كێ لەسەرو یاساوەیە دەست بەرزكاتەوە
Wednesday, 03/11/2010, 12:00
بەگوتەى سەرۆكى هەرێم بێت نابێت كەس لەسەرو یاساوە بێت دادگایەكى ناداد پەروەر، یاسایەكى بێ مانا. سەیر بكەن بزانن یاسا لە كوردستان واتاى چییە وەكو ئەو یاسایەى لە دادگاى سلێمانى بەسەر خەڵكى هەژار یاسایە، بەڵام كام یاسا یاسایەك بەس ماناى نییە، بەشێوەى ئاغایەكى نەخوێندەوار بەسەرى جوتیارى گوندێكدا بیسەپێنێت، كەوا مسكێنى ئەو بن، واتا مرۆڤى دەرەجە دوو، بەڵام بۆ خەڵكى دەوروپشتى خۆى یاسا هەر نییە و ئەگەر هەزاران مخالەفە بكەن وەكو ئەوەى ئەیبینین لە دادگاى تاوانەكانى كەركوك لە سلێمانى بە ژمارە ناوى 465 تاوانبارى جۆراوجۆراوجۆریان لایە ناوێرن هیچیان دادگایى بكەن لە ناویاندا پیاوكوژ و دزو جەردە و فایلدار هەیە و چەندین باندى تێدایە، بەڵام لە سایەى حیزبدا پەنادراون و كەس پێیان ناڵێن بەرى چاوتان كلی پێوەیە
ئهم دهسهڵاتدارانه ئەگەڕێن چوار كرێكارى داماوى ئەم وڵاتە ئەكەن بە مەرام و پیلانەكانى خۆیان بە تاوانى مافی گشتى سزایان دەدەن و هەموو سەر و گوێلاكیان دەشكێنن و وەك و بەعسیەكان چۆن شوانیان دەكرد بە پێشمەرگە یاخود بە پاسدار بۆ (نۆتالشجاعه) تەسلیمیان دەكرد و ئەیان وت ئێمە خزمەت بە بەعس دەكەین، ههر وهک ئیستا ههندێک له مولازم و ئهفسهرهکانی تر له چهمچهمال پیادهی دهکهن،
دادگایەكی میلیشیاى حیزبی بێ دەسەڵاتى كارتۆنى كلك و باڵ كراو خۆشیان سەریان لە خۆشیان سەریان لە خۆیان شێواندووە مەحمود ئەكەن بە ئەحمەد ئەحمەدیش ئەكەن بە مەحمود ئەگەر دادوەرێك شارەزا بێت لە یاسا بێلایەن بێت ناهێڵین بمێنیتەوە وەكو كاك حاكم قوبادى جەلیل زادە كە ئەىزانى یاسا ماناى چیە؟ شوان پاشاى وەك یەك سەیر ئەكرد نەیان هێشت لە دادگا بێت چونكە مەرامەكانى خۆیان نە ئەهاتە دى ئەو حسابی بۆ میلیشیا نەدەكرد و هەموو كەسێكی وەك یەك تەماشا دەكردوو تەنیا خەڵكى بێتاوان ئەهاتە بەرەمى و ئەویش ویژدانى قبوڵی نەئەكرد بێتاوان حوكم بدات ئەى زا نى تاوان باران هەموو لە دەرەوەن ناچار وازى لە دادگا هێنا دادگاكانى حكومەتى هەرێم كەسێكى دەوێت دەروێشی حیزب بێت ئەوى حیزب وتى بەڵێ ئەو بڵێ باشە نەك حاكم قوبادى بێ لایەن و یاسا ناس ئەوەتلا لە ناوچەى چەلەو لاو قەرەتەپەو سەعدیە بە عسیەكان كورد ئەكوژن و ئیهانەى كورد ئەكەن و تەعریبی ئەكەن ووەكو لە چاوپێكەتنەكەى محمود سەنگاوى لە تەلەفزیۆنى كوردسات ئەم ڕاستیانەى هەموو باس كرد، بەڵام لە دادگاى تاوانەكانى سلێنمانى بە وتەى پیاوانى بەعس چوار كرێكارى ئیهانە ئەكەن و پێیان ئەڵێن باند، گوایە مافی گشتیان لایە هەمان ئەو بەعسیانە لە ناوچەکانی تری کوردستانم چی ئەكەن و خەڵكیشیان لە كوردستان هەیە كوڕى كورد ئەكات بە داوا ئەیانەوێت لەبەر قسەى چەند خاین و كورد فرۆشێك چوار ماڵى كورد وێران بكەن
ئەگەر چەمچەماڵ دادگاى هەیە خۆ تاوان بارو پیاوكوژ زۆرن لە چەمچەماڵ بۆ ناوێرن بیان بەنە بەردەم دادگا چ جاش و خۆفرۆش و ئەنفال چی و پیاوكوژو جەردە ئێستاش لە كوردستانن بابڕۆن كەیسیان بۆ بكەن لە ئاست ئەم كەسانە خۆیان گیل ئەكەن ئەڵێن دەسەڵاتمان نیە باشە كەوایە ئەم دادگا كارتۆنى و میلیشیایە عەلقە لە گوێى چەند كەسێكى بازرگان و مافیاى حیزب ئەگەر وا نیە یاسا هەیە با داوا لە هەموو ڕۆژنامە نوسان و ڕۆشنبیران و نوسەران و شاعیران كوەرد پەروەران و كەس و كارى شەهیدان دەكەم ڕٍۆژى 7/11/2010 لە دادگاى تاوانەكانى كەركوك لە سلێمانى بە ڕاپۆرتى درۆى چەمچەماڵ بە قسەى چەند بە كرێگیراوێك بە غەرەز شەخێی بە وتەى كەسێكى بە عسی عەرەب كە خۆى كارەكەى كردووە ئە یانەوی بە زۆر بیسەپێنن بە سەر چوار كەسی بێتاوان دا كە بۆ پله و پارە ئەم كارەیان كردووە
داواكارم لە جەماوەر كە بێدەنگ نەبێت لەم كارە قێزەونەى چەمچەماڵ و دادگاى تاوانەكانى كەركوك لە سلێمانى داواكارم لە ئەنجومەنى دادوەران دژى ئەم پیلانە غەرەز شەخسیە بوەستنەوە و نە هێڵن مەرامى گڵاویان سەربگرێت وەكو زەمانى بەعس كوڕى كورد بكەن بە نێچیر
دڵنیام ئەوانەى ئەم كارەیان كردووە ئیستاش مووچە لە بەعس وەردەگرن و پیاوى توركیا و ئێران و ڕێكخراوى قاعیدەن ئە یانەوێت ڕٍۆڵەى كورد هەستى نەتەوایەتى نەمێنێت و تف لە بوونى نەتەوەى خۆى بكات وەزارەتى مافى مرۆڤیش تا ئیستاكە بێدەنگە لە تاوانى ئەم جەلادانە سەرو چاوى خەڵك بشكێنن و سوكایەتى بە مرۆڤى كورد بكەن مردن و ڕوو ڕەشی بۆ دادگاى چەمچەماڵ و پۆلیسی ئاخجەلەر سەركەوتن بۆ حەق و ڕاستى یاساو داد پەروەرى
چراكەى زانا كەوتە دەست نەزان
لە خوار خۆیەوە گەلیان داڕزان
كوردە بابەس بێت ناشیاو پەرستى
باچیتر نەزان كار نەگرێتە دەستى
یاسات بۆ ئەبات بەرەو شكستى
ڕۆڵەى كورد وەها تێنەگات ئەژدیها گەستى
دارى نا ئومێدى بگرێت بە دەستى
وڵات جێ بێڵى و بڕوا بە پەستى
کوردستانپۆست سانسۆری ناوهکانی کرد و نووسینهکهی کورت کردهوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست