی رهێگا و بان و ته‌نانه‌ت کۆێره‌ رێگاکان بۆ رێگا گرتن له‌ هه‌موو دزه‌کردنیک


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)