کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یه‌که‌م جار ژنانی کورد بی پیاو راوێژیان له‌گه‌ڵ خۆیان کرد

Monday, 10/05/2010, 12:00



هه‌ر چی دین ویاسایه‌کی دژ به‌ژن و زۆرکاری له‌سه‌ر ژنانه‌تا هه‌نووکه‌هاتوه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت له‌لایان پیاو و خۆای پیاوان هێندراوه‌و نێردراوه‌. هه‌ر پیاوانیش بوون له‌سه‌ر ژنان له‌کۆمه‌ڵگادا دایانبه‌زاندوه‌ و جێبه‌جیان کردوه‌. ئه‌گه‌ر دزێوترینی ئه‌و زۆرکاریانه‌وه‌ک سه‌نگه‌سار و ده‌ست درێژی و لاقه‌ی به‌زۆری (په‌لاماری سیکسی) له‌کاتی به‌ر له‌کوشتنیان ، ئه‌وه‌هه‌ر پیاو بوه‌قۆڵکه‌ی هه‌ڵقه‌ندوه‌وه‌به‌ر به‌ردی داون و هه‌ر پیاوه‌کاتی بریاردانی کوشتنیان (کچان) بۆ ئه‌وه‌ی که‌نه‌چنه‌به‌هه‌شته‌که‌ی خوای پیاوان به‌زۆری ده‌ست درێژیان بۆ کردوون و ده ی‌که‌ن بۆیه‌پیاو ناتوانی و پێناکری به‌راستی رزگاریده‌ر و راوێژکاری له‌دڵه‌وه‌ی ژنان بێت له‌و روانگه‌وه‌ وله‌و سوێنگه‌وه‌ منیش وه‌ک پیاو هیچ ناخوازم له‌خۆم بفشم و خۆم هه‌ڵکێشـم و له‌ژنان زیاتر بۆ ئازادیان سینگم ده‌رپه‌رێنم به‌ڵام به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ک له‌م باره‌وه‌که‌بۆ یه‌که‌مجار له‌کوردستان ژنان وه‌ک خۆیان و له‌ روانگه‌ی خۆیان و بۆ خۆیان که‌وتنه‌راوێژ کردن له‌سه‌ر خۆیان ، پیرۆزبایان پێبڵێم .

تا ئیستا ته‌واوی حیزب و کۆر و کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان له‌راست و چه‌پ و دیندار و بێ دینه‌وه‌دامه‌زرێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ریان پیاو بوون وه‌ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ تاقو لۆقیه‌کیان ژن و کچ بۆ ئامانجی سیاسی و ده‌سه‌ڵات خوازی له‌ناو خۆیاندا جار و بار نیشان دابێ و کۆنفرانس و یه‌که‌یه‌تیان بۆ ساز دابن وه‌ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌هێندێک ژن و کچیشیان به‌رێوه‌برد بێ ، ئه‌وه‌له‌ناخی خۆیدا وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی و رێکخراوه‌یی و بۆ ئامانجی سیاسی و رێکخراوه‌یی که‌ڵکیان لێوه‌رگرتوه‌. هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کان به‌تایبه‌ت له‌رۆژی ژن دا زیاتر باس له‌ژن ، وه‌ک ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵ و دایکی نیوه‌ی تر و هاوسه‌ری نیوه‌ی تر و باوکی هیندێک و برای هیندێکی ترن. به‌و پێ یه‌ ئه‌گه‌ر زۆری وه‌دوو بکه‌وین و لێبکۆڵینه‌وه‌له‌هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا راده‌ی سه‌ر ژماری ژن له‌وانه‌یه‌خۆێ له‌%75 کۆمه‌ڵگا بدات به‌تایبه‌ت که‌چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵ له‌هه‌موان زیاتر گورزی ژنان هه‌ڵده‌سوورێنن و له‌هه‌موان زیاتر خۆیان به‌دمراستی ژنان داده‌نێن چ حیزبه‌کانیان و چ ده‌وله‌ته‌کانیان که‌ده‌سه‌ڵاتیان وه‌ده‌ست که‌وت بۆ وێنه‌له‌ سۆڤییه‌ت و چینی به‌رێ و کوبای ئێستا نه‌مادیت و نایبینین که‌یه‌ک له‌سێ ی ئه‌ندامانی سه‌ر و خوارێیان ژن یان کچ بن باس هه‌ر له‌سه‌رکردایه‌تی ناکه‌ین . بڵه‌ی دوای 35 ساڵ له‌کووبایه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچووونه‌راست با نه‌ده‌بوو ئێستا زیاتر له‌500 ژن و کچ سه‌رکرده‌و به‌رێوه‌به‌ر له‌و وڵاته‌هه‌بان و کچی کاسترۆش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌میرکه‌ی له‌ئامریکایه‌زاڵه‌زاڵی نه‌هاتبا. به‌داخه‌وه‌به‌شێکی زۆری پیاوان بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی پێشوو کووبایه‌که‌چوون و ده‌چن باس له‌هه‌رزانی له‌ش فرۆشی و سیکسی کچ و ژنانی ئه‌و وڵاتانه‌یان ده‌کرد و ده‌یکه‌ن . ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌نیه‌که‌ژن له‌وڵاتانی رۆژ ئاوایی هاوشانی پیاوانن . تاکوو له‌هه‌ر کۆر و کۆمه‌ڵێدا ژن و پیاو له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا له‌کۆمه‌ڵگا شان به‌شانی یه‌ک نه‌بن. نه‌ژن له‌ده‌ست پیاو ئاسووده‌ده‌بێت و نه‌پیاویش له‌ده‌ست ژن. جا که‌ئه‌و هاو شانیه‌و یه‌کسانیه‌به‌ینی ژن و پیاو پێگه‌یشت و ژن و پیاو له‌خۆناسینی خۆیان بگه‌نه‌ئه‌و راده‌یه‌ی که‌هه‌ر یه‌کیان وه‌ک خۆی ، خۆی بناسێت و هه‌ر لایه‌کیان وه‌ک یه‌ک له‌یه‌کتر که‌ڵک وه‌رگرن و یه‌کسان له‌گه‌ڵ یه‌کتر تێر و ته‌سه‌ل بن . راستی و درووستی مرۆڤ ئه‌و سات ده‌توانێ ئه‌وه‌بسه‌لمێنێت.

بۆ یه‌که‌م جار له‌رێکه‌وتی 24 و 25 ی مانگی ئاوریل له‌ئامه‌دی باکووری کوردستان له‌سه‌ر داوای ژنه‌هه‌ڵکه‌وتووی کورد له‌یلا زانا و رێکخراوی تێوگه‌ری ژنانی ئازاد و دێمۆکرات به‌به‌شداری 150 ژن له‌هه‌موو قۆژبنی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ زۆر رێک و پێک ودوور له‌چاوه‌دێری و به‌رێوه‌به‌ری و دمراستی و هه‌ڵپه‌ره‌ستی پیاو ده‌رد و مه‌رگ و ویست و ئاره‌زوو جه‌ورو زۆر و جیگه‌و پێگه‌یان و بوون و نه‌بوونیان له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌سه‌ر خۆیان و له‌گه‌ڵ خۆیان راوێژیان کرد به‌بروای من یه‌کێک له‌هۆی هه‌ره‌گرینگی سه‌ر که‌وتنی ئه‌و کۆنفرانسه‌هه‌ر ئه‌وه‌بوو که‌ژنان هه‌ر خۆیان و وه‌ک خۆیان و بی پیاو له‌ژینگه‌یه‌کی ته‌واو ژنانه‌خه‌ریکی ئێش و ئازار و هه‌لوێست و داهاتویان بوون.

له‌کۆتاییدا له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌به‌رچاوه‌ی ژنانی کورد به‌هه‌موو به‌شداربوانی ئه‌و کۆنفرانسه‌وه‌هه‌ر وه‌ها پێشنیارێک (ته‌نیا وه‌ک پێشنیار) بۆ ده‌سته‌ی درێژه‌ده‌رانی هه‌ڵبژردروای ئه‌و کۆنفرانسه‌ده‌که‌م به‌و هیوایه‌ئه‌گه‌ر که‌ڵکی بۆیان هه‌بوو ئه‌وه‌سه‌رکه‌وتوو بن و ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وه‌داوای لیبوردنیان لی ده‌که‌م:
به‌شی هه‌ره‌زۆری ژنانی کورد نازانن و یان نه‌یانهێشتوه‌بزانن وه‌یان پێچه‌وانه‌یان تێگه‌یاندوون : که‌ئه‌وه‌هیندێک له‌پیاوانن ژنان ده‌چه‌وسێنه‌وه‌ده‌نا دین یه‌کسانی و هاوشانی ژن و پیاوی تێدایه‌: بۆ ده‌رخستینی راستی ناو ئه‌م ناراستیانه‌به‌ژنانی هێژای به‌شدار و به‌تایبه‌ت درێژه‌ده‌رانی ئه‌و کۆنفرانسه‌ئه‌وه‌ پێشنیار ده‌که‌م که‌کتێبه‌که‌ی نه‌مر عه‌بدوولخاله‌ق مه‌عرووف " ئاده‌میزاد له‌کۆمه‌ڵی کورده‌واری " وه‌هه‌ر وه‌ها کتێبی " سیکس و شه‌رع و ژن له‌مێژووی ئیسلامدا " ی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی بکه‌ن به‌هه‌ر زاراوه‌و زمانێک که‌ژنی کورد بتوانی بیخوێنێته‌وه‌. هه‌ر چه‌نده‌ئه‌و 2 نووسه‌ره‌ش پیاون ، به‌ڵام هه‌ر دووکیان راسته‌قینه‌ی مێژوویان گێراوه‌ته‌وه‌،
2 گۆڵان    2010 کاوه‌ سوور kawesoor2yahoo.com
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە