کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ره‌سوڵ چی به‌سیداد برای مه‌سعود گووت؟

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پێیڕاگه‌یاندین :
له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی که‌ له‌ سه‌رداوای  مه‌سعود گرێدرابوو .کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ داواکردن له‌ یه‌کێتی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی شکستخواردووی بنه‌ماڵه‌ رزگار بکات و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر له‌ دژی بنه‌ماله‌ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕن و پشتیوانی له‌ چه‌واشه‌کارییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ بکه‌ن و راگه‌یاندنه‌کانیان بخه‌نه‌ خزمه‌ت بنه‌ماڵه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌ که‌ بڕیابووه‌ مه‌سعود بارزانی ئاماده‌بێت ، لێ ئه‌و ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی تووڕه‌یه‌ له‌ هه‌ردو لا، واته‌ له‌ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی، چونکه‌ نه‌یان توانتیوه‌ سنووریک بۆ خه‌ڵکی ناره‌زای دابنێن ، هه‌ر بۆیه‌ براکه‌ی خۆی (سیداد) که‌ هیچ سیفه‌تێکی ره‌سمی نییه‌ له‌ ناو پارتی نارده‌ نێو کۆبوونه‌وه‌که‌ و له‌ ناو کۆبوونه‌وه‌که‌ گله‌یی زۆری کردووه‌ به‌ناوی مه‌سعود و سه‌رکۆنه‌ی یه‌کێتی کردووه‌ که‌ چۆن ده‌بێت یه‌کێتی وه‌ک ئۆپزسیۆن له‌ که‌یسی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت به‌شداری ناره‌زایه‌تییه‌کان بکات و بۆچی نه‌یتوانیوه‌ سنوورێک بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ دابنێت؟
کۆسره‌ت له‌ وه‌ڵامی گله‌ییه‌کانی سیداد ، که‌ ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ بوو، زۆر به‌ توندی پییراگه‌یاند، که‌ ئێوه‌ هه‌موو کاغه‌زه‌کان تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر ده‌که‌ن ، ئێوه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌کانتان باسی قرناقه‌ و پشتئاشان ده‌که‌ن بۆ لێدانی نه‌وشیروان و گۆڕان ، ئه‌وه‌ لێدانی ئه‌و نییه‌، به‌ڵکو لیدانه‌ له‌ یه‌کێتی، هه‌ر بۆیه‌ ئێوه‌ خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی گۆران ده‌که‌ن و له‌ دژی یه‌کێتی کارده‌که‌ن.
کۆبوونه‌وه‌که‌ کۆتایی پێهاتبوو بێ ئه‌وه‌ی سیداد بتوانێت قسه‌یه‌کی دیکه،‌ زیاتر له‌و گله‌ییانه‌ بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە