پێشمه‌رگه‌ی بۆکس وه‌شێن
Wednesday, 20/01/2010, 12:00
(نه‌ژادی حاجی برایم، فرمان، قادر نادر و سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان له‌وانه پێشمه‌رگه‌ترن، که به ڕێکه‌وت بوون به پێشمه‌رگه) پێشمه‌رگه هه‌ڵبژێری ژیانێک بووه که شه‌هیدبوونی ده‌سکه‌وتێک بووه بۆ نه‌مری مێژووی خۆی ، خوێن و گۆڕه‌که‌شی گه‌ر ده‌ستی داگیرکه‌ر نه‌که‌وتبێت ئه‌وه شانسی هه‌بوونی گۆڕێکی هه‌بووه تا هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی جارێک که‌سوکاری گوڵێک یان مۆمێکیان له‌سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی داناوه.
پێشمه‌رگه مژده‌ی به‌دیهێنانی سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووه دژ به‌داگیرکه‌ران، هه‌ر دڵۆپه خوێنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی شه‌هید بنچینه‌ی پێگه‌یاندنی تاکێکی بزێوی زمان هار بووه له‌به‌رامبه‌ر ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا که ئه‌می داگیرکه‌ر ویستویه‌تی تاکێکی ملهوڕی گه‌مژه‌ی که‌ڕو لاڵی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ر بۆ خۆی دروست بکات.
به‌سه‌دان پێشمه‌رگه له هه‌رێم و مه‌ڵبه‌ندو تیپ و که‌رت و مه‌فره‌زه‌کان وه‌ک ژماره ڕه‌قه‌م بوون، لێ پاش گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌ک به تاقم و تفه‌نگه‌وه خۆیان کرده‌وه به گه‌وڕه‌کانی حیزبی به‌عسدا و به‌عسیش ئه‌مانه‌ی به‌ردایه گیانی که‌سوکاری ئه‌و پێشمه‌رگه بڕوا پۆڵاینانه‌ی که ته‌سلیم بوان بوونه چاوساغی به‌عس و ماڵ به‌ماڵ له‌گه‌ڵ قوات خاسه‌کان په‌یژه‌یان ده‌نا به‌دیواری ماڵه‌کانیانه‌وه.
هزرو بڕوای پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێر له چیاکانی کوردستان پته‌وترن، هه‌ر فیشه‌کێک له لووله‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه‌یه‌که‌وه گیزه‌ی کردبێت دیواری بێده‌نگی گه‌لی له‌توپه‌ت کردوه، هه‌ر چالاکیه‌که‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ر له ناوه‌ڕۆکه سه‌ربازیه‌که‌ی، زمانی کوردێکی بێ‌زمانی هێناوه‌ته گۆ، ڕژانی خوێنی شه‌هیدێکیش مستێکی ئاسنیننی داوه له‌ده‌می جاش و خۆفرۆشه هه‌رزان به‌هاکانی کورد.
پێشمه‌رگه گه‌ر پێشمه‌رگه بێت چۆن ده‌بێت ببێته هه‌واڵگری و باندی مافیا و هه‌وڵی ڕفاندنی ڕۆژنامه نووس بدات ئاخر سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان هه‌ر چیه‌ک بڵی مافی خۆیه‌تی نه به‌عسی بووه نه سیخوڕ و نه جاش ، گه‌ر پێشمه‌رگه په‌رۆشی زیندووگرتنی نرخی که‌سایه‌تی خۆی بێت چۆن ڕێگا ده‌دات به ناو پێشمه‌رگه‌یه‌ک ناو‌و نازناوی ئه‌و هه‌ڵبگرێت و بۆکسی مفه‌وه‌ز چه‌لوبانه بسره‌وێنێته ناو ده‌می گه‌نجێکی 18 ساڵی وه‌ک فرمان .
حیزبێک خاوه‌نی سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک کاک خاڵه شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر و کاک ئارام و سه‌عدی گچکه‌و و عه‌لی عه‌سکه‌ری و سه‌دان مرۆڤی مل که‌ڵ بێت، چۆن ده‌بێت سڵ بکاته‌وه له پرسیاری که‌سێکی سه‌ربه‌خۆی بێمنه‌تی وه‌ک قادر نادرو له‌جیاتی ڕێزلێنان 4 بۆدی گاردی که‌له زلی پیشان بده‌ن.
سه‌یره پێشمه‌رگه‌یه‌ک به ده‌یان مانگ کۆرپه‌و جگه‌رگۆشه‌کا‌نی نه‌دیبێت که‌چی ئێستا ببێته پارێزه‌ری فایلدارێکی به‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی و بۆ خاتری قه‌ڵه‌مێکی نه‌زۆکی گه‌ڕاوه مرۆڤێکی به‌ئه‌مه‌کی وه‌ک نه‌ژادی حاجی برایم له‌نازی کۆرپه‌که‌ی بێبه‌ش بکات.
سه‌دان هه‌زار مرۆڤی کورد له ووڵاتدا به پارووی ووشکی شه‌ره‌فمه‌ندانه ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه تووته‌شیان دابنه‌وێنن بۆ ده‌سه‌ڵات که‌چی تازه به‌تازه قاوه‌خۆره‌کانی وه‌رگری پاره‌ی (سۆشیال) له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌وروپادا ده‌بنه ڕێکخستن و پێشمه‌رگه‌ی بۆکس وه‌شێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست