کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك لە مەخموورەوە بۆ جیگرى سەرۆكى پارتى (كاك نێچیربارزانى)

Wednesday, 15/06/2011, 12:00


ئێمە كۆمەڵێك كادرى پێشكەوتووى پارتین لە قەزاى مەخموور كە لەخوارەوە ناومان هاتووە .دواى ئەوەى بەهەموو شێوەیەك مافمان خوراوەو سوكایەتیمان پێكراوە بەناجارى پەنامان هێنا بۆجەنابتان ولەرێى كوردستان پۆستەوە بۆدواجار بەلكو دەنگمان پێتدەگات . ئێمە بەرپرس وئەندام ناوچەى مەخمووربوین لە لقى 23 زۆر دلسۆزانە بۆ رێبازى پارتى وبارزانى كارمان دەكرد بەلام هەندێ لەكۆنە بەعسى وماستاو چیە كان پیلانیان داناو ئێمەیان پشتگوێ خست ولەهەلبژاردنێكى ساختەدا كۆمەڵێك لەكۆنەبەعسى وئەمن وئەوانى تر هاتنە شوێنەكەى ئێمە چەندین جار هەولمان دا بەلام بێسوود بوو ئەو كۆنە بەعسیانە لەهەموو جومگەكانى ناو پارتى دەستیان دەڕواو خەڵكى دلسۆزیش وەلادەنرێن بۆ راستى قسەكانمان هەموو خەڵكى مەخموور شاهیدن بۆ خۆت دەتوانى پرسیار بكەیت بزانە ئەو كەسانەى ئێستا دەم راست ونوێنەرى پارتین لە مەخموور كێن ماوەیەك بەر لە ئێستا نامەیەكى مۆبایل لەمەخموور بلاوكرایەوە تێدا ناوى 22كەس نوسرابوو كە گەوادو كۆنە بەعسین وخەلکى لێ ئاگادار كرابۆوە هەموو ئەو كەسانە سەر بەرێكخراوو ناوچەى پارتى مەخموور بوون ئێستاش بڕیاردراوە نەجاتى عەلى فاتێ ببێتە بەرپرسى لقى 23 ى پارتى لەمەخموور دڵنیاتان دەكەینەوە زیاتر سومعەى پارتى دەچێت لەمەخموور بۆیە بەهاناى پارتى وەرەو ئۆرگانەكان پاككبكەوە.ئەمە جگە لەوەى كە سەرجەم بەرپرسە حیزبى وحكومیەكان لەدەرەوەى مەخموور دێن تەنیا حاجى سالارى بەرپرسى ئەو قاف نەبێت كەخەڵى مەخموورە كوڕێكى باشە بەڵام ئەویش كۆنە بەعسیە .
ناوەكان
ماۆمستا رسول حمدامین مشارى
مامۆستا یاسین حسین دیبەگەیی
غازى جعفر بلباس
مامۆستا عبدالله تاهیر
مامۆستا یاسین اسماعیل خەلیفە
عبدالكریم شوعى
شێخ فخرالدین شێخ احمد
مەلاێابرقوچەسبیلكەیی
ملازم محمد حسن
على مولودقەسرانى
مامۆستا عزیز سعید
15/6/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە