ئامەد و سۆسیالفۆرووم –بەشی یەکەم
Thursday, 15/10/2009, 12:00
ئامه‌د(دیاربه‌کر) ئه‌و شاره بوو که له ڕۆژانی 27 و 28 و 29ی ئه‌یلوولدا نزیکه‌ی 200"دووسه‌د" ڕێکخراوی جیهانی له ئامێز گرتبوو ، ئه‌م ڕێکخراوانه له گروپه سۆسیالیستیه‌کان پێکهاتبوون به ناوی "سۆسیال فۆرووم" . بۆ یه‌که‌مین جار بوو له هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سۆسیال فۆرووم ئه‌نجام بدرێت ، پێشتر ئه‌م دیارده‌یه له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ئه‌فریقا ئه‌نجام درابوو .
پاش دابه‌زینم له فڕۆکه‌خانه‌ی ئامه‌د تابلۆیه‌کم بینی به‌ده‌ستی جوانێکه‌وه ، له‌سه‌ر تابلۆکه نووسرابوو "یان ئازادی یان نه‌مان" به بینینی ئه‌و تابلۆیه یه‌کسه‌ر هه‌ستم کرد که ئه‌و جوانه له چاوه‌ڕوانی ئێمه‌دایه ، پاش چوونم بۆ لای تابلۆکه بینیم که ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له که‌سانی نێو فڕۆکه‌که به ئاڕاسته‌ی تابلۆیه‌که‌وه ده‌چوون .
دوای پێشوازی کردنمان له‌لایه‌ن ئه‌و چوانه و چه‌ندین وڵاتپارێزی دیکه‌وه ، به سواری چه‌ندین پاس ئێمه‌یان گوێزایه‌وه بۆ نێو شاری ئامه‌د . ئه‌و ئامه‌ده‌ی که ته‌نها له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ریم تێیدا به‌دی کردبوو ، به‌ر له بینینی ئامه‌د هه‌میشه له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگووت:-
تۆ بڵێی ئه‌م خۆپیشاندانانه خه‌و بێت یان ڕاستی ؟ چونکه من خۆم یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی که تاوه‌کو ڕووداوێک به چاوی خۆم نه‌بینم زۆر به دره‌نگ بڕوای پێده‌که‌م .
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان بۆ نێو شار و دابه‌زینمان له باسه‌کان خه‌وی ڕابردووم بوویه ڕاستی و تێکه‌ڵ به ئاپۆڕه‌ی ده‌یان هه‌زار که‌سی بووم له ئافره‌تان و پیاوان و پیر و منداڵ ، ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که به وێنه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و ئاڕمی پ‌ک‌ک و ئاڵای کوردستان ده‌دره‌وشایه‌وه ، ئێمه‌ش شان به شانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به دروشم‌دان به‌نێو شاردا ده‌رباز بووین به‌ره‌و شوێنی دیاریکراو که پارکێک بوو به نێوی "پارکی سۆمه‌ر" .
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه پارکی سۆمه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌س که نزیکه‌ی 15 که‌س ده‌بوون له نێو خۆپیشانده‌راندا هاتنه ده‌ره‌وه و گوتیان "ئێمه ماندوین و ده‌بێت بچین بۆ شوێنی پشودان" .
له شێوه‌ی قسهکردنهکانیاندا ده‌رکه‌وت که خه‌ڵکی پارێزگای دهۆک بوون له باشووری کوردستان . ئه‌م دیارده‌یه گه‌لێک سه‌رنجی منی ڕاکێشا ، چونکه یه‌کسه‌ر هه‌ستم کرد که هه‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له نێو ڕیزی خۆپیشانده‌ران و هه‌م داخوازیکردنیان بۆ چوون بۆ شوێنی پشودان ئاسایی نه‌بوو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له نێو خۆپیشانده‌راندا که‌سانێک هه‌بوون که هه‌م کورد نه‌بوون و هه‌م له وڵاتانی دیکه‌وه هاتبوون که شوێنه‌کانیان زۆر دوورتر بوو له باشووری کوردستان و به دڵێکی گه‌رم و وره‌یه‌کی پۆڵاینیشهوه به‌شداری خۆپیشاندانیان ده‌کرد به‌بێ هه‌ستکردن به ماندوبوون .
پاش کۆتایی هاتنی خۆپیشاندان و چوونم بۆ هوتێلی (میر ئۆغلو) بینیم که چه‌ند که‌سێک له‌وانه‌ی که ڕیزی خۆپیشانده‌رانیان چۆڵکرد له هه‌مان ئوتێل بوون و له کاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوون ، مه‌لایه‌کی مزگه‌وت و کلدانییه‌ک و دوو که‌سی ئێزدیشیان له نێودا بوو . له گوته‌ی ئه‌م کاربه‌ده‌ستانه‌دا زۆر به ڕوونی ده‌رده‌که‌وت که ئه‌م که‌سانه هه‌ڵبژارده‌ی پ‌د‌ک-عێراقن (ئاخر سۆسیال فۆروومێک که په‌یوه‌ست بێت به گروپه سۆسیالیست و چه‌په پێشکه‌وتنخوازه‌کانه‌وه ، ده‌بێت چ جێگه‌یه‌کی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی تا سهرناخ خێڵه‌کایه‌تی و ڕاستڕه‌وی تێدا بێت؟) ، گرفتی ئه‌م کاربه‌ده‌ستانه‌ی پارتی ئه‌وه نه‌بوو که چ شتێک ده‌گوزه‌رێت به‌ڵکو گرفتی سه‌ره‌کییان ئه‌وه بوو که چۆن زمانی کوردی پارچه پارچه ببێت و هه‌ر ده‌ڤه‌ره و به شێوه زاراوه‌ی خۆی بخوێنێت !
له دووه‌مین ڕۆژدا که یه‌که‌مین ڕۆژی پانێله‌کانی ده‌کرد وه‌کو هه‌ر به‌شداربوویه‌کی دیکه‌ی پانێله‌کان بابه‌تی خۆمم پێشکه‌ش کرد که په‌یوه‌ست بوو به جینۆسایدی کوردان و ڕه‌وشی ناله‌باری که‌مه ئاینیه‌کان له ناوچه داگیرکراوه‌کانی باشووری کوردستاندا به‌م شێوه‌یه :-
1-له باشووری کوردستاندا زیاتر له 10000(ده‌هه‌زار) فه‌یلی و 8000(هه‌شتهه‌زار) بارزانی و 5000(پێنجههزار) هه‌ڵه‌بجه‌یی کۆمه‌ڵکوژ کراون ، وه له 8 قۆناغی ئه‌نفالدا زیاتر له 182000(سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار) سڤیلی کورد له نێو براون ، ئه‌م ژماره‌یه‌ش سه‌رجه‌م زیاتر له 200000(دووسه‌دهه‌زار) که‌س ده‌کات که ده‌کاته دوو هێنده‌ی دانیشتوانی وڵاتی قه‌ته‌ری ئه‌و کات . ئه‌و کوردانه‌ی که له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و دیاله‌ش مابوونه‌وه یان ناچار به کۆچبه‌رییان ده‌کردن یاخود به زۆر ناسنامه‌که‌یان ده‌گۆڕین بۆ ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی .
ئه‌م تاوانه‌ش هه‌م له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق و هه‌م له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی عێراق و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌یان په‌ڕله‌مانتاری ئه‌وروپییه‌وه به جینۆساید ناسراوه ، له‌به‌رئه‌وه داخوازم که ئێوه‌ش وه‌کو جینۆساید ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه بناسێنن که دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد پیاده‌کراوه .
2- ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به چه‌کی قه‌ومی ئه‌نفال ده‌کراین ئه‌وا ئیمڕۆش هه‌مان دیارده‌ی ئه‌نفال به‌رده‌وامه به ناوی ئاین و مه‌زهه‌به‌وه که دژ به‌و کوردستانیانه پیاده ده‌کرێت که هێشتا به داگیرکراوی ماونه‌ته‌وه و نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی باشووری کوردستان . چونکه له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییدا عێراق وه‌کو وڵاتێکی ئیسلامی ناسراوه و شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش بۆته یه‌کێک له بڕیارده‌ره سه‌ره‌کیه‌کان ، به‌هۆی ئه‌م بڕگه‌یه‌ی ده‌ستووریشه‌وه به هه‌زاران که‌س له ئێزدی و کاکه‌یی و مه‌سیحیه‌کان(کریستیان) کۆکوژ کراون و به ده‌یان هه‌زاری دیکه‌شیان لێ ده‌ربه‌ده‌ر کراوه و به ده‌یان که‌نیسه و پهرستگاشیان ته‌قێندراوه‌ته‌وه . له‌به‌رئه‌وه داواکارم با ژیان و ئاسایشی که‌مه ئاینییه‌کان دابینبکرێت یاخود هێزی چه‌کدار له خۆیان بنیاد بنرێت و خۆیان خۆیان بپارێزن له سنووری هه‌رێمی کوردستاندا ، با چیدیکه کۆکووژی ڕوونه‌داته‌وه و سنوورێکیش بۆ کۆچبهریکردنیان دابنرێت .
بۆ دوانیوه‌ڕۆکه‌ی ڕوومان کرده بنکه‌ی جگه‌رخوین که له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی "ئازادیا وه‌لات"ه‌وه خه‌ڵاتی شه‌هید مو‌سا عه‌نته‌ر دابه‌ش ده‌کرا به‌سه‌ر نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌که‌دا ، به‌ر له گه‌یشتنمان بۆ بنکه‌ی جگه‌رخوین پۆل پۆل منداڵانمان ده‌بینی که ده‌یانگوت ئێمه‌ش ئاپۆچین . له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان بۆ بنکه‌که پێشوازیکه‌ران به جلوبه‌رگی گه‌ریلاییه‌وه پێشوازیان لێده‌کردین . له نێو هه‌زاران جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوودا سه‌رۆک شاره‌وانی ئامه‌د و چه‌ندین په‌ڕله‌مانتار و ده‌یان به‌رپرسی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات"دتپ"ش تا دره‌نگانی شه‌و به‌شدار بوون .
منیش هه‌میشه به‌راوردی ئه‌و ڕهوشهم ده‌کرد له‌گه‌ڵ باشووری کوردستاندا که به چ شێوه‌یه‌ک له باکووری کوردستان سیاسه‌تمه‌دار و سڤیل تێده‌کۆشن بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیرکه‌ر ، به‌ڵام له باشووری ئازادکراودا سیاسه‌تی داگیرکه‌رانمان له‌سه‌ر پیاده ده‌کرێت و ئازادی کوردان ده‌کرێته خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان .
درێژه‌ی هه‌یه ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست