بۆهونەرمەندە لەرزۆکەکانی کورد، لە ماجدە ڕومیەوە فێرە بوێری خۆشەویستی نیشتمان بن
Monday, 27/01/2014, 12:00
ئازاری ئیمە هە دەسەلاتی پارتی ویەکیتی نیە ، کەئەوەی بەعس پێی تەوا نەکرا و نەیتوانی لە داماڵینی بەهای جوانی کۆمەڵگای کوردی یان تێک شکان و زەلیلی تاکی کورد ئەوان دەیکەن . بەلکو پارتەکانی دەرەوەی دەسەلات و بەسەدان نوسەر و ئەدیب و هونەرمەندیشە ، کە لەگەل بەرنامە و گوتارە میدیاکانیان دا نمونەی پارت و کەسانی هەلپەرست و دەبل مۆرالن .. ئەوانەی قوربانی دەدەن و ئازار و هەلوێست لەنیشتمان و هەندەرانەوە دەچێژن ، چەند گروپ و کەسایەتیەکی دیاری کراون ، ئەوانی تر سەیرکەر یان لێکدەرەوەی روداوەکانن !؟ ئەمەش لوتکەی بێ ویژدانی ورەوشت و نادادپەروەریە
بەنمونە لەناو حزبەکان
پۆلێ حزبی وەک شوعی و زەحمەتکیش و تارادەیەک هەڤالانی پەجەدەکەش (لەناو روداوەکان کوردستان سەیرکەرن) ئەم پارتانە بەسەدان کەسی جوانیان تیایە و تیابوو ، بەلام ئەمرۆ بونەتە سەیرکەری روداوەکانی باشور و ئەندامەکانیشیان بەپاساوی سەیرو سەمەرە و لەرزۆکی لەکارو چالاکی جەماوەری خەساندوە . لەکاتێکدا باش خۆیان دەبینن ، ٢٢ سالە لەبڕی ئەوەی هەنگاوێ بەرەو پێش برۆن ، دەهەنگاو بەرەو دواوە دەگەرێنەوە و بونەتە حزبی بارەگا و پالپشتی دەسەڵات ، ئەو نەخۆشیە ترسناکە وا گۆرانیش دەگرێتەوە .
لەتەک ئەم پارتانە بەسەدان بەناو نوسەر ، ئەدیب ، هونەرمەندی هەمەلایەن ، دادوەر و مامۆستای زانکۆ ... تائیستاش بوێری و وێژدانیان نەجوڵاوە ، کە تێکەل بە نارەزایەتیە بەردەوامەکان یان ماوە ماوەکانی خەڵک بچن !؟ چونکە واهەست دەکەن لەو گەنجە تیکۆشەرانە گەورەترن کە یاری بەمەرگی خۆیان دەکەن !! لەکاتێکدا هۆکاری سەرەکی بەشداری نەکردنیان تەنیا هەڵپەرستی ناویان و لەرزۆکیە بەرامبەر دەسەڵات .
لیرەدا باباسی ئەو نمونەیەتان بۆ بکەم ماوەیەک لەمەوبەر بەختیار عەلی و مەریوان وریا قانع دەیان گوت شەریانە لەسەر پێناسەی فاشیزم بونی دەسەلاتی کوردی! لەکاتێکدا هەر ئەوسەرۆکە فاشیزمە ی هەرێم لەم رۆژانە هاتە پەرلەمانی ئەورپا ، ئەو فاشیزمەی ئەوان شەری لەسەر دەکەن ، بارزانی بەلوتکەی دیموکراسی بەسیاسیەکانی ئەورپیەکانی دەفرۆشتەوە!؟ کەچی ئەو دوو نوسەرە بوێریان نەبوو وەک ئەو کور وکچە قارەمانانەیان تیا نەبوو کە چەندین کاتژمیریان بەپاس و فرۆکە بڕی کە دەرگای پەرلەمانیان لێ گرت و هاوریان دەکرد تیرۆریست بارزانی !؟ لەکاتێکدا هەردوکیان مالەوەیان بۆ بەردەم پەرلەمان یەک بۆ دوو کاتژمێر بەئۆتۆمۆمۆبیل دورە !؟
ئەوانەی لەناو ئەو توێژەبەرفراوانەش هەلوێست دەردەبڕن لوتکەکەیان بەگشتگیری دەلێن دەسەلات گەندەلە ، تاوانبارە ، خوین مژە ... لەکاتێکدا ئەو گوتارە بۆچەند سال لەمەوبەر بەهەلویست ئەژمار دەکرا . بەلام بۆ ئەمرۆ بۆتە دەربرێکی هەلپەرستانە . چونکە دەسەلات ئەم شێوەرەخنەیەی لا بۆتە ئاسایی و کاریگەری لەسەر وەستان یان کەم بونی تاوانەکانیدا ناکات ، تەنیا ئەگەر ناوی بەرپرس و حزبەکە نەهێنێ . بۆیە لێرەدا بەراشکاوی دەلێم ئەرێ
چەندلەو بەناو خۆ بە نوسەر ، ئەدیب ، روناکبیر ، هونەرمەند ، شاعیر ، دادوەر" گەورەی گەلەمان " دەوێرن بڵێن بارزانی وفەرغە تالەبانیەکان و کۆسرەت و نیچیر ... ئێوە تاوانبار و ناپاکن بەرامبەر ئەم گەلە ؟
گەر بلێنن لەنوسین و هونەردا ئەوانە ناگوترێ ، راست ناکەن!؟ چونکە دەتوانن بەناوی کەسیتی خۆیان بەچەند دیرەک هەلوێستی خۆیان دەرببڕن . ئاخر کەهونەرمەندێکی ئەورپی ئەوە ناکات ، لەبەرئەوەیە دەسەلاتەکەی وا نەکەوتۆتە گیانی میللەتەکەی ، ئەگەرنا پر بەگەروی هاوار دەکات و دەڵێ ئیوە مافیا و تیرۆریستن و دێتە سەرشەقامیش و لەمالەوە شێر و لەدەرەوەش رێوی نابێ ؟راستی ئەمانەش وەرن سەیری نارەزایەتیەکان دژ بەراسیزم بکەن بزانن نەک هونەرمەند و ئەدیبانیان بەلکو سەرۆک حزبەکانیشیان لەرێزی پێشەوەی نارەزایەتیەکانیەوە نینە ؟
من بەس ئازار بەوە دەخۆم کاوە و سەردەشت و سۆرانەکان لەگەرمەی بەهاری تەمەنیان لەپێناوی ئازادی گەلەکەیان خوێنیان دادەنێنن و بەسەدانی هاوتەمەنیشیان یاری لەگەل مەرگ دەکەن ، بەلام یەکێ لەم مەخلوقاتانە ی باسم کردون ، بەس بەرامبەر بەدەسەلات بپشمێ بەتورەبونێکی گەورە بەخەلک دەفرۆشیتەوە ؟!؟ لەکاتێکدا قارەمانە راستەقینەکان ئەو کور وکچە بوێرانەن لەناو نیشتمانەوە یاری لەگەل مەرگ دەکەن . بۆیە بادەمامکی هەڵپەرستانەی ئەو گروپە جیا جیا نە هەلبدەینەوە پێیان بلێنن چیتر بەنوسین و شعر و دەنگتان بۆ "خۆشەویستی نیشتمان و ئازادی مرۆڤەکانی " برواتان پێ ناکەین ئەگەر کردار و گیانی قوربانی دانیشی تیا نەبێ .
ئاخر ئیمە چی لەبەهرەیەکی ئیلاهی بکەین کەدەیداتە کەسێ لەدەنگ و دەق و شعر نوسینەوە بەلام بەتاڵ لەمۆرال و هەست کردن بەئازا ر وبەرپرسیارەتی بەرامبەر گەلەکەی!؟
لیرەدا نمونەیەکی جوان و بوێرانەی ماجیدە رومیتان پێ نیشان دەدەم تابزانن ئەرکی هونەرمەند ، ئەدیب ، شاعیر چیە ؟ ئاخر هەر بەهرەنوسین و هاوراکردن بەگشتگیری نیە ، بەلکو تەقاندنەوەی نازارایەتی خەلکیشە بەرامبەر بەرپرسان
بۆیە گەر بەهرەیەکی دەنگ و دەق... مۆرال و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی بەرامبەر خاک و ئازادی کۆمەل لەگەل نەبوو هی ئەوە نیە رێزی لێ بگیرێ
وەرن گوێ بگرن لەماجیدە رومی بزانن چۆن بورکان و دەردە دڵی خەلک بەبەبەرپرسان دەلێ ، بەلام زۆرینەی هونەرمەندەکانی باشوریش وەک چۆن ئافرەتێکی لەش فرۆش ئەندامێکی لەشی بۆپارە دەفرۆشی ئەو هونەرمەندانەش قورگ و دەنگیان بۆ خۆشی بەرپرسان دەفرۆشن بۆیەبەنەفرەت بن
http://www.youtube.com/watch?v=vqcjp5GOvRY&feature=share
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست